مۆسیقاو باری دەروونی مرۆڤەکان

2018-03-06@11-28-45-512_shutterstock_643334956
مۆسیقاو باری دەروونی مرۆڤەکان
د. لاڤە دارا علی/پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان
مۆسیقا توانای داهێنان و ئاسودەیمان پێدەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەسودە لەڕووی سایکۆلیجییەوە و کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە بۆ باشترکردنی باری دەروونی.
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە مۆسیقای کلاسیک یان ئەو مۆسیقایانەی دەنگی سروشت لەخۆدەگرێت کەبۆ تێڕامان بەکاردەهێنرێت کار دەکاتە سەر بیرۆکە، هەست و سۆز ، ڕەفتارەکانمان هەربۆیە بەشێک لەچارەسەری دەروونی تایبەت کراوە بەناوی(چارسەرکردن بە مۆسیقا).
تێبینی/ هەندێک کەس هەست بەئاسودەیی دەکەن لەکاتی گوێگرتن لەسروتە ئاینیەکان کەئەمەش هەمان کاریگەری هەیەو دەخرێتەهەمان قاڵب بەپێی ئارەزوو خولیایی کەسەکان جیاوازە. لەجیاتی بیر لەمۆسیقا بکرێتەوە کەتەنها هۆکارێکە بۆڕابواردن باپێکەوە سودەکانی بەکارهێنانی مۆسیقا لەژیانی ڕۆژانە ئاشکرابکەین:
١.گوێگرتن لەمۆسیقا لەکاتی ئەنجامدانی کارەکان دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی و باشترکردنی بیرەوەرییەکان بەتایبەتی لەبەتەمەنەکان.
٢.بەکارهێنانی ئەو مۆسیقایانەی کەدەنگی سروشت لەخۆدەگرێت وەک دەنگی دەریا، باران…..هتد دەبێتە هۆی ئارام بوونەوە و کەم کردنەوەی فشاری دەروونی(سترێس).
٣.دەتوانرێت مۆسیقا بەکاربهێنرێت لەکەم کردنی کێش و لەش جوانی بەوەی لەکاتی نان خواردن گوێ لە مۆسیقایەکی هێواش بگیرێت دەبێتەهۆی ئارامبوونەوە بەهێواشی نان خواردن وهەست کردن بەتێربوون، بەوەش ووردەووردە ڕێژەی خواردنەکەمان کەم دەبێتەوەو کێش لەدەست دەدەین.
٣.توێژینەوەکان ڕوونیان کردۆتەوەئەوخوێندکارانەی لەکاتی خوێندنەوە مۆسیقایەکی هێواش بەکاردەهێنن باشتر بابەتەکانیان دێتەبەر و زیاتردێتەوەیادیان.
٤.مۆسیقا بەسودە لەکەم کردنەوەی هەست کردن بەئازار هەربۆیەلەهەندێک لەنەخۆشخانەکان پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەکاردەهێنرێت بۆنەخۆشەکان.
٥.بەکارهێنانی مۆسیقا وەک ڕێگەیەک بۆچارەسەرکردنی خەوزڕاندن وباشترکردنی خەو سەلمێندراوە.
٦.مۆسیقا بەسودە لەکاتی وەرزش کردن کەهێزو بەردەوام بوونت پێ دەبەخشێ.
٧.لەبەرئەوەی مۆسیقا کاردەکاتە سەر هەست و سۆزەکانمان پاش گوێگرتن لەپارچەمۆیسقایەکی هێواش هەست بەئاسودەیی و خۆشی دەکەین هەربۆیەچارەسازان لە چارەسەرکردنی خەمۆکی وزۆربەی نەخۆشی یە دەروونی یەکان بەکاریدەهێنن.

Leave a comment