پڕۆژەی پەموو تایبەت بە هاوکاری و ڕێنوێنیکردنی دایکی دوگیان و منداڵی تازە لە دایک بوو

178653148_3921345171292602_6748462766595661239_n

پڕۆژەی پەموو یەکێکە لە پڕۆژە بەردەوامەکانی ڕێباز فاوندەیشن کە لە پاڵ سەرجەم پڕۆژە (تەندروستی، پەروەردە و مرۆییەکان)ی تر کە ئەو ڕێکخراوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و کۆمەڵگە ئەنجامی داون.

ئەو پڕۆژەیە تایبەتە بە هاوکاری و ڕێنوێنیکردنی دایکی دوگیان و منداڵی تازە لەدایک بوو.

داستان سەعید، بەڕێوبەری کارگێڕی لە رێکخراوی ڕێباز فاوەندەیشن دەربارەی پرۆژەکە بە (چاوی خەڵک) وت:” پرۆژەی پەموو بەسەرپەرشتی تیمی تایبەتی توێژەرانی ڕێباز فاوندەیشن، بە هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی فێرکاری سلێمانی لەسەر بودجەی ڕێباز فاوندەیشن بۆماوەی چەند مانگێک جێبەجێ دەکرێت. و تایبەت دەبێت بە دایکانی دووگیان.”

“هاوکات توێژەرانی ڕێباز فاوندەیشن لە پڕۆژەکەدا ڕێنمایی و هاوکاری تەواوی دایکانی دوگیان دەکەن و هاوکاریان دەبن بەپێدانی ڕێنمایی و هەوڵدان بۆ ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئارامکردنەوەی دایکی دوگیان و لە هەمان کاتدا دابینکردنی پاکێجێکی تایبەت کە سەرجەم پێداویستی منداڵی تازە لەدایک بوو لەگەڵ پێداویستی دایکی کۆرپەلەی لە خۆی گرتووە.” داستان وای وت.

 

 

پڕۆژەی پەموو لە بەرواری ٢٨/ ٤/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی ستافی ڕێباز فاوندەیشن و  بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون کرایەوە، بڕیاریشە بۆماوەی چەند مانگێک بەردەوام بێت.

جێی باسە ڕێباز فاوندەیشن ڕێکخراوێکی نا حکومی قازانج نەویستی خێرخوازییە، لەساڵی ٢٠٠٧ لە وڵاتی بەڕیتانیا دامەزراوە، لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

ئەو ڕێکخراوە لەو کاتەوە بە بەردەوامی کاردەکات لە سێکتەرەکانی پەروەردە، تەندروستی و مرۆیی کە زیاتر لە (٥٠٠) پڕۆژەی لەو سێکتەرانە بە ئەنجام گەیاندووە، بەو هۆیەش زیاتر لە (٧٠٠)  هەزار کەس سودمەند بوون لەو پڕۆژە و هاوکاریانەی ئەو ڕێکخراوە پێشکەشی دەکات.

لەهەمان کاتدا خوێندنگە، نەخۆشخانە،مزگەوت، کردنەوەی کتێبخانە، یارگاو دروستکردنی چەندین پڕۆژەی هۆشیارکردنەوە لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە و مرۆیی) بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی بە ئەنجام گەیاندووە.

 

 

Leave a comment