پاش چوار ساڵ کاری دەستی بڕیارمدا پێشانگا بکەمەوە

aaaaaaaaaaaaaa

لاڤە لوقمان ماوەی چوار ساڵە کاری دەستی دەکات، لە ڕێگەی ئۆنلاین و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ئەو کەل و پەلانەی دروستی دەکات دەیان فرۆشێت و بۆتە سەرچاوەی داهات بۆی.

لاڤە لوقمان ئەندامە لە گروپی خەیاڵی خانمان بۆ کاری دەستی، بەشداری لە پێشانگای ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان کرد، بەمەبەستی نمایشکردنی کارە دەستیەکانی لە ٣١/٨/٢٠٢٠.

لاڤە لوقمان تایبەت بۆ چاوی خەڵک دوا” زۆر دڵ خۆش بووم لەم پێشانگایە بەشداریم کرد چونکە من یەکەم جارم بوو بەشداری پێشانگای کاری دەستی بکەم، هەرچەندە ماوەی چوار ساڵە لە کاری دەستی بەردەوام بووم، پێشتر ترسێکم هەبوو لەوەی بەشداری پێشنگا بکەم، بەڵام ئێستا  زۆر خۆشحاڵم چونکە پێشوازی خەڵک بۆ کارەکانم زۆر باش بوو لەڕووی فرۆشتن و هەروەها گەر نەشیان کڕیایە پێان دەوتم کە شیوازی کارکردنی منیان بەدڵە و لایان جوانە.

لاڤە لوقمان دەڵێت” زۆر گرنگە لە جۆرە پێشانگایانە بۆ ژنان بکرێتەوە بە پێێ بوارە جیاوازەکان، چونکە من لەدوای بەشداری کردنم هەستی متمانە بەخۆبونم زیاتر بوو لە کارەکەم و هانی دام زیاتر بەرەو پێشی ببەم، لەهەمان کات دەبێتە هۆی ناسینی ژنانی تر لە بوارەکەدا لە ناوچە جیاوازەکان کە بەشداری دەکەن لەم پێشنگایە، هەروەها ئەوەی زۆر جوان بوو بەلای منەوە ئەوەبوو تەمەنە جیاوزەکانی تێدا بوو، کەسانی زۆر بەتەمەنی تێدابوو کە کاری دەستیان دەکرد، بێگومان ئەم پێشانگایانە دەبێتە هۆی ئەوەی سوود لە ئەزمونی ئەکتر وەربگرین و بە کاری یەکتری ئاشنابین، لە هەمان کاتدا دەبێە زیاتر ناسینی ئێمە لای هاوڵاتیان چونکە هەرچەندە من پەیجی تایبەتی بە کارە دەستییەکانم هەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڵام هێشتا کەسانێکی زۆر هەبوو ئاگادری کارەکانی ئێمە نەببوون و داوای کارتی ناونیشانی تایبەت بە کارەکەیان لێ دەکردین کە ئەمە بۆ ئێمە  مایەی خۆشحاڵی بوو هەروەها پێدانی ڕێزلێنان لە لایەن ڕێکخراوەکەوە بۆ ئێمە هاندێک بوو.

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment