
به‌شێك له‌خێزانه ئاواره‌كانى ناوچه‌كانى خوارووى عێراق كه له‌ئێستادا نیشته‌جێى شارى سلێمانین ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كولتوور و ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌شارى سلێمانى جیاوازییه‌كى زۆرى هه‌یه به‌به‌راورد به‌ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق، خودى ئه‌و ژینگه كۆمهڵایهتییهش رێگا خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كانیش هاوشێوه‌ى دانیشتووانى شاره‌كه مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى خۆیان موماره‌سه بكه‌ن.
ژنه ئاواره‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى چاوى خه‌ڵك، ده‌لێت” سه‌رسامم به‌و ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ كچان و ژنانى شاره‌كه ده‌سته‌به‌ركراوه.
” ئاشنابوونمان به‌ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى كۆمه‌لێك دیدو بۆچوونى نويێ لادروست كردین “
س.غ ٤١ساڵان، ژنه ئاواره‌یه‌كى دانیشتووى شارى سلێمانیه. ئه‌و بۆ هه‌ڵمژینى هه‌وایه‌كى پاك وچه‌ند ساتێك دووركه‌وتنه‌وه لهسهرقاڵیهكانى ژیانى رۆژانه، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى ئێواره گه‌شتێكى خێزانییان له‌پاركى ئازادى شارى سلێمانى به‌رێكرد.
( س.غ) بۆ ماڵپه‌رى چاوى خه‌ڵك، وتى” سروشته جوانه‌كه‌ى پاركى ئازادى وایكردووه لهڕووانگهى زۆرێك له‌خێزانه ئاواره‌كانه‌وه پاركێكى نموونه‌یى بێت هاوكات، كولتوور وژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی له‌شاره‌كه‌دا بۆته جێگاى سه‌رنجیان به‌به‌راورد به‌ناوچه‌كانى تر‌ى عیراق. ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى وداب ونه‌ریتى خه‌ڵكى شارى سلێمانى كه‌شێكى ئازادیان ڕه‌خساندووه بۆ ئه‌وه‌ى خێزانه ئاوارهركانیش بتوانن به‌شێك له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى خۆیان ئەنجامبدەن له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ى سه‌رنجى راكێشاوم ئه‌و ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تییه كه‌به‌شێكى زۆرى ژنان وكچانى شاره‌كه مافه‌كانى خۆیان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، وئه‌وه‌ش جۆرێك لهمتمانهمان پێده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش هاوشێوه‌ى دانیشتوانى ڕه‌سه‌نى شاره‌كه ژیانێكى تاڕاده‌یه‌ك ئازاد، دوور له‌ترس وتوانجى ده‌وروبه‌ر به‌رێ بكه‌ین”.
ئاواره‌بوونى به‌شێك له‌دانیشتووانى ناوچه‌كانى باشوور وخوارووى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان، و پارێزگاى سلێمانى، بۆ ساڵى 2014 ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌وه‌ش پاش داگیركردنى به‌شێكى زۆرى ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاواره‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خێزان ودانیشتووانى ڕه‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه به‌ره‌و شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان وسه‌نته‌رى پارێزگاى سلێمانى به‌تایبه‌ت وه‌كو په‌ناگه‌یه‌كى له‌بار بۆ ژیانێكى ئارام، ودوور له‌تیرۆر ودهرهاویشتهكانى.
كولتوورى خێڵه‌كى وپه‌یوه‌ست بوون به‌داب ونهرێتى كۆمه‌ڵایه‌تى داخراوه‌وه، له‌دیاریترین ئه‌و سيما وتایبهتمهندانهن له‌به‌شێك له‌ناوچه‌كانى خواروو وناوه‌ڕاستى ئێراق به‌شێوازێكى فراوان پیاده ده‌كرێن، وله‌و ڕووه‌شه‌وه كارێگه‌رى ئێجگار نه‌رێنیان به‌سه‌ر ماف وئازادییهكانى تاك له‌و ناوچانه‌دا دروست كردووه، وزۆریش به‌تایبه‌ت ماف وئازادییهكانى ژنان له‌ڕووى چۆنییه‌تى پیاده‌كردنى مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان لهچونهدهرهوه، گه‌شت كردن “داب ونه‌ریتى خێزانى وكۆمه‌ڵایه‌تى له‌زۆرێك له‌ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست وخوارووى عیراق رێگاناده‌ن كچان وژنان ئازادانه ڕوو له‌شوێنه گشتییه‌كان ” ئاشنابوونمان بهژێنگهى كۆمه‌ڵایه‌تى شارى سلێمانى كۆمه‌لێك دیدو تێروانینى نوێیان لادروست كردین، له‌وانه له‌هه‌ر جێگایه‌ك ئازادى هه‌بێت واتا ژیانێكى دروست بوونى هه‌یه”، ئه‌مه‌ش به‌پێى بۆچوونى (س.ح) یه‌كێكى تر له‌و ژنه ئاوارانه‌ى كه5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌هۆى هێرشه‌كانى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى حه‌ویجه له‌گه‌ڵ چه‌ند خێزانێكى تر‌ى شارۆچكه‌كه‌ى ڕوویان له‌شارى سلێمانى كردبوو
ئه‌و خانمه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد” له‌سه‌ره‌تادا هاوسه‌ره‌كه‌م رێگاى پێ نه‌ده‌دام ڕوو لهبازاڕو ماركێته‌كان بكه‌م، وپێى وابوو داب ونهرێتى ئێمه نامۆیه بهكولتورى كۆمه‌ڵایه‌تى شارى سلێمانى به‌ڵام، له‌ئێستادا دۆخه‌كه گۆراوه‌و هه‌فتانه‌ش پێكه‌وه سه‌ردانى پارك وشوێنه گه‌شتیارییه‌كانى شاره‌كه ده‌كه‌ین”.
“كولتوورى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سلێمانى كاریگه‌رى ئه‌رێنى هه‌بووه بو سه‌ر ژیانى ئاواره‌كان”
جه‌زا والى كۆمه‌ڵناس، هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له‌بوارى ئهنسرۆبۆلۆجیاى كه‌لتوورى له‌شارى سلێمانى ، دەڵێت “بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر لهئاوارهكانى ناوچه‌كانى خوارووى عێراق له‌شارى سلێمانى وایكردووه ئاوێزانبوونى كولتوورى له‌نێوان كۆمه‌ڵگاى ئاواره‌كان وكه‌لتوورى ڕه‌سه‌نى شاره‌كه‌دا بوونى هه‌بێت، ئه‌وه‌ش رۆڵى گه‌وره‌ى گێراوه له‌گه‌شه‌پێدان به‌بنه‌ماكانى ئاوێته‌بوونى كه‌لتوورى، بهتایبهتهیش لهبووارهكانى زمانه‌وانى، ئابوورى وهه‌روه‌ها دروستبوونى كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى نوێ له‌سه‌ر بنه‌ماى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگێرى.
زیاتریش بۆ ماڵپه‌رى چاوى خه‌ڵك، وتى” نه‌ریتى میواندۆستى له‌دێر زه‌مانه‌وه نه‌ریتێكى باو بووه، وئاوارهكانیش له‌ئێستادا هه‌موو مافێكى هاوڵاتیبوونیان له‌شاره‌كه‌دا هه‌یه وهاوكات توانیویانه ژیانێكى ئازاد بهرێكهن، له‌زۆرێك لهخزمهتگوزارییهكانیش سوودمهندبن و كولتوورى كۆمه‌ڵایه‌تى شارى سلێمانى كاریگه‌رى ئه‌رێنى هه‌بووه بۆ سه‌ر ئاواره‌كان، بۆئه‌وه‌ى گه‌شه‌ى زیاتریش به‌و كاریگه‌رییانه بدرێت پێویسته لهرێگاى خولى فێربوونى زمانه‌وه ئاواره‌كان فێرى زمانى كوردى بكرێن چونكه، زمان سه‌ره‌كیترین فاكته‌ره بۆ دروستبوونى كاریگه‌رى وپه‌یوه‌ندى كه‌لتوورى.”
“خێزانه ئاواره‌كان سه‌رپشكن له‌بڕیارى مانه‌وه یاخوود گه‌رانه‌وه بۆ زێدى خۆیان”
به‌پێ دواین ئامار له‌ئێستادا ژماره‌ى خێزانه ئاواره‌كانى ناوچه‌كانى باشوور وخوارووى عێراق كهنیشتهجێى سنورى پارێزگاى سلێمانى وكهمپهكانى ده‌ورووبه‌رین ده‌گاته نزیكه‌ى 38,000 هه‌زار خێزان، وژماره‌یه‌كى زۆرى ئه‌و خێزانانه‌ش نیشته‌جێى كه‌مپه‌كانى ( ئاشتى، عه‌ربه‌ت، تازه‌دێ وهه‌روه‌ها كه‌مپى قۆره‌توو ).. ئه‌گه‌رچى له‌ئێستاشدا ته‌واوى ناوچه‌كانیان له‌ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش ئازادكراوه، به‌ڵام هێشتا به‌شى زۆرى ئه‌و خێزانانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى خۆیان، خودى وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبهرانى ئێراقیش بڕى 1,500000 دینارى بۆ هه‌ر خێزانێك له‌و خێزانانه ته‌رخان كردووه له‌ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان.
له‌و ڕووه‌شه‌وه له‌یس ماجد سه‌عدون به‌رپرسى به‌شى میدیا‌و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبهرانى عێراق/ نووسینگه‌ى سلێمانى، تایبه‌ت به‌ماڵپه‌رى “چاوى خه‌ڵك”ى ڕاگه‌یاند” پشتیوانى لهگهرانهوهى خێزانه ئاواره‌كان ده‌كه‌ین بۆ زێدى خۆیان له‌ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى ئێراق به‌ڵام، له‌دواجاردا ئه‌وان سه‌رپشكن له‌بڕیارى مانه‌وه یاخوود گه‌ڕانه‌وه، له‌ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌شیاندا بڕى 1,500000 دیناریان بۆ ته‌رخان كراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كۆچبه‌رانى ئێراقه‌وه ”
جه‌ختى له‌وه‌شكرد” له‌لایه‌ن رێكخراوه ناوخۆی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كان، وبهههمههانگى ته‌واوى یه‌كه‌ى jcc له‌پارێزگاى سلێمانى چاودێرى به‌رده‌وامى بارودۆخى رۆژانه‌ی خێزانه ئاواره‌كانى نیشته‌جێى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت له‌دۆخى ئێستادا كههاوتایه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڕونا له‌سه‌رتاسه‌رى وڵاتانى جیهان، خۆشبه‌ختانه تاوه‌كو ئێتاش هیچ حاڵه‌تێكى تووشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه له‌نێو خێزانه ئاواره‌كانى نیشته‌جێى نێو كه‌مپه‌كان تۆمار نه‌كراوه.. خودى وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبهرانیش به‌رده‌وامه له‌دابه‌شكردنى هاوكارییه پزیشكى وخۆراكییهكان به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كانى نێو كه‌مپه‌كاندا”.
ئا: ئه‌ڤین ئه‌حمه‌د
چاوى خه‌ڵك/ تایبه‌ت