میدیا و ئاسانکردنەوەى هۆکارەکانى خۆکوژى لە ژێر ناوى کێشەى کۆمەڵایەتى

photo-1610354900281-d3a50c60d48c

دەروونزانى خۆکوشتن
میدیا و ئاسانکردنەوەى هۆکارەکانى خۆکوژى لە ژێر ناوى کێشەى کۆمەڵایەتى

ئامادەکردنى: فرمێسک جاف

چارەسەرکارى دەروونى لە سەنتەری شیان – ماستەر لە دەرونزانى کلینیکى

ڕەفتارى خۆکوژى نیشاندەرى گرفتێکى گەورەى دەروونى و کۆمەڵایەتى و خزمەتگوزارى تەندروستییە هەر لەبەر ئەم هۆیەش هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە خۆکوشتن لە جیهاندا لە لیستى یەکەمى پلانەکانى تەندروستییە. بەپێى ڕاپۆرتى WHO بۆ ساڵى 2015 ساڵانە زیاتر لە 800.000 کەس خۆکوژى ئەنجام دەدەن. سێ گروپى کۆمەڵایەتى سەرەکى لە لیستى پێشەوەى ئەو گروپانەن کە خۆکوژى ئەنجام ئەدەن ئەوانیش گروپەکانى ئەو کەسانەى نەخۆشى دەروونیان هەیە، ئەو کەسانەى ڕزگاربووى هەوڵى خۆکوژى پێشووترن (واتە پێشتر هەوڵیان داوە و زیندوو ماونەتەوە)، ئەو کەسانەى کەسانى نزیک و لە خێزانەکەیاندا خۆکوژى ئەنجام داوە.

یەکێک لەو بابەتانەى کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بەو کەسانەى کە هەوڵى خۆکوژى دەدەن شاردنەوە و بە نەنگى زانینى نەخۆشییە دەروونى و بیرە خۆکوژییەکانیانە بەو مەبەستەى کەمتر ڕووبەڕووى ئەو لە چوارچێوە دان و بە کەم سەریرکردن و (بەلاواز و ناتەواو سەیرکردن) ە ببنەوە کە بەهۆى بە نەنگى و عەیبە زانینەوە لە کۆمەڵدا هەیە، کە ئەمەش کاریگەرى لەسەر (خود بە نەنگى زانین) دادەنێت لەسەر تاک و هەمان ئەو تێڕوانینەى بۆ دروست دەبێت کە بە خۆى بڵێت (کەواتە من لاوازم و من ناتەواوم !) ئەم هەستى بێ بە هاییە ئاڕاستەى دەکات بۆ بێ هیوایی و بیرى خۆکوژى. بە هەمان شێوە ئەم بە نەنگى زانین و شاردنەوەیە لە ناو ئەو کەسانەى کە ڕزگاربووى هەوڵى پێشووترى خۆکوژین هەر بەردەوام دەبێت چونکە لەو کاتەدا تێڕوانین و لێکدانەوەى کەسانى دەوروبەر ئەوەیە کە ئەم ڕەفتارە بە نیشانەیەک (بۆ سەرنج ڕاکێشان، لاوازى کەسى یان کارى نا ئاکارى- ئەخلاقى) دادەنێن.
بە پێى یەکێک لە توێژینەوەکان ڕێژەى لە %60 ى ئەو کەسانەى خۆکۆژى ئەنجام دەدەن یەکێک لە نەخۆشییە دەروونیەکانیان هەیە بە تایبەتى لە نەخۆشى خەمۆکى دا کە زۆر کات لەجۆرەکانى دیکەى نەخۆشییە دەروونیەکان دا نەخۆشى خەمۆکى هاوپەیوەنددار دەبێت کە یەکێک لە نیشانە سەرەکییەکانى هەبوونى هەستى بێ هیواى و کەم نرخاندنى خودە کە ئاڕایتەى دەکات بۆ هەبوونى بیر یاخود ئەنجام دانى خۆکوژى.

بەربڵاوى خۆکوژى زیاتر لە دەیەى دووەم و سێیەمى ژیانى تاکدا دەبێت و بە هۆکارى دووەمى مردن دادەنرێت هەروەها لە ناو پیاواندا سێ جار زیاترە بە بەراورد بە ژنان. ئەو شێوازى خۆکوژیانەش کە ئەنجام دەدرێت بە پێى کلتوورە جیاوازەکان دەگۆڕێت کە زیاتر هەوڵ و ئەنجام دانەکانیان لە ڕێگەى چیەوە دەبێت.

لە توێژینەوەکى ساڵى 2017 – 2018 دا ئەنجام دراوە لە ناو کەسانى سەر و 18 ساڵ بە تایبەتى لەناو ئەو کەسانەى یەک جار یان زیاتر هەوڵى خۆکوژیان داوە دەرکەوتووە کە هیچ پەیوەندییەک نیە لە نێوان ئاستى توندى بیرى خۆکوژى لەوەى کە کەسەکە چەندەم جارى بێت کە هەوڵى خۆکوژى دەدات.

باسکردن دەبارەى ئەوەى کە ڕاگەیاندن بە هەموو جۆرەکانیەوە بە تایبەتى لە ئێستاشدا ئەو بە ئاسان دەست گەیشتووەى کە هەیە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چ کاریگەرییەکى دەبێت لەسەر بڵاو کردنەوەى بیرى خۆکوژى، هیچ بەڵگەیەک لەسەر بنەماى توێژینەوەى زانستى لەبەر دەستدا نیە تەنها لەو لایەنەوە نەبێت کە کە نیشان دانى وێنە و باس کردن و خستنەڕووى ووردەکارییەکانى هەوڵدان و ئەنجامدانى خۆکوژییەکە بەتایبەتى کە لە ڕێگاى میدیاوە شێوازى تایبەتى خۆکوژیەکە باس بکرێت و بە نموونە بە نیشاندانى وێنە و سەردێڕى گەورە و زەق کراوەى ڕۆژنامە و هەواڵەکان کاریگەرى نەرێنى دەبێت لەسەر ئاسانکارى ڕەفتارى خۆکوژى لەناو ئەو کەسانەى ئەو بیرەیان هەیە بە نموونە کاتێک باس لە خۆکوژى کەسێک بکرێت کە چۆن ئامادەکارى کردەەى ە بە چ شێوازێک خۆکوژییەکەى ئەنجام داوە، لە لایەکى دیکەشەوە ئەو ساکارکردنەوەیەى کە بۆ هۆکارى ئەنجام دانى خۆکوژییەکە دەیانبێت کە زۆر جار دەدرێتە پاڵ یەک فاکتەرى وەک (گرفتى ئابوورى، بچڕانى پەیوەندى خۆشەویستى، بە دەست نەهێنانى نمرە و…….) بە تایبەتى تریش لە کوردستان دا لە چوارچێوەى (کێشەى کۆمەڵایەتى). کە ئەمەش ئەوەندەى دیکە بە نەنگى زانین و بە هەند وەرنەگرتنى بیرە خۆکەژیەکە زیاتر دەکات و زیاتر دووریان دەخاتەوە لە گرتنە بەرى ڕێگا چارەسەرییە زانستییەکانى وەک سەردانى کردنى پزیشک و چارەسەرکارانى دەروونى.

 

سەرچاوەکان:
Bachmann، Silke.l (2018)، Epidemiology of Suicide and the Psychiatric Perspective. Public Health 15، no. 7: 1425. https://doi.org/10.3390/ijerph15071425
Mayer، L.، Rüsch، N.، Frey، L.M.، Nadorff، M.R.، Drapeau، C.W.، Sheehan، L. and Oexle، N. (2020)، Anticipated Suicide Stigma، Secrecy، and Suicidality among Suicide Attempt Survivors. Suicide Life Threat Behav، 50: 706-713. https://doi.org/10.1111/sltb.12617

Leave a comment