دانیمارک لێکۆڵینەوە لەسەر دژەتەنەکانی شیری دایک بۆ بەرگری لە کۆرۆنا دەکات

118528664_677561046440351_5204131816408190756_n

لە شاری ئەمستردامی هۆڵەندا توێژەران لە نەخۆشخانەی (UMS) هەستان بە لێکۆڵینەوە لەسەر کاریگەری دژەتەنەکانی شیری دایك لەسەر بەرگری  جەستە دژی پەتای کۆڕۆنا.

دکتۆر بریت ڤان دکتۆر لە بانکی شیری دایك، لە ٣٠ دایکی خۆبەخش شیری وەرگرتوە کە پێشتر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوون، لە پاش چاکبونەوەیان هەستان بە بەخشینی بڕێك لە شیر بۆ مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە.

دکتۆر برێت، دەڵێت” هەموان دەزانن منداڵی تازە لە دایك بوو بەرگری پەیدا دەکات لە ڕێگەی ئەو دژە تەنانەی لە شیری دایکیەوە بۆی دەگوازرێتەوە، وە لەسەر بنچینەی ئەوە بڕوامان وایە کاتێك ژنێك پەتای کۆڕۆنا تێ دەپەڕێنێت ئەو بەرگریەی لەشی پەیدای دەکات لە ڕێگەی شیرەوە وەك چارەسەر بەکار بهێنرێت.

دکتۆر بریت بیرۆکەی توێژینەوەکەی لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٣ سەرچاوەی گرتوە کە ژنێکی هەڵگری ڤایرۆسی سارس لەماوەی دوگیانیدا بە دۆخێکی تەندروستی ناهەمواردا تێ پەڕیبوون، چاوی بە منداڵێکی تەواو تەندروست هەڵهێنا، ئەمیش لە ئەنجامی ئەوەی دژەتەنی نەخۆشی سارس کە لەشی ئەم ژنە دروستی کردبوو لە ڕێگای شیرەوە بۆ منداڵەکە گواستراوەتەوە، وەك ئاشکرایە ڤایرۆسی سارس و کۆرۆنا لە هەمان خێزانن دەکرێت ئەمەش بۆ کۆڕۆنا ڕاست بێت و لێکەوتەی باشی هەبێت.

تیمەکە لە ئێستادا خەریکی شیکاری شیری ئەو ٣٠ دایکە خۆبەخشەن کە پێشتر هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دەیانەوێت بزانن ئایا دژە بەرگری لە ناو شیرەکەیان دەدۆزرێتەوە، لە ئەگەری بونی بەرگری لە شیرەکانیاندا ئەوا دەکرێت شیرەکە وەکو چارەسەر بدرێت بە منداڵان تاکو بەرگری تەواو دروست بکەن، وە دەکرێت بدرێت بە کەسی بەتەمەنیش بۆ دروستکردنی بەرگری.

نزیکەی ٣،٥٠٠ ژنی دانیمارکی کە تەمەنیان لە نێوان ٢٥-٤٠ ساڵیدایە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە چەند کەسیان شیر دەدەن.

 

Leave a comment