ژنێک پڕاو پڕ لە بەهرە

photo_2020-08-27_23-52-10

شێنا ئادەم محەمەد  خەڵکی شارۆچکەی تەوێڵەیە، لەساڵێ ١٩٨٥ لە دایک بووە، لە خێزانێکی شۆڕشگێ ڕو ڕۆشنبیر، پەروەردە بووە، باوکی پێشمەرگە  بووە و لە هەمان کات شاعایر و کارمەندی کتێبخانە بووە، کە ئەمەش کاریگەری زۆری کردۆتە سەر ئاستی ڕۆشنبیری شێنا و توانیویەتی تواناکانی خۆی لە بوارە جیوازەکاندا بدۆزێتەوە.

شێنا ئادەم دەڵێت ” لە ٢٠٠٢ بومەتە ئەندامی یانەی وەرزشی هەڵەبجە، ئەو کاتە کاپتنی تیپی بالەی کچانی یانەی وەرزشی هەڵبجە بووم، پاشان لە ٢٠٠٦-٢٠٠٧  لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان بەشی وەرزش بڕوانامەم بەدەست هێنا.”

ساڵی ٢٠٠٧ بۆیەکەم جار لە پارێزگای هەڵەبجە هۆڵی لەشجوانی تایبەت بە ژنانم دانا کە تا ئەو کاتە هیچ ژنێک لە هەڵبجە هۆڵی نەبووە کە ژن ڕاهێنەری بێت، وە لەهەمان کاتدا لە ڕێکخراوی ئامێز کارم دەکرد کە ڕێکخراوێکی سویدی تایبەت بە ژنان بوو کە چەندین خولی لە بواری جیاواز بۆ ڕا‌هێنان و فێرکاری کردەوە، یەکێک لە خولەکانیش لەشجوانی بوو، ئەو کاتە خولەکان هاوینە بوون و بۆماوەی دوساڵ بەردەوام بوو.

هەروەها وتی: “ئەو کاتەی ی هۆڵی لەشجوانیم دانا تەنیا ئەوژنانە دەهاتن کە کێشیان زۆر بوو، بەڵام خۆشبەختانە لەم ساڵانەی دواییدا ژن دەهات کێشی ڕێک بوو بەس لەبەر تەندروستی دەهات و هەروەها ژنی دوگیانیش سەردانیان دەکردین کە ئەوە زۆر خۆشحاڵی کردم کە ئەو ڕۆشنبیرییە لای ژنان درووست بکەم گرنگی بە تەندروستیان بدەن و ڕۆژانە کاتێک بۆ خۆیان دابنێین. هەمیشە بە ژنەکانم دەوت مەهێڵن لە تەمەنی گەنجیدا نەخۆش بکەون و ببن بە بار بەسەر منداڵەکانتانەوە بۆیە گرنگی بە تەندروستیتان بدەن، بەردەوام بە دوای وشەیەکدا دەگەڕام لە کۆتای ڕاهێنانەکاندا بە فێرخوازەکانی بڵێم، بۆ ئەوەی ڕۆژی دواتر بە گڕو ت تینو ڕێژەیەکی زۆرترەوە بێنەوە”.

 

شێنا تایبەت بۆ چاوی خەڵك دوا” لە ٢٠٠٩ بومەتە ئەندامی هەیئەی ئیداری یانەی وەرزشی هەڵەبجە دەستەی کارگێڕی، ساڵی ٢٠١٣ پەیوەندیم بە ڕێکخراوی ئارامی هەڵەبجە  کردو بوومە ئەندام، سەرپەرشتی سێ بەشی تایبەتی ژنانمان دەکرد بەشێکیان خولی بەردەوامی لەشجوانی بوو، لەگەڵ گروپی شاخەوانی لە ٢٠١٣ بۆ یەکەمجار ئەم گروپەمان دامەزراند کە تایبەت بوو بە ژنان  و یەکەم دەرچونمان ٩ ژن بووین بەڵام لە ٢٠١٥ نزیکەی ٥٠ ژن هاتون بۆ شاخەوانی، هەروەها لە  ٢٠١٤ بیرمان لەوە کردەوە خولێکی مەلەوانی بکەینەوە بۆ ژنان، زانیم پێویستە گروپێک هەبێت ، بۆیە لە ڕێکخراوەکە باسم کرد کە بەشێکی تر زیاد بکەین و خولی مەلەوانی بکەینەوە، سەرەتا  وتیان ناتوانینی چونکە تۆ دووبەش بەڕێوە دەببەیت بەڵام سوور بوم لەوەی کە سەرپەرشتی ئەمەش بکەم و زیاتر کاتی پێببەخشم، کاتێک خولەکەمان کردەوە دوای تەواو بونی وتمان کێ دەیەوێت ببێتە ئەندام لەم گروپە خٶشبەختانە گرروپی یەکەم ٢٥ ژنامان ڕاهێنا ١٨کەسیان بوونەوە ئەندام لەناو گروپەکە، کە توانیمان ٤ خولی مەلەوانی لە ماوەی ١١ مانگدا بۆ ژنان بکەینەوە و بە تێکڕای هەمووی ١٢٨ ژنمان هێنایە ناو بوارەکە، دواتر وەکو بابەتی کات بەسەر بردن و هاندانی ژنان پێشبڕکێی مەلەوانیمان بۆ ژنان کرد کە بەسوپاسەوە بەڕێز خاتوو نوخشە قایمقامی پارێزگای هەڵەبجە سپۆنسەری پێشبڕکێکەی کردنین و ڕێزلێنانی بەخشی بە من و ڕاهێنەری خولەکە، هەروەها زۆر سوپاسی ڕێکخراوی ئارامی هەڵەبجە دەکەم کە وەرچەرخانێکی گەورە بوو بۆ هەڵەبجە کە ئەم ڕێکخراوە وەرزشی کردە کلتور لەناو ئەم پارێزگایە، من لەناو ئەم ڕێکخراوە خۆم دۆزییەوە و توانیم خزمەت بە ژنان بکەم.”

کاتێک بیرۆکەی مەلەوانییەکەم باس کرد کۆمەڵێک ژن هەبوو لە ڕووە دینییەکەوە کێشەیان هەبوو دەیان وت ناچینە ئاوێکەوە پێشتر پیاوان مەلەیان تێدا کردبێت، بۆیە لە ڕێگەی لیژنەی فتواوە فتوایەکیان دەرکرد سەبارەت بە شێوزای مەلەکردنی ژنان لە چوارچێوەی شەرعدا کە هەموو ئەو ڕێگایانەم بۆ ژنان ئاسانکرد چونکە لایەنی ئاینی زاڵترە، کاتێکیش زانییان سێ ژنە هاوسەری مامۆستای ئاینیمان لەگەڵە خێزانەکانی تریش کە ڕیگر بوون لە کچان و ژنان وایان کرد وردە وردە ئەوانیش بێنە بوارەکە، خۆشبەختانە لەدوای گروپەکەی منەوە دوو گروپی تر دروست بوون ، بۆیە دەڵێم هەمیشە بزانە لە چ شتێکدا پێشەنگیت دەبینیت لەو کارەدا سەرکەوتویت و ڕێچکەت شکاندوە. شێنا وتی

 

هەروەها دەڵێت” من یەک پەیام دەدەم بە ژنان  کە هەمومان بەربەست دێتە ڕێمان کاتێک دەمانەوێت کارێک بکەین  بەڵام گرنگ ئەوەیە بەردەوام بین و بەشێوازێک ڕوبەڕوی بەربەستەکان ببینەوە تووشی کەوتن نەبین و بەشێک لە ژیانمانی بۆ لەدەست نەدەین.”

لە کۆتاییدا شێنا وتی” لە ئێستا دا لە بواری منداڵاندا کاردەکەم و بەڕێوبەری کۆمەڵگەی پەروەردەی هاوچەرخم  لە قۆناغی باخچەکان، هەروەها ساڵی پار بە نوێنەرایەتی پارێزگای هەڵەبجە چوینە هەولێر بەمەبەستی بە پڕۆگرام کردنی بابەتی باخچەکان لە هەرێمی کوردستان لەبەر ئەوەی من پسپۆرییەکەم وەرزشە ئەو ئەرکەم لە خۆم گرت و خۆشبەختانە پڕۆگرامێکم نوسی ئێستا لە قۆناغی پێدا چونەوەدایە کە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و دەرونی پێدا چونەوەی بۆدەکرێت.”

هەروەها بە پیێ ئەو کاتە کەمەی هەمە لە ماڵەوەکاری چنین دەکەم و هەروەها حەوشەی مالەکەم بە جۆرێک ڕازاندۆتەوە کە تۆڕی ڕێکخراوەکان خەڵاتی ڕێزلێنای پێخشیوم.

 

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment