تێگەیشتم کە وێنە کێشان تەنها هیوایەتێک نییە

118373002_2779121202373344_6995223986590658270_n

فەخر نسا زید، یەکەم ژن بووە لە ئەکادیمیای هونەر لە ئەستەنبوڵ بخوێنێت و بۆ یەکەمجار پێشنگای تایبەت بەخۆی بکاتەوە.

کە گوێمان لە ناوی هونەرمەند (فەخر نسا زید) دەبێت هەموو ئاشقان و شوێنکەوتوانی هونەری شێوەکاری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیادا وە هەموو ئەو تابلۆیانەمان بیردەکەوێتەوە کەباس لە ژیان، جوانی و چالاکی دەکات.

ئەو تابلۆیانەی کە زیاتربە ٣ ملیۆن دۆلار فرۆشراون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست بە زۆرترین پارە دادەنرێت.

ئەم هونەرمەندە لە وڵاتانی ڕۆژ ئاوادا زۆر نەناسراوە ، بە ڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە مۆزەخانەی (تیت مودرن) لە شاری لەندەن هەموو کارەکانی نمایش کراوە.

لە١٩٠١فەخرلە خێزانیکی دەوڵەمەندو ناوداری عوسمانی  لە ئەستەنبوڵ  لەدایک بووە ، لە دورگەی (بیوک کادا) پەروەردە بووە، خێزانەکەی لە هونەرو ئەدەب و دەسەڵاتەوە زۆر نزیک بوون،هەروەها محەمەد شاکری باوکی پاشای دیبلۆماسی بووە.

ژیانی فەخر بە شێوازێک جۆرێک لە دراما بووە، کاتێک تەمەنی ١٢ ساڵ بووە باوکی بە فێشەکێکی شاکری برا گەورەی دە کوژرێت، لە دواییدا ئەم برایەی دەبێت بە گەورە نوسەرێکی ناوداری تورکیا، بەڵام ئەم ڕوداوە لە خێزانەکەدا کاریگەری گەورەی بەسەر هەمواندا هەبووە بەتایبەت بەسەر فەخردا کە دواتر لە هەموو تابلۆکانیدا ڕەنگی داوەتەوە و دەڵێت تێگەیشتم کە وێنە کێشان تەنها هیوایەتێک نییە.

هەروەها لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا فەخر چۆتە ئەکادیمای هونەرە جوانەکان کە یەکەم ژن بووە لەو ئەکادیمیایە بخوێنێت.

بەڵام لەساڵی ١٩٢٠کەهاسەرگیری لەگەڵ(عزیز ملیح) کرد وازی لەو پەیمانگایە هێناوە ،چونکە هاوسەرەکەی یەکێک بووە لە نزیکەکانی فەرمانگەی کەمال ئەتا تورک کە کۆماری تورکایای بەڕیوە دەبرد، ئەم هاوسەرگیریە زۆری نەخایاند لەساڵی ١٩٣٤ جیابونەوە.

لەدواییدا فەخر دووبارە هاوسەرگیری لەگەڵ (ئەمیر زەید بن عەلی) کردەوە کە برای مەلیکی عێراق بوو(فەیصەڵی یەکەم)،دواتر نازناوی فەخر لە تورکییەوە گۆڕا بۆ (ئەمیرە)ی عێراقی.

لەنیوان ساڵانی چلەکاندا  فەخر کۆمەڵێکی زۆر لە هونەرمەندانی ناسی کە کاری هونەری هاوچەرخیان دەکرد لە تورکیا.

لە ١٩٤٤ یەکەم  پێشانگای بۆ تابلۆکانی  لە شوقەکەی خۆی لە ئەستەنبوڵ کردەوە، کە ئەمەش بۆیەکەم جار بوو ژنێک بە تەنها پێشانگای تایبەت بە خۆی لە ئەستەنبوڵ بکاتەوە.

لە ساڵی پەنجاکندا فەخر چەند شێوازێکی وێنە کێشان پەڕەو دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕۆژئاوادا نەناسرێت، لەبەر ئەوەی نەیویستوە تابلۆکانی بفرۆشرێت وەک ئەو هونەرمەندانەی تر لەبازاڕی فرۆشتنی وێنەی هونەریدا دەستی باڵای هەبێت.

فەخر بەهۆی وێنەکێشان و ئەوکەش و هەوایەی تێیداژیاوە زۆر دوور کەوتۆتەوە لە خێزان و خوشک و براکانی، ئەمەش بووەهۆی ئەوەی بەردەوام سەرقاڵی ئەو هونەرە بێت کە خۆی دەیەوێت.

لە٢٠٠٦دا فیلمێکی دۆکۆمێنتەری لەسەر درووست کراوە و یەکێک لە کەسە نزیکرکانی دەڵێت ” فەخر زۆر کەسێکی یەک لاکەرەوەو باڵادەست بووە لەناو خێزانەکەیدا، هەرگیزنەیویستوە لە هیچ بابەتێکدا کەس مناقەشەی بکات، هەتا وایلێهاتوە لەگەڵ کوڕەکەیدابە ناوی(نجات) نێوانیان تێکچووە، چونکە لای ئەوکوڕەکەی وەک ڕکابەری بووە.

لەدوای کۆچی دوایی هاوەسەرەکەی فەخر دەڕوات بۆ عومان و لەوێ نیشتەجێ دەبێت، لە ١٩٧٦دا ( پەیمانگای فەخرنساء پاشایی ) واتا(شانازی ژنانی شاهانەیی بۆ هونەرە جوانەکان) بۆ پشتگیریکردن لە چالاکی و ئیش و کارەکانی ژنان دادەنێت تا ١٩٨٠ بەردوام دەبێت و لە ساڵی ١٩٩١ کۆچی دوایی دەکات.

لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕستادا فەخر لە  پێشکەوتنی هونە ردا کاریگەری زۆری هەبووە، کە تا ئێستاش کاریگەری ماوە و چەندین خوێندکاری پێگەیاندووە، کەلە ئێستادا یەکێکن لە ناودارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە (سوهی شومان) کە داوتر ئەویش ڕێکخراوێکی هونەری دانا لە عومان.

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment