لەیلا عەلی و یۆهانا شبیری لە دوو سەدەی جیاواز کاریان بۆ منداڵان کردوە

Untitled design (12)

یۆهانا شبیری؛ یەکێکە لە بەناوبانگترین نوسەرەکانی بواری منداڵان لەسەدەی ١٩دا ژیاوە، لەساڵی ١٨٢٦ لە گوندی هێرتسل لەدایکبووە کە یەکێکە لە گوندەکانی هەرێمی زیورخ لە سویسرا، خۆشەویستییەکی گەورەی بۆ خوێندنەوە و نوسین هەبووە. هەستێکی تایبەتی بۆ گێڕانەوەی چیرۆک هەبووە. چونکە لە خێزانێکی ڕۆشنبیر گەورە بووە، دایکی شاعیر بووە بە ناوی میتا هۆیسەر، هەروەها باوکی پزیشک بووە.

یۆهانا بە یەکێک لە بەناوبانگترین نووسەرەکانی بواری منداڵان لە جیهاندا دادەنرێت بەهۆی ئەوەی چیرۆکی  کەسایەتی هایدی نوسییوە، لەدوای بڵاوبونەوەی ئەم چیرۆکەش بۆساڵانێکی زۆرلە بواری فێرکاری ولە قوتابخانەکاندا خوێنراوەتەوە بەمەش ناوبانگی زۆر پەیداکردووە و سەرکەوتنی جیهانی بەدەست هێناوە. ئەم چیرۆکە بەشی دووەمی بەدوای خۆیدا هێناوە بەناونیشانی هایدی پێویستی بەوەیە کە فێری بووە.

چیرۆکی هایدی لەدوای قورئان و ئینجیل زۆرترین ژمارەی لێ وەرگێڕدراوەتە سەر زمانە جیاوازەکان و زۆرتین فیلم کارتۆن و فیلمی لەسەر دروست کراوە.

یەکەم نووسینی ئەدەبی یۆهانا لە ١٨٧١ بڵاو بۆوە کە چیرۆکێك بوو بە ناونیشانی لاپەڕەکانی سەر مەزاری فرونی. لە دیارترین  نوسینەکانی( لاپەڕەکانی سەر مەزاری فرونی، بۆ ماڵی خێزان،هایدی دەکرێت پێویستی بەوەبێت کە فێری بووە، کورتە چیرۆکی منداڵان وئەو کەسەی منداڵی خۆشدەوێت، بۆ کوێ ڕایان کرد منداڵەکانی جریتلی، کۆشکی فیڵدنشتاین لە چیاکانی سویسرا.)

زۆربەی کتێب و نووسینەکانی یۆهانا بەشێوەیەکی ڕەخنەگرتنە لە بارودۆخی ژیانی ناو کۆمەڵگای سویسری بەتایبەت لەدوای سەرهەڵدانی سیستمی سەرمایەداری لەسەدەی ١٩دا، لەگەڵ ئەوەشدا چیرۆکی لەبواری ژنان ومنداڵانی نووسیوە بەتایبەت ئەو ژن و منداڵانەی ڕوبەڕوی تەنگ وچەڵەمەو ئاستەنگ دەبنەوە.

لە کوردستانیش لەیلا عەلی چیرۆکنوسی بواری منداڵان لە خانەی سمۆرە، چەندین شیعر و چیرۆکی بۆمناڵان نوسیوە و بەرهەمی وەرگێڕانیشی هەبووە. دیارترین کاری وەرگێڕانی نوسینی گۆرانی دەستپێکی کارتۆنی مارکۆ بووە، جگە لەوەی زۆر کتێبی پەروەردەی و چیرۆک و شیعر لە خانەی سمۆرە بڵاوکراوەتە بەهەوڵ و ماندوبونەکانی بە یەکێک لە هەرە پێشکەشکارە دیارەکانی کوردستان دادەنرێت. و لە هەمانکاتدا دۆبلەری فیلم کارتۆنی منداڵ و نوسەر و وێنەکێش، ڕۆژنامەنوس، هەواڵساز و چالاکوان و شانۆکار و شاعیر بووە.

لەیلا عەلی لە ١٥/٥/١٩٧١ لە سلێمانی لەدایک بووە. هەر لە تەمەنی ٤ ساڵیدا لە بواری شانۆدا کاری کردووە. لە ١٩٩٧ لە کەناڵی خاک تیڤی بووە بە بێژەر، پاش ماوەک لە کەناڵی ئاسمانی کوردسات بووە بە بەێژەر.

 لەیلا عەلی بەشی ئامار و کۆمپیتەری کۆلێژی بازرگانی زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە. هەروەها جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری بەڕێوەبەری خانەی سمۆرە بووە.

لە ٢٩/١٢/٢٠٠٨ بە ڕوداوێکی تەمومژاوی کۆچی دوای کرد، لەپاش مردنی هیچ کەسایەتییەکی دیکە دروست نەبۆتەوە کە گرنگی بە بواری منداڵان بدات و چیرۆک و هۆنراوەیان بۆ بنوسێت.

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

 

Leave a comment