کەلێنی جێندەری لە پرۆسەی بڕیاردان لە پەروەردەی هەڵەبجە

79422904_2899928740046924_359530544117055488_n

بەشداریکردنی ژنان لەناوەندەکانی بڕیاردان لەسەر ئاستی جیهان گرنگی  وبایەخی  زۆری هەیە و ڕادەی کاریگەری و دەرئەنجامەکانی  ئەم بەشداریکردنە  پەیوەستە بەئاستی رۆِشنبیری کۆمەڵگە  بەگشتی و ژنان بەتایبەتی، وەک ئاشکرایە  ئامادەبوونی ژن  لەپرۆسەی بڕیارداندا لەبواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و پەروەردەو فێرکردن دادوری و کەرتی تەندروستی ..هتد، هۆکارێکە بۆ پێشکەوتنی زیاتر و کرانەوەی کۆمەڵگە بەئاراستەیەکی  ئەرێنی لەلایەک و بەهێزی ژنان لەلایەکی دیکە.

بۆ زیاتر جەخت کردنەوە لەسەر ئەم دۆزە بەتایبەتی پرۆسەی بڕیاردان لەبواری  پەروەردە  لەپارێزگای هەڵەبجە بۆزانینی باڵانسی جێندری لەناوەندەکانی بڕیاردان

سەرجەم پۆستەکانی خاوەن بڕیار  لە بەرێوەبەرێتی  سەرپەرشتیکردنی  پەروەردەیی  %100 لە لایەن پیاوەوە بەرێوەدبرێت.

لەم ڕوانگەیەو نایەکسانی و نەبوونی باڵانسی جێندەری زۆر بەزەقی دەردەکەوێت بەجۆرێک ژنان کەمترین پشکیان بەردەکەوێت لەپرۆسەی بڕیارداندا لەکاتێکدا ئەوانیش نیوەی  هێزی کار پێکدەهێنن لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەدا..

بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی هۆکارو بەربەستەکانی بەردەم ژن لەم بەرێوەبەرێتیە کە لە پرۆسەی بڕیاردان وەلانراوە، دلێر محمود ڕەزا، بەڕێوەبەری سەرپەشتیکردنی پەروەردەی هەڵەبجە بە (چاوی خەڵک)ی وت: “ژنان خۆیان دەستپێشخەری بۆ گەیشتن بە پۆستەکان ناکەن، خەمساردن، بەڵێ نایەکسانی جێندەری هەیە لە دابەشکردنی  بەرێوەبەری بەشەکان لەبەرێوەبەرایەتیەکەمان ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی  لە ئایندەدا پێویستە  کار لەسەر ئەو دۆزە بکرێت و ژنانیش بەشدارییان پێبکرێت لەپرۆسەی بڕیاردان.”

بە پێی ئەو ئامارەی کە وەرگیراوە لەکۆی ١٤ بەێوەبەری بەش تەنها یەک پۆستی بەڕیوەبەر لە لایەن ژنەوە بەرێوەدبرێت، کە دەکاتە  %7  بۆ ژنان   بەرامبەر  بە %93  بۆ پیاوان.

ڕەنگین سەلام، مامۆستا و چالاکوانی بواری ژنان دەڵێت: ” ژنانی زۆرمان هەیە لەم کەرتەدا کارامەن، هەر لە بەرێوەبەری قوتابخانەیەک تاوەکو فەرمانبەرێکی ناو دیوانی پەروەردەی هەڵەبجە جێ دەستیان دیارە. دەستێوەردانی سیایەت لەکەرتی پەروەردەدا بەربەستی سەرەکییە لە بەرێوەبردنی پۆستەکاندا. بەجۆرێک بۆ دانانی بەرێوەبەری قوتابخانەیەک پێویستی بە ڕەزامەندی لایەنێکی سیاسی هەیە.

“یەکێکی تر لە هۆکارەکان ترسە لە کۆمەڵگا، ئەو ژنانەی کە پۆستی بەرێوەبەریان هەیە دەبێت زۆر جار ئامادەی کۆبونەوە فەرمیەکان ببن و زۆرترین چونەدەروەوەیان هەبێت، ئەم ژنانە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە پەسەند ناکرێن.” ڕەنگین وای وت.

کار بە سیڤی ناکرێت و میکانیزمی دانانی بەڕێوەبەری بەشەکان شەفاف نییە

هەوارە  شریف، فەرمانبەر لە دیوانی پەروەردەی هەڵەبجە بە (چاوی خەڵک)ی وت: “پیاوان بەئاسانی دەستیان  دەگات بە پارتەکانی دەسەڵات و توانای بەدەستهێنانی پشتگیریان هەیە، ئەمەش وایکردوە بەئاسانی پۆستەکان بۆ خۆیان کۆنترۆڵ بکەن و  کار بە سی ڤی ناکرێت و میکانیزمی دانانی بەرێوەبەری بەشەکان شەفاف نییە.

لەکۆی 95 قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی  تێکەڵ تەنها ٥-یان بەڕیوەبەرکانیان ژنە کە دەکاتە  %5 بۆ ژنان و %95  بۆ پیاوان. لەکۆی چوار هەزار مامۆستا کە کاردەکەن لەم بەڕێوەبەرێتەیە   %49  مێ و %51 نێرن .

ئەمەل جلال محمد، چالاکوانی بواری ژنان و ئەندامی  پێشووی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، وتی: ” لە کابینەی پێشووی حکومەت پرۆژەیاسایەکمان  پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە،  تایبەت بە  باڵانسی جێندەری  لەدەسەڵاتی جێ بەجێکردن، وەک چۆن ڕێژەی %30 بەشداری ژن هەیە لە پەرلەمانی کوردستان، کە بەسیستەمی کۆتا ناودەبرێت، هەمان سیستەم لە دامەزاراوەکانی هەرێمی کوردستان کاری پێبکرێت، بەڵام بەهۆی دۆخەی  پەرلەمانی کوردستانەوە یاساکە ڕاگیرا و نەتوانرا یاساکە تشریع بکرێـت و بکرێتە یاسای کۆتا لەدەسەڵاتی جێبەجێکردندا. ”

هەروەها وتی: “گۆڕینی عەقلەیەت و  یاسای وەزارەتەکان  بۆ ئەوەی بتوانرێت بەربەستەکان تێپەڕینین و جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە  دەبێت لە بەرێوەبەرە گشتەیەکان، وەکیل وەزیرەکان و ڕاوێژکارەکان، بەشداریکردنی ژن زیادبکرێت و دواتر بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی پارێزگاکانیش.”

وە بەپێ  ئەو توێژینەوانەی لەسەر بەشداری ژن لە ناوەندەکانی بڕیارسازیدا لە هەرێمی کوردستان لەسەرجەم سێکتەرەکاندا  دەگاتە %2 بەپێی ئامارێکی ساڵی ٢٠١٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق نزمترین پلەی هەیە لەیەکسانی جێندەری کە  لە ریزبەندی 123دایە.

ڕیزبەندی هەندێک لە وڵاتە عەرەبییەکان بە پێی ئامارەکەی ٢٠١٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان:

سعودیە50

عومان54

لوبنان 83

جەزائیر95

سوریا  133

یەمەن 159

Leave a comment