گەرمیان:دوای کەمتر لە (6)مانگ هاوسەرگیری، ژنێک خۆی دەکوژێت

noose-1000x600

گەرمیان:دوای کەمتر لە (6)مانگ هاوسەرگیری، ژنێک خۆی دەکوژێت

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕووداوێکی خۆکوشتنی ژنێکی تەمەن 20ساڵی لەقەزای کەلار ڕاگەیاند، علی جمال قدوری وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە (چاوی خەڵک)ی ڕاگەیاند: “ڕوداوەکە ئەمڕۆ ڕویداوە قوربانیەکە لەدایکبوی ساڵی 2001 ە خۆی هەڵواسیوە وگیانی لەدەستداوە.

لای خۆشیەوە ئەیوب حسێن وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان لەگەرمیان ئەوەی خستۆتەڕوو “ڕوداوەکە خۆکوژی بووە، باسی لەوەشکردوە ئەو ژنە کەمتر لە 6مانگە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و هیچ منداڵێکێ نیە.

سەبارەت بەوردەکاری زیاتری ڕووداوەکە وتی: “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە ڕووداوەکە ڕویداوە کاتێک هاوسەرەکەی لەسەر کاردەبێت بە سەرپۆشەکەی خۆی هەڵدەواسێت و گیان لەدەست دەدات، هۆکاری خۆکوشتنەکەشی لەلایەن خێزانەکەیەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ کێشەی خێزانی. هەرچەندە قوربانیەکە پێشتر هیچ سکاڵایەکی لە نوسینگەکەمان بۆ ئەو مەبەستە تۆمار نەکردوە و لەئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵێنەوە مان بۆ ئەو ڕوداوە کردۆتەوە.”

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment