بەهۆی وانەی کوردییەوە ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

unnamed

زەهرا محەمەدی چالاکوان و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی “نۆژین”. لە بەردەم دادگای یەکەمی ئینقیلاب لە شاری سنە، بڕیاری ١٠ ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا. بە تۆمەتی “دروستکردنی گروپ و کۆمەڵ بۆ لێدان لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی”.

دانیشتنی دادگا لە بەرواری ١٦/٢ ی ساڵی ڕابردوو لە بەشی یەکەمی دادگای ئینقیلاب لە سنە بە سەرۆکایەتی قازی سەعیدی بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ ئەنجامی بڕیارەکە کە ١٠ ساڵ زیندانی بوو گەیشتە دەستی پەرێزەرەکەی زەهرا.

زەهرا محەمەدی بەڕێوەبەری دامەزراوەی فەرهەنگی نۆژین بوو و چالاکییەکانی لە وتنەوەی وانەی زمانی کوردی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان خۆی دەبینێتەوە. زەهرا لە ٢٣/٥/ ٢٠١٩ لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی سنەوە دەستبەسەرکرا و لە بەرواری ٢/١٢ ساڵی ڕابردوو بە پێدانی وەسیقە ٧٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

ڕێکخراوی بەخشینی نێودەوڵەتی لە بەرواری ١٣/١١/٢٠١٩ لە بەنگهێشتنامەیەکدا داوای سڕکردنی بڕیارەکەی زەهرا محەمەدی بە بێ مەرج کردبوو. لەو بانگهێشتەدا هاتوبە کە لێکۆڵەرانی ئاسایش هەڕەشەیان لەم چالاکوانە کردووە کە خێزانەکەیشی دەستبەسەر دەکرێن، جگە لەوەش هەموو ئەو کاتەی کە تێدا دەستبەسەر بووە نەیتوانیوە ئەو دەرمانانەی بەکار بهێنێت کە بەهۆی نەخۆشییەوە دکتۆر بۆی نوسیوە.

ئەنجومەنی نۆژین بە بایانامەی فەرمیی لە چەند ساڵی ڕابردودا دەستیان کردووە  وتنەوەی وانەی زمانی کوردی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان. جگە لەوەش لە کاتی لافاوە ورانکارییەکەی لوڕستاندا نۆژین هاوکاری گەیاندونەتێ.

ئێستا زیندانکردنی زەهرا بە ١٠ ساڵ و ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتۆتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تاوان وێنا دەکرێت و دەوترێت ئەمەی بەرامبەر زەهرا کراوە و نا دادییە و جگە لە بڕیارێکی شۆڤێنییانە شتێکی دیکە نییە.

 

 

 

چاوی خەڵک: تایبەت

Leave a comment