ژنە ئەفغانییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان

Islamic women friends fist bumps

حەوت ژن لە ئەفغانستان بە پاڵێوراوی خەڵاتی N-Peace ی ڕێکخراوی نەتەوەی یەکگرتوو، هەڵبژێردران.

ئەم ژنانە لە پاڵ ٤١ ژن و پیاو لە حەوت وڵاتی ئاسایاوە بۆ یازدە خەڵات لە سێ بەش، پێشبڕکێ دەکەن.

ئەم خانمانە دەڵێن یازدە براوەی ئەم خەڵاتە لە حەوت وڵاتی ئاسیاوە هەڵبژێردراون، بە شێوەی

ئۆنلاین لە تەواوی جیهاندا زۆرترین دەنگ هەڵدەبژێرن.

ئەم خەڵاتە لە ڕاستیدا بەدواداچونێکی یەکسانە بۆ گوتنی چیرۆکە نەگوتراوەکان لە وڵاتانی جەنگدا یاخود وڵاتانێک کە ژن تێیدا بە سەرەتایترین مافی خۆی نەگەیشتووە.

عەزما زەهین رەفعەت، زەرقا یەفتلی، نازیه نوری، فەریده ئەمیری، زەهرا محەمەدی، نوریه قادری و نەسیمه باری، حەوت ژنن لە ئەفغانستان کە لەمساڵدا پاڵێوراوی خەڵاتی N-Peace ن.

بەرنامەی ڕێکخراوی نەتەوە بۆ ئەمساڵ یازدە خەڵاتی N-Peace ی لە سێ بەشدا لەبەرچاو گرتووە و ٤٨ ژن و پیاو لە وڵاتەکانی ئەفغانستان، ئیندونیزیا، نیپاڵ، میانمار، سریلانکا، فلیپین و پاکستان پاڵێوراوی ئەم خەڵاتەن بەشێوەی ئۆنلاین پێشبڕکێ دەکەن.

زەرقا یفتلی، یەکێک لە پاڵێوراوەکان گوتی: “لە هەر وڵاتێکەوە لە هەر بەشێکەوە یەک کەس دەتوانێت پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و ئەم خەڵاتە بباتەوە، بە بڕوای من ئەرزشی مەعنەوی زیاترە لە قیمەتی دارایی”

زرقا یەفتلی لە بەشی چیرۆکە نەگوتراوەکان پاڵێوراوی خەڵاتەکە بووە، ئەم ژنە ساڵانێکە بۆ مافی ژنان و منداڵانی ئەفغانستان کاردەکات.

یەفتلی گوتی: “ئەو کار و چالاکییانەی کە ئێمە ئەنجاماندابوو، ئەو کارانە زۆر بڵاو نەبونەتەوە، هەموو ئەم چالاکییانە لە پاڵیاندا، هاوکاری دروست کردبوو لە چەندین قۆناغدا”

فەریدە ئەمیری خوێندکاری ماجستێر، خانمێکی گەنجی دیکەیە لە ئەفغانستان بۆ ئەم خەڵاتە پاڵێوراوە.

فەریدە ئەمیری گوتی: “یەکێک لە تەرکیزە تایبەتییەکانی ئەم خەڵاتە لەسەر بەهێزکردن و پارێزگاری لە ئەجێندای، ژنان، ئارامییانە، کەواتە ئەم خەڵاتە بە گەنجانێک دەدرێت، کە زیاتر چالاکییەکانیان لەسەر ئەو ئەجێندایە بێت.

 

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment