سەنتەری میترۆ ئاماری چوار مانگی پێشێلکاری دژی رۆژنامەنوسان بڵاودەکاتەوە

wpfd2021_global_webbanner_900x400_english

ئه‌مساڵ ٢٠٢١رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری (یونسكۆ)، له‌ ژێر دروشمی زانیاری وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گشتی یادی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گەریی ده‌كاته‌وه‌، بەو پێیەی پێدانی زانیاری ڕاست بەشێوەی ئازادیانە بۆ هاوڵاتیان ڕۆڵی گرنگی دەبێت لەسەر هۆشیارکردنەوەی تاک و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان لە ٣ی ئایاردا و لە ڕۆژی ئازادی رۆژنامەگەری و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری چوار مانگی ٢٠٢١ پێشێلکارییەکان دژی رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕادەگەیەنێت.

ئەو ئامارانەی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییەکەدا لەلایەن سەنتەری میترۆ بڵاوکرایەوە بەم شێوەیە بوو؛

٤٩ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر بە ٣٦ ڕۆژنامەنوس و دەزگای ڕاگەیاندن کراوە. و جۆری پێشلکارییەکان بریتیبوون لە

٢٣ حاڵەتی ڕێگری لە ڕوماڵکردن.

١٥ هێرش و هەڕەشە و سوکایەتی پێکرن.

٦ حاڵەتی زەوتکردنی کەل و پەلی ڕۆژنامەوانی.

٥ حاڵەتی دەستبەسەرکردن بێ بڕیاری دادگا.

جێی باسە ٨٨ کەیسی سکاڵای رۆژنامەنوس و کەناڵی ڕاگەیاندن لە چوار مانگی ساڵی ٢٠٢٠دا لەلای سەنتەری میترۆ تۆمارکرابوو، کە زۆربەی پێشێلکارییەکان دەستگیرکردن و هەڕەشەکردن بووە ، بەمەش پێشێلکارییەکان نیو هێندە کەمی کردووە.

Leave a comment