وەرتێ ئەبوبەکر؛ یەكەم کچە كاپتنی فڕۆكەوانی كوردە

0002

وەرتێ بەكر عەلی، یەكەم كچە فڕۆكەوانی كوردە لەهەرێمی كوردستان وعێراق، پاش تەواوکردنی کۆلێژی فرۆکەوانی لە دانیمارک و بە دەستهێنانی بڕوانامە گەڕاوەتەوە کوردستان و لە ئێستادا کاپتنەو وە بەتەنها گەشتە فرۆکەوانییەکان ئەنجام دەدات.

وەرتێ ئەبوبەکر لە بنچینەدا دانیشتووی سلێمانییە و كوڕەزای حاجی عەلی بەگ و برازای هونەرمەند حەمە جەزایە، لەساڵی ١٩٩١ لەكوردستان لەدایكبووە و دایك و باوكی دوای چەندین ساڵ پێشمەرگایەتی و دەچنە دانیمارك و لەوێ نیشتەجێبوون.

هەر لە وڵاتی دانیمارک لە ساڵی ٢٠١٠ چۆتە كۆلێجی فڕۆكەوانی لەزانكۆی كۆپنهاگن (Copenhagen Airtaxi)، لەساڵی ٢٠١٤ بەسەركەوتویی تەواوی كردوە، لەساڵی ٢٠١٥ گرێبەستی لێخوڕینی فڕۆكەوانی لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عیراقیدا ئیمزا كردووە.

 

لە یەكی ئایاری ٢٠١٧ یەكەم گەشتی بۆ وڵاتانی میسر و ئەردەن و لوبنان بەسەركەوتویی ئەنجامدا، وەرتێ لەو گەشتەدا توانی فڕۆكەی جۆری (B737-800) لێبخوڕێت واتا فڕۆكە گەورەكانی گەشت كردن.

وەرتێ ئەبوبەکر کە فڕۆکەوانە لە هێڵی ئاسمانی عێراق رۆژی ١١ ی ئایار بۆ یەکەمجار فڕۆکەوانی گەشتێکی سەرکەتووی چوون و هاتنەوەی لە بەغدا بۆ قاهیرە ئەنجامدا.وە لە رۆژی ١٣ ی ئایاری هەمان ساڵ بەهەمان شێوە فڕۆکەوان وەرتێ ئەبوبەکر گەشتێکی تری سەرکەوتووی لە بەغداوە بۆ لوبنان و عەمان و دواتر گەڕانەوە بۆ بەغدا ئەنجامدا.وەرتێ جگە لەوەی فرۆکەوانە، لە شاری کۆپنهاگن بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاهێنەری تۆپی دەست بوە و بۆ ماوەی ٢ ساڵیش لە یانەیەکی ژنان لە دانیمارک یاری تۆپی پێی کردوە.

وەرتێ یەکەم کچە لە هێڵی ئاسمانی عێراق کاری فڕۆکەوانی بکات و ببێتە کاپتنی فرۆکەکە.

Leave a comment