ڕوخۆش عەلی بەشێوەیەکی جیاواز مێژووی ژنان دەگێڕێتەوە

152482018_ruxosh87

ڕوخۆش عەلی محەمەد بەرزنجی، لە ١٠/٥/ ١٩٥٧ لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەخێزانێکی شۆرشگێڕ لەدایک بووە. ژنی شاخ و ئەرشیفزان و مێژوو نوسی کوردە، ڕوخۆش ئامادەی پیشەسازی سلێمانی تەواودەکات.

دوای تەواو کردنی ئامادەیی و لە فەرمانگەیەک دادەمەزرێت، پاشان لەگەڵ هاوسەرەکەی کە پێشمەرگە دەبێت ڕوو لە شاخ دەکات، هەربەو هۆکارەش لەکارەکەی دەردەکرێت، هەروەها لەپاش ڕاپەرینە مەزنەکەی کورد وەک مامۆستای وەرشە لە خوێندنگای کاوە دادەمەزرێت، دواترخۆی دەگوێزیتەوە بۆ خوێندنگای نالی، لەهەمان کاتدا ئەرکی دایکایەتی خۆی بەجوانترین شێوە بۆ سێ منداڵەکەی بەجێدەهێنێت.

ڕوخۆش عەلی خاوەنی چەندین نووسین و کتێبە، ناوەڕۆکی نوسینەکانی ئازارو مەینەتی و تێکۆشانی ژنانی کورد لەخۆ دەگرێت و مێژووی ژنی شاخ و ژنە ناوبزرەكانی خەباتی ژنانی لە ڕێگەی نوسینەکانییەوە گێڕاوەتەوە، هەروەها ئەو چیرۆکانەی نووسیوە كە هەندێك لە ژنە فەرامۆشكراوەكان باسیان لێوە دەكرد و لە ژنی پێشمەرگەیەكی ئاسایی و سادەشی دەپرسی چی ڕوی داوە؟ واتا مێژوویەكی نوێی نووسیوە، جیاواز لەو مێژووەی كە بیستوومانە یان گێڕاویانەتەوە.

بەهۆی ئەوەی لە خێزانێکی  ڕۆشنبیر گەورە بووە کایگەری باوکی زۆر لەسەربووە بۆ خوێندنەوە، لە هەمان کات دەبێت بە ئەندامی چەن گروپێکی خوێندنەوە.

لەکۆتای چلەکانی تەمەنیدا دەستی کرد بە نووسینەوەی مێژووی کورد، بە تایبەتی ژنانی کورد. ڕوخۆش عەلی خاوەنی چەندین نوسین و کتێبە کە ئەمانە بەشێکن لە بەرهەمەکانی

بیرەوەریەکانی ژنان شاخ

کۆڕەو و یادەوەری

لەنێوان ژەهرو ئومیددا

ڕۆمانی زیوی بەیانی

یادەوەری تەمەنێک لە ئەزموون

ڕێگای دژواری هەندەران

مێژووی تێکۆشانی مێینەی کورد لە پاشایاتییەوە تادوای راپەڕین(بەشێک لە مێژوویەکی فەرامۆش کراو) لە نووسینی ئەم کتێبەدا ئاماژەی بەوە کردوە لەژێر چارەسەر دوو جۆر نەخۆشی شێرپەنجەدا بووە.

لە ساڵی ٢٠١٨ بە نەخۆشی شێرپەنجە لەئەڵمانیا گیانی سپرادوە و لە سلێمانی بە خاک سپێردراوە،لە ٢٠١٩ پەردە لەسەر پەیکەری نوسەر ڕۆخۆش عەلی لە پارکی ئازادی لابراوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Leave a comment