زەبری دەروونی پاش کۆتایی هاتنی پەیوەندی سۆزداری

original
ئامادەکردنی د. لاڤە دارا علی / پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەکان
زۆرجار پاش کۆتایی هاتنی پەیوەندییەکی سۆزداری بەتایبەت ئەو کەسانەی کەسایەتی نەرجسی(خۆبەزلزان، خۆپەرست) یان هەیە کەسی بەرامبەر بەکاردەهێنن و خراپ مامەڵەی دەکەن، لەڕووی دەروونی یەوە ئازاری دەدەن.کەسی ڕزگاربوو هەست بە نائومێدی، نیگەرانی، توڕەیی، خەمۆکی دەکات پاش کۆتایی هاتنی پەیوەندیییەکە.
ئەمە وەک زەبرێکی دەروونی دەبێت بۆ کەسی ڕزگاربوو کەکۆمەڵێک نیشانەی تیادەردەکەوێت و سەرنجی سایکۆلیجستەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاو ناوی زەبری دەروونی پاش کۆتایی هاتنی پەیوەندی سۆزداریان بۆ بەکارهێنا وەپەیوەندی یەکەیان بەپەیوەندی یەکی ژەهراوی ناساند( بێڕێزی، کۆنتڕۆڵکردن، ئیهمال کردن، شکاندن، سوکایەتی کردن، هەڕەشەو لێدان….هتد) ،بێگومان کاتی دەوێت تاکو ڕزگاربووەکە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی کە درێژی کاتەکە بەپێی کەسەکان ، کەسایەتیییەکان، بوونی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی دەگۆڕێت.
نیشانەکان ئەم خاڵانە دەگرێتەخۆ:
١.فلاش باک :
کەسەکە کاتەناخۆشەکانی یەتەوە یاد وەک ئەوە وابێ کەئێستا ڕووی داوە ، ئەمەش بەهۆی چەند هاندەرێکەوە دەبێت وەک شوێنەکانی کەپێکەوەبوون، گۆرانی، دەنگێکی تایبەت، ڕەفتار، ووشە…..هتد.
ئەم یادەوەریانە جۆرێک لە بێمتمانەیی درووست دەکات بەرامبەر کەسانی ترو دەوروبەر والەکەسەکە دەکات ئەستەم بێت بەلایەوە جارێکی تر پەیوەندی پێک بێنێ.
٢.خۆبەدوورگرتن:
خۆبەدووررتن لە شوێن ، کەس، چالاکی ، هەست و سۆز کە یادەوەری یە ناخۆشەکان چالاک دەکات.کەسێتی نەرجسی قوربانی یەکانی بەهۆی بەکارهێنان و توڕەیی لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆی دەهێڵێتەوە ، کەسەکە پاش کۆتایی هاتنی پەیوەندیەکەش هێشتا هەر ئەترسێ هەندێ شت ئەنجام بدات کە وەختی خۆی کابرا لێی توڕە بووە لەسەری یان ئەو شتانە دەبنە هۆی بیرکەوتنەوەی کاتە ناخۆشەکانی.
٣.گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی قورس دەبێت:
ڕزگاربووەکان قورس دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی پێش پەیوەندی یەکە، لەوانەیە تووشی نۆبەی تۆقین یان خەمۆکی ببن بەڵام بەبوونی پاڵپشتی دەوروبەرو ئاگا لەخۆ بوون دەتوانرێت ئەم حاڵەتە تێپەڕێنرێت.
چۆن دەتوانم یارمەتی ڕزگاربووەکە بدەم:
١. گوێگرێکی باش بە: ڕێگە بدە بەڕزگاربووەکە دەردە دڵی خۆی بکات و قسەکانی بەهەند وەرگرە.
٢.هەست وسۆزەکانیان بەهەند وەرگرە هەرچی یەک بێت ( توڕەیی، ترس، ئازار …هتد) .
٣.پاڵپشتی دەرخە:
پێویستە ڕزگاربووەکان جارێکی تر سیستمی کۆمەڵایەتی خۆیان دروست بکەنەوە پاش ماوەیەک لەدابڕان، پێویستە هانبدرێن بۆ ئەم هەنگاوە هەرچەندە لەوانەیە لەسەرەتاوە ناڕازی بن بەهۆی بێ متمانەیییەوە بەڵام بەشێنەیی هانیان بدە جارێکی تر بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا و وەک قەڵایەک بە لەپشتیان لە کاتە ناخۆش و نسکۆکانی ژیان.

Leave a comment