کچێکی مسڕی لەڕێگەی هەنجیر فرۆشتنەوە خەونەکانی بەدی دەهێنێت

127-142922-6ace5a3f-5ccf-491b-ad47-27ae77139398_700x400

هبە عەبدولحەمید، کچێکی مسڕی تەمەن ٢٠ساڵ، لەپەیمانگای فرۆکەوانی دەخوێنێت، دەڵێت” یەکەم ڕۆژی کارکردنم لەگەڵ براکەم و باوکمدا تەمەنم ١٤ ساڵ بوو ، لەوکاتەوە هەموو ئەو بەرپرسیارێتیەی هەڵم گرتووە بۆیارمەتی دانی خێزانەکەمە ، من هیچ بە منداڵی خۆم نەژیاوم، بەڵام برا بچوکەکەم بەردەوام لەگەڵمدابووە لەهەموو هەنگاوێکدا یارمەتی داوم.”

هبە لەگەڵ ئەوەی لە پەیمانگای فڕۆکەوانی دەخوێنێت، شەرم ناکات و دووکاریتر دەکات، بەیانیان هەنجیری شوکی دەفرۆشێت و لە ئێوارانیش لە نۆڕینگەیەکی چارەسەری سروشتی کاردەکات بۆ ئەوەی یارمەتی خێزانەکەی بدات.

لە ١١ی بەیانییەوە کارکردنی هبە دەست پێدەکات تا ناوەڕاستی ڕۆژکە، دوای ئەوەی چیرۆکی هبە بڵاو بۆوە لە کەناڵی Tenی ئاسمانی مسڕی، بڕیاریاندا هاوکاری هبە بکەن کە خولێکی ڕاهێنان ببینێت و موچەیەکی جێگیریش لەگەڵیدا وەربگرێت.

نەشئەت ئەلدیهی سەرۆکی جێبەجێکاری کەناڵی Tenی مسڕی دەڵێت ” دوای ئەوەی میوانداری هبەمان کردو لەسەر شاشە بینیمان، هبە بوو بە نمونەی باڵا بۆ کچانی تری مسرکە کاردەکەن، هەروەها جێی شانازی هەموو کچێکە کە بە نمونەی خۆی بزانێت.”

هەروەها هبە دەڵێت” خەونی من دەستکەوتنی کارێکی هەمیشەییە چونکە فرۆشتنی هەنجیر کارێکی وەرزییە بۆیە زۆر سوپاس گوزارم گەر کارێکم هەبێت و پڕۆژەیەک بێت کە خۆم و هەموو کەس سوودی لێوەربگرێت ولەهەمان کاتدا بەردەوامی هەبێت.”

هبە بۆ ئەو ژیانە کۆمەڵایەتییەی تێیدا دەژی و تێێدا گەورە بووە ،بۆ ئەو هۆکارانەی ژیانی ئەمیان قورس کردووە خۆی نەداوە بەدەستەوە بۆیە هەوڵدەدات کە کێشەکانی چارەسەربکات،بەم هۆکارە هاتۆتە ناوب ازاڕ تا بژێوی بۆ خۆی و خێزانەکەشی دابین بکات هەروەها تێچوی خوێندنەکەشی دابین بکات.

بەڵام کاتێک دەچێتە ئەکادیما و وەردەگیرێت ژیانی قورستر دەبێت، ناچار دەبێت بێجگە لەو کارەی لە پێشوتردا دەیکرد لە ڕۆژهەڵاتی قاهیرەش هەنجیر بفرۆشێت بۆ ئەوەی هەموو تێچوی خوێندنەکەی لەسەر خۆی بێت و هیچ قورسیایی بۆ خێزانەکەی درووست نەکات.

 

 

 

Leave a comment