شەوی ٩٣-یەمین مەراسیمی ئۆسکار بەڕێوەچوو کە بە ئۆسکارێکی یەکسان لە نێوان ڕەگەز و ڕەنگەکاندا دادەنرێت، بەشێوەیەک ٪٣٢ پاڵێوراوەکانی ژن بوون، ئەمەش یەکەمین جارە ڕودەدات. هەروەها ڤیۆلا دەیڤس یەکەمین ژنە ڕەشپێستە لە مێژوودا دوو جار پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بووە.
بەراسیمی ئۆسکاری ٢٠٢١ پاش دوو مانگ دواکەوتن لە کۆتایدا شەوی ڕابردوو لە ژێر ڕێنماییەکی توندی تەندروستیدا لە لۆس ئانجلەس و بە ئامادەبوونی ١٧٠ میوان بەڕێوەچوو
بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ئۆسکاردا دوو ژن بەربژێری خەڵاتی باشترین دەرهێنەربوون.
فرانسیس مکدۆرماند بۆ ڕۆڵی لە فیلمی Nomadland خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری بە هاوشانی ژنە دەرهێنەری هەمان فیلم کڵۆوی چاو بەرزکردەوە.
یون یوژون خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمە ئەکتەری یاریدەدەر بردەوە بۆ رۆڵی لە فیلمی میناری.
خەڵاتی ئۆسکار خەڵاتێکی سینەمایی ساڵانەی ئەمریکییە لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و زانستی ئەمریکییەوە دابیندەکرێت بۆ باشترینەکانی فیلمسازی لە ئەمریکا و جیهاندا. بەرهەمەکان لەلایەن ئەندامانی ئەکادیمیاکەوە دەنگیان لەسەر دەدرێت.