خەمۆکى پاش منداڵبوون چییە؟

Mother giving love to her child

خەمۆکى پاش منداڵبوون

ئامادەکردنی د.لاڤە دارا علی /پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەکان

خەمۆکی پاش منداڵبوون بەشێویەکی بەربڵاوە ١٥٪ خانمان ئەگەری تووشبونیان هەیە و ئەگەری دووبارە بوونەوەی لە دووگیانی یەکانی تردا بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٠-٨٠٪.

نیشانەکانی خەمۆکی پاش منداڵبوون:

ئەو خانمانەى ئەم پەشێوییەیان هەیە هەست بە دڵتەنگى یەكى زۆر دەكەن تا دەگاتە ڕادەى بێ ئومێدى لەماوەی مانگی یەکەمی پاش منداڵبوون وردە وردە نیشانەکانی تیادەردەکەوێت، زۆر سست و لاواز دەبینرێن , هەست كردن بەتاوان و بێتاقەتى و بێ بەهایى زۆر بەربڵاوە، بەدەنگی بەرز زۆر هەستیاردەبن و بەتایبەتی دەنگی گریانی کۆرپەکە زۆرنیگەرانیان دەکات، لەوانەیە هەست و سۆز و ڕەحمی نەبێت بەرامبەر بەکۆرپەکەی کەدەبێتە هۆی زیادکردنی خەمۆکی یەکەی. خواردن و خەوتنیان كەم دەبێتەوە بەتایبەتى بەیانیان زوو هەڵدەستن لەوانەیە بیرۆكەى خۆكوشتنى لا دروست بێت و هەندێك جار لەوانەیە كۆرپەكەى و خۆشى بكوژێت، زۆربەی زۆری ئەو خانمانە بیرۆکەی بێتوانایی و قورسی پەروەدەکرنی کۆرپەیەکی تازە لەدایکبوو دێت بەخەیاڵیانداکەدیسانەوە هەست کردن بەخەمۆکی یەکەیان زیاد دەکات.

هۆكارەكانى چین؟

ڕودانى ئەم پەشێویانە پەیوەندى بە:

١.گۆڕانكارى هۆرمۆنەكانەوە هەبێت كەلەهەفتەكانى یەكەم و دووەمى پاش مناڵبوون ڕوودەدات.
٢.بۆماوە: ئەم پەشێویانە لەوخانمانەدا زیاتر ڕودەدات كە خوشک ، دایک ، خزم…..هتد هەمان حاڵەتیان هەبووە.
٣. خانمەکە لەدووگیانی یەکانی پێشودا هەمان حاڵەتیان بەسەرهاتووە.
٤. بوونی کێشەی خێزانی لەگەڵ مێرداو نەبوونی پاڵپشتی خێزانی.
٥. ئەگەری ڕوودانی زیاترە لەوخانمانەی کەئەم دووگیانیەیان پلان بۆداڕێژراونەبووە بەخواست و ویستی خۆیان نەبووە.
٦. ئەوخانمانەی تەمەنیان کەمەو منداڵن و ئەزمونیان کەمە لەژیان.
٧. ئەوخانمانەى كە ڕوداووى زۆریان بەسەردا هاتووەلەژیاندا .

چارەسەر:

گرنگ ترین خاڵ ئەوەیە بتوانرێت نیشانەكانى بناسرێتەوە تا بەخێرایى چارەسەربكرێت. پێویستە پزیشكى ژنان ومناڵبوون پرسیار لەخانمان بكەن سەبارەت بەنیشانەکان و بەهەمئاهەنگی لەگەڵ پزیشکی دەروونی چارەسەری تەواو پێش کەش بکرێت.
ئەوەى گرنگە سەلامەتى دایكەكەو كۆرپەكەى هەربۆیە لەوکاتانەی فکری خۆکوژی یان ئازاردانی کۆرپەکەی دەبینرێت پێوست بەخەوتن لەنەخۆشخانەدەكات و دەتوانرێت كۆرپەكە لەگەڵ دایكەكەدا بمێنێتەوە تاكو پەیوەندى نێوانیان لاوازنەبێت. چارەسەر بەدەرمان زۆربەسودە ٫ لەحاڵەتە زۆر خراپەکان لەوانەیە پێویست بە چارەسەركردن بەتەزووى كارەبا بکات كە كاریگەرەكەى زۆرخێرا دەردەكەوێت و زیانى لاوەكى نى یە.
چۆن كەس وكار یارمەتى خانمەكە دەدەن؟
ئەم پەشێویە ڕێگر دەبێ بۆخزمەت كردنى كۆرپەكە بەشێوەیەكى ڕێك وپێك هەربۆیە ئەركى كەس وكار یارمەتیدانى دایكەكەیە وەك خۆراك پێدانى كۆرپەكە , گۆڕینى جل وبەرگ و بەخێوكردنى بەشێوەیەكى گشتى. پێویستە خێزانەكە لەكاتى هەست كردن بە هەر شتێكى نامۆ پەیوەندى بكەن بە پزیشكى پسپۆرەوە , لەهەمان كاتدا خێزانەكەش پێویستیان بەیارمەتى وپاڵپشتى یە و پێویستە زانیارى تەواویان پێ بدرێت لەم بارەیەوە.

Leave a comment