فیلمەکانی ژنان لە ٢٠٢٠

2020-film-page-header-square-cropped-1

دامەزراوەی بەهێزکردنی میدیای ژنان(Empower Women Media)بەهاوکاری ڕێکخراوی ئازادی ئاین و بازرگانی (Religious Freedom & Business Foundation) مەراسیمێکی ڕێزلێنیان بۆ ئەو ژنانە ڕێکخست کە لە ڕێگای هونەرەوە یان شێوازێکی ڕەخنەگرانە لە چوارچێوەی کورتە فیلمێکدا ڕۆڵ وکاریگەری ئازادی بیروباوەڕ و ئاینیان لەشوێنی کارکردن و کۆمەڵگاکەیان نیشانداوە.

لە ڤێستیڤاڵی کورتە فیلمی ٢٠٢٠دا کە ڕێکخراوی هێزی میدیایی ژنان ڕێکیخستبوو چەندین ژن لە وڵاتانی جیاواز وەك ئەفغانستان،کەنەدا،هیندستان، ئێران، تونس، شانشینە یەکگرتوەکانی عەرەبی بەشداریان کردبوو.

کورتە فیلمی (Long Road to Freedom) خەڵاتی باشترین ئەکتەر و ڕۆڵ بینینی بەدەست‌ هێنا، (ماريا دوستزاده)ی ئەفغانی ڕاستی ژیانی خۆی لەو فیلمەدا بەرجەستە دەکات، دوای ئەوەی گەیشتۆتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سوپاسی ئەو ئازادی بیروباوەڕی و ئاینییە دەکات کە هەیەتی.

کورتە فیلمی (District 18) خەڵاتی باشترین کاری ئەنیمەیشنی بەدەستهێنا، ماراڵ كرایی بە ڕەگەز ئێرانی و نێشتەجی وڵاتی کەنەدا کاری دەرهێنانی بۆ کردوە، فیلمەکە باسی ژیانی کچێکی گەنج دەکات کاتێك لە ناو کۆمەڵگاکەی خۆی توشی بەر یەککەوتنی داب و نەریت و بیرو باوەڕە جیاوازو ئاینییەکان دەبێتەوە.

کورتە فیلمی (Her Factor) براوی خەڵاتی یەکەمی ڤێستیڤاڵەکە بوو، ڕوبى عباسی بە ڕەگەز ئوردنی کاری بۆکردبوو، لەم فیلمەدا تیشك خراوەتە سەر ئازادی ژنان چۆن کاردەکاتە سەر باشترکردنی ئابوری و میدیای لە خۆر هەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.

کورتە فیلمی (Together As One) خەڵاتی دووەمی ڤێستیڤاڵەکەی بەدەست هێنا، کاری دەرهێنانی لە لایەن سارينا فايزی بەڕەگەز ئەفغانی بۆکرابوو، چیرۆکی خۆی و ژنانی وڵاتەکەی لەسەردەمی دەسەڵات داری تالیباندا دەگێڕێتەوە، سارینا یەکەم ژنە بۆکارو باری ناوخۆیی بۆتە کۆنسوڵی وڵاتەکەی.

کورتە فیلمی (Freedom to Succeed) بووە بە براوی خەڵاتی سێیەمی  ڤێستیڤاڵەکە، ليديا سنبگی هەنگاری وسيج تابری ئەمریکی بەرهەمیان هێناوە، مەبەست لە پەیامی  کورتە فیلمەکە ئەوەیە کاتێک کۆچبەران و پەنا بەران دەگەنە وڵاتی دووەمیان دەبێت ئازادیان هەبێت و ڕێگریان لێ نەکرێت لە و بازرگانیەی خۆیان ئارەزوی دەکەن، بۆ ئەوەی ئابوری وڵاتەکەیان ببوژێتەوە.

هەروەها لەم ڤیستیڤاڵەدا چەندین کورتە فیلمی دیکە نماشیکران و هەر یەکێکیان پەیامێکی تایبەتی پێبوو کە لە چوارچێوەی ئازادی و بیرو باوەڕ و ئاینی مرۆڤەکاندا کار دەکات.

Leave a comment