خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر چادر هەڵدەدەن

172795785_5459660634104377_4576744266838276533_n

لە ئێستادا نزیکەی ٣٠١ خاوەن پێداویستی تایبەت، بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان و خراپی دۆخی ژیانیان لە سلێمانییەوە روویان لە هەولێر کردوە و لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەتەوە و چادریان هەڵداوە و بڕیارە بمێننەوە و داوا دەکەن خاوەن پێداویستەکانی شاری هەولێر، رێکخراوەکان و کەناڵەکانی راگەیاندن لەگەڵیان ئامادەبن نەوەکو شتێکی نائاسایی رووبدات”.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سامان حسێن، سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان ووتی”ئێمە بۆ گەیاندنی پەیام و داواکارییەکانمان هاتوینەتە شاری هەولێر و بۆ ئەوەش داوا دەکەین کەمئەندامانی شاری هەولێر، رێکخراوەکان و کەناڵەکانی راگەیاندن لێرە ئامادەبن نەوەکو شتێکی نائاسایی رووبدات”.

هەروەها ڕاشیگەیاند ”ئێمە بۆ  بۆ رووخاندنی حکومەت نەهاتوینەتە ئێرە، تەنیا داوای گێڕانەوەی مافەکانیمان دەکەین و تاوەکو داواکاریەکانمان جێبەجێ دەکرێت و سەرۆک وەزیرانی دێتە سەرخەت لێرە خێمە هەڵدەدەین و دەمێنینەوە و بە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و سەرۆکی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەڵێین کە ڕەمەزان بە سکی برسی ناکرێت و چەوساندنەوەی کەمئەندمان هەتاکەی؟”.

Leave a comment