ژنان لەسەر هەراسانکردن و دەستدرێژیکردن لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەی حەج کردن دێنە دەنگ

f46aa38b7294516e4345ceba75d9c15c-700x

ڕەنگە زۆرێک وا بیربکەنەوە پیاوان کاتێک سەردانی شاری مەککەی پیرۆزدەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بەتەواوی لە هەوەس و ئارەزووەکانیان دادەماڵرێن، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی هەندێک لە ژنان ڕوبەڕووی بونەتەوە تەواو جیاواز و باوەڕ پێنەکراوە.

دوای ئەوەی ژنێکی بەڕەگەز پاکستانی بەناوی سابیقە خان لە پۆستێکی فەیسبوکدا بابەتێکی هەستیاری وروژاند، باسی ئەو ڕوداوە نەخوازراوەی کرد کە لەشاری مەککە و لەکاتی بەئەنجامدانی فەریزەی حەج دوچاری بۆتەوە، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی چەندین ژنی دیکە لە پۆستەکەیدا باسی ئەو ڕوداوو هەراسانکردنە بگێڕنەوە کە بەسەریان هاتووە.

سابیقە خان لە دەستپێکی پۆستەکەیدا دەنوسێت “زۆرخەمبارم کە ئەمە بڵاودەکەمەوە چونکە ڕەنگە ببێتە هۆکاری ڕوشاندنی هەست و سۆزی دیندارترینتان” بەڵام  دەست دەکات بەباسکردنی ئەو ڕوداوەی کە بەسەری هاتووە لەکاتی تەواف کردندا.

“لەکاتی بەئەنجام گەیاندنی شەشەم تەوافدا هەستم بەدەست لێخشاندن دەکرد، سەرەتا بڕوام وابوو تەنیا شتێکی ئاساییەو لە ئەنجامی زۆر قەرەباڵغییەوەیە، بەڵام بێزارکردنەکە زیادی کرد، کە یەکێک لە دواوە دەستدرێژی دەکردە سەرم دەستی بەلاشەمدا دەهێنا، بە تەواوی شڵەژابووم نەمدەزانی کە چیبکەم، بۆیە خێرا دەستیم توند گرت و لە جەستەمم دوور خستەوە، بەڵام کاتێک ئاوڕمدایەوە لەبەر زۆر قەرەباڵغی نەمتوانی بزانم کێیە. بەڕاستی دۆخێکی زۆر بێزارکەربوو لەو شوێنە پیرۆزە کەسانێک هەبن دەستدرێژی بکەنە سەر ژنان، لەو کاتەدا نەمتوانی هیچ بڵێم بە تەواوی شۆک ببوم، دەشمزانی گەر لەوێ هاوارم بکردایە کەس باوەڕی پێنەدەکردم، بۆیە بەناچاری بێدەنگیم هەڵبژارد.” خان وتی

هەر لەگەڵ بڵاوبونەوەی پۆستەکەی سابیقە دەنگۆو مشتومڕیکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و چەندین ژنی دیکە لەژێر پۆستەکەیدا باسی ڕوداوی هاوشێوەیان کردوە لە کاتی ئەنجامدانی عومرەدا ئەمەش بە زۆری لە کاتێکدا ڕودەدات کە خەڵکێکی زۆر سەرەیان گرتوە بۆی بگەن بە بەردە ڕەشەکە.

شیرین ئەجمەل لە پۆستەکەی سابیقەدا کۆمێنتی نوسیوە و دەڵێت” ژنان لەهیچ شوێنێک سەلامەت نین منیش هەمان کارەساتم لەحەجدا بەسەر هاتووە لەکاتی تەوافدا لە ساڵی ٢٠١٠دا.”

 

زی مونیر” منیش هەمان ئەزمونم هەیە کە کوڕێکی نەناسراو چاوی تێبڕیبوم دەیویست دەستم بۆبەرێت کاتێک بەرەو دیواری کەعبە دەچووم، هەروەها یەکێکیتریش بەتەواوی دەستدرێژی کردە سەرم کە لە هەردوو کاتەکەدا هەستم بە ناسەقام گیری و هەڕەشە دەکرد لەماڵی خودا کە پیرۆزترین شوێنە لە سەر ڕووی زەوی، بەڵام ناشرین کراوە لەلایەن مرۆڤی دڕندەوە.”

 

هیبە ماهی” زۆر زۆر بەداخم بۆ ئەوەی تۆبینیوتە، هەمان شت بەسەر منیشدا هاتووە، بەڵام ڕێگە مەدە ئەمە ببێتە هۆی ناشرین کردنی هەموو ئەزمونەکانت لەکاتی بەجێهێنانی فەریزە دینییەکاندا، چونکە تۆ زۆر ئازای کە ئەمەت بڵاو کردۆتەوە، تۆتەنیا کەس نیت، بەداخەوە بەمە بارودۆخەکە بەرە باشترناچێت، تۆ کارە ڕاستییەکەت کردووە هەموو هەوڵێکی خۆتتداوە بۆ ڕزگار بوون منیش دوعات بۆ دەکەم.”

 

هەروەها کەسێکیتر کۆمێنتی بۆ هەمان پۆستەکەی سابیقە نوسیوە کە ناوەکەی نادیارە دەڵێت” تۆ بەتەنیا نیت منیش هەمان شتم بەسەرهاتووە،کە دووجار دەستیان بۆ دوامەوە برد ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە دەچوم دەست بدەم لە بەردە ڕەشەکە، بەڵام من یەکەمجار پشت گوێم خست و وامزانی بەهۆی قەرەباڵغی و پاڵنانەوە بەهەڵە تێگەیشتوم، بەڵام دووەمجار دڵنیا بومەوە کە هەڵە نیم، کە ئاوڕم دایەوە بە هۆی قەرەباڵغیی و پاڵنانەکەوە خەریک بوو هەناسەدانم لەدەست بدەم، تەنیا خودا خۆی دەزانێ چۆن ڕزگارم بوو، بەڵام بیرمە کۆتا دوو تەوافم تەواو کردو پاشان چوم دانیشتم بۆئەوەی نوێژ بکەم ئەمە لە کاتێکدایە کە من ڕزگارم ببوو بەڵام هەموو گیانم دەلەرزی.”

 

فاتیمە بالوچ دەڵێت” یەکێک لە هاوڕێکانم هەمان شتی بەسەر هات بەڵام تۆ زۆر ئازایت لە کردنەوەی ئەم بابەتە”

 

میقداد حسێن” ئەمە مانای ئەوە نیە کە هەموو ئەو کەسانەی دەچن بۆ شوێنێکی پیرۆز دڵێکی پیرۆزیان هەبێت زۆربەی ئەو کەسانە تاوانکار و گەندەڵن، ئەمانە فەیزەی حەج جێبەجێ دەکەن بۆ هەڵخەڵەتاندنی خۆیان، بەڵام دوای حەج دەستدەکەنەوە بە ئەنجامدانی شتی زۆر خراپتر.”

 

تاهی نەجەفی” شوێنەکان جیاوازیان نییە، ئەوە دڵەکانە دەبێت خودایان تێدا بێت، تۆ تەنیا کەس نیت کە بەمەدا تێپەڕیوت، زۆربەی زۆری ئەم کارە نەشیاوانەی ڕوبەڕو بۆتەوە وەک ڕێگە پێگرتن، گیرفان بڕین، دەستدرێژی و چەندین شتی تر کە لە ژماردن نایەت.”

 

چاوی خەڵک / stepfeed

 

 

 

 

 

Leave a comment