
هه‌ریه‌ك له” عه‌باس ته‌بریزیان، عه‌باس موسه‌وى”.. دوو مه‌رجعى ئاینى دیارى شیعه‌كان له‌ئێران، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌توایه‌كى تایبه‌تیان له‌باره‌ى ڤاپرۆسى كۆڕۆناوه راگه‌یاند وئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، كۆڕۆنا ڤایرۆسێكى عیلمانییه، وبه‌كارهێنانى ده‌مامكى خۆپارێزیش ته‌نها بۆ ژنانه.
له‌و ڕووه‌شه‌وه عه‌باس ته‌بریزیان ناسراو به” باوكى پزیشكى ئیسلامى”، لهپۆستێكدا له‌كه‌ناڵى فه‌رمى خۆى له‌تۆڕى ئینیستیگرام، وتى”به‌كارهێنانى ده‌مامكى خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى كۆڕۆنا ته‌نها بۆ ژنانه وپیاوان پێویستیان به‌به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره دهمامكهى خۆپارێزى نییه”، جه‌ختى له‌وه‌شكرد” به‌هۆى چوونه ده‌ره‌وه‌ى زیاترى پیاوان وهه‌وڵدانیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى بژێوى رۆژانه‌ى خێزانه‌كان.. به‌كارهێنانى ماسكى خۆپارێزى لهكۆڕۆنا ده‌بێته كۆبوونه‌وه‌ى رێژه‌یه‌كى زۆر له‌گازى دوا ئۆكسیدى كاربۆن له‌دیوى ناوه‌وه‌ى ده‌مامكه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رى توشبوونیان به‌نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان زیاتر ده‌كات”.
پۆسته‌كه‌ى عه‌باس ته‌بریزیان، هاوتایه له‌گه‌ڵ فه‌توایه‌كى تر‌ى هاوشێوه‌دا كه‌چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌باس موسه‌وى وتاربێژوكهسایهتى ئاینى له‌شارى قوم ڕایگه‌یاندبوو، وتێدا ئاماژه‌ى به‌وه كردبوو، كۆڕۆنا ڤایرۆسێكى عیلمانییه، مه‌به‌ست له‌سه‌رهه‌ڵدان وبڵاوه پێكردنیشى به‌ئامانج كردن وله‌ناوبردنى ئاینى ئیسلام، دوورخستنه‌وه‌ى كه‌سه‌كانه له‌خودا په‌رستى… وخودى ئه‌و لێداونهى ناوبراویش، لاى زۆرێك له‌ئێرانییه‌كان خوێندنه‌وه‌یه‌كى تهنزئامێزانهى بۆ كرا‌و، كاردانه‌وه‌ى گاڵته‌ئامێزى زۆریشى به‌دواى خۆیدا هێنابوو.
چاوی خەڵک /ئه‌ڤین ئه‌حمه‌د