ژنان خاوەنی دۆزینەوەی کشتوکاڵین

118764276_320012395986112_950854165275896972_n

چاندنی ڕوەکی فستق کارێکی ئاسان نیە لە چەند قۆناغێکی ئاڵۆزی یەك لە دوای یەك پێك دێت، ئەوەی لە هەمووی گرنگترە پانتاییەکی زۆر زەوی دەوێت، چونکە ماوەی نێوان هەر دوو ڕوەکێك دەبێت ٥ بۆ ١٠ مەتر نێوانیان بێت.

لە وەرزی گەرمادا چنینەوەی بەرهەمەکە دەست پێدەکات و چەندین خێزان بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو بەروبومەیە، ڕێژەی زۆری ئەو کەسانەی لەو باخە فراوان و گەرمانەدا کاردەکەن ژنانن کە سیمای جیاکەرەوەی کشتوكاڵ کردنە لە ناوچەی (روحا و دیلۆک)ی باکوری کوردستان.

موشگان ئەرسلان  لە یەکێك لە کێڵگەکانی ناوچەی بیریجكی نێوان (روحا و دیلۆک) کار دەکات، ئەوخەڵکی ناوچەی (سیرت)ی کوردنشینە، هاوسەرەکەی  لە ٢٠١٦ بە تۆمەتی لایەنگری بۆ (پارتی کرێکارانی کوردستان) دەست گیرکراوە، موشگان بۆ دەستکەوتنی بژێوی ژیان لەگەڵ منداڵە ٦ ساڵەکەی ڕووی لەو ناوچەیە کردووە و کاری  کۆکردنەوە و تەکاندی بەرووبومی داری فستقەکانە.

موشگان سەبارەت بەشێوازی کارکردن بە (چاوی خەڵک)ی وت” لێرە سەدان ژن کار دەکەن بۆ دەستنکەوتنی بژێوی ژیانیان یاخود وەك خاوەن پیشەیەك کە لە خانەوادەکانیانەوە بۆیان ماوەتەوە، ئێمە لێرە بەپێی  قەبارەی فستقەکان جیایان دەکەینەوە و دەنکە گەورەکان وشك دەکەینەوە یان هەر بە تەڕی دەیانفرۆشین، بچوکاکانیش دەهاڕین و کە لە پیشەسازی شیرینی کەرەی فتسق بەکاردێت”

؛ ئەو کێڵگەیەی کاری تێدا دەکەین ڕوبەرەکەی نزیکی دوو هەزار هێکتار دەبێت کە لە لایەن ژنێکی گوندەکەمانەوە خاوەندارێتی دەکرێت بۆتە مایەی بژێوی بۆ دەیان خێزان؛

” من خوێندکاری زانکۆی حەڕانم لە کۆلێژی پەروەردە، ئێمە ساڵانە لە پشووکان دێینەوە کێڵگەکانمان و لەگەڵ ژنانی ئەم ناوچەیە کار دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بەشێك لە خەرجی خوێندن و پێداویستی زانکۆی پێ پڕ بکەینەوە، ئەو کێڵگەیەی کاری تێدا دەکەین ڕوبەرەکەی نزیکەی دوو هەزار هێکتارە کە لە لایەن ژنێکی گوندەکەمانەوە خاوەندارێتی دەکرێت و بۆتە مایەی بژێوی بۆ دەیان خێزان.” ئەڤین هەکسوو وای وت

لەیلا ئاکسۆی، ٣٠ ساڵ، کاری شۆفێری تراکتۆر و ئامێرەکانی کۆکردنەوەی بەرو بومە كشتوکاڵیەکان دەکات.

ئەڤین دەڵێت ” من تاکە منداڵی خێزانەکەمم، هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ باوکم چومەتە سەر کار و فێری بەکار هێنان و لێخوڕینی ئامێرەکانی تایبەت بە کشتوکاڵ بووم، لە ئێستادا لەبری باوکم کاردەکەم، چونکە تەمەنی زۆرە، زۆر خۆشحاڵم بەم کارەم و لێرە هیچ جیاوازیەك لە نێوان نێرینە و مێینەدا نیە هەموو بەیەکەوە کار دەکەین.”

ژنان خاوەنی دۆزینەوەی کشتوکاڵن، لە چەندین سەرچاوەی مێژووییدا هاتووە کوردستان بە لانکەی داهینان و ماڵیکردنی کشتوکاڵ دادەنرێت، لە گێڕانەوە مێژووییەکاندا باس لەوە دەکرێت کە پیاوان بۆ ڕاوکردن  و لە شوێنی مانەویان دوورکەوتونەتەوە، ژنانیش لە کاتی دوا کەوتنی هاوسەرەکانیان یان نەگەڕانەویان، پەنایان بردوە بۆ کۆکردنوەی بەروبومە ڕوەکییەکان، کاتێك توۆی ئەو بەرهەمانە کەوتونەتە سەر زەوی و دواتر ڕواون، بەمەش بیریان لە چاندن و کشتوکاڵ کردن کردۆتەوە و بە سەرەتای دۆزینەوەی کشتوکاڵ کردن هەژمار دەکرێت.

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment