بانگەوازی کراوە بۆ بەرهەمهێنانی کورتە فیلم دەربارەی پێشێلکاری بەرانبەر ڕۆژنامەوانانی ژن

cowomen

ڕێکخراوی ئینتەرنیوز بانگەوازێکی کراوە ڕادەگەیەنێت بۆ بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێک دەربارەی پێشێلکاری بەرانبەر ڕۆژنامەوانانی ژن لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان. ئامانج لە بەرهەمهێنانی ئەو کورتە فیلمە بریتییە لە پیشاندانی جۆر و شێواز و وردەکارییەکانی ئەو پیشێلکارییانەی کە بەرانبەر ڕۆژنامەوانانی ڕەگەزی مێینە ئەنجام دراون بەتایبەت گرێدراو بە گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسی.

بودجەی بەرهەمهێنانی کورتە فیلمەکە دەبێت لە نێوان پێنج هەزار بۆ نۆ هەزار دۆلار بێت.

دەرهێنەران و فیلمسازان دەتوانن لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ناو ئەم فۆڕمە داواکاری پێشکەش بکەن. دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بریتییە لە:31/5/2021

کورتە فیلمەکە دەبێ تاکو 15/10/2021 بەرهەم بهێندرێت.

Leave a comment