
به‌درێژایى مێژوو، بزووتنه‌وه‌ى ژنان له‌تونس، ڕۆڵى پێشه‌نگایه‌تى گێراوه لهبهئامانج گه‌یاندنى هه‌موو ئه‌و ماف وئازادییانهى ژنانى تونس خه‌باتیان له‌پێناوى جێگیربوونیدا كردووه وه‌كو فۆرمێكى جیاواز وئهزموونێكى ژنانه‌ى ده‌گمه‌ن له‌ناوچه‌كه‌دا.. سه‌ربارى جۆره‌ها هه‌وراز ورێگرى سیاسى جۆراوجۆریش، تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامن له‌هه‌مان رێچكه‌ى خه‌بات وكاركردندا.
خه‌وله بوكهریم، چالاكوان ورۆژنامهنووسى به‌ڕه‌گه‌ز تونسی، له‌دیدارێكى ماڵپه‌رى چاوى خه‌ڵك، ده‌لێت” له‌ئێستادا ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌مه‌ترسیدایه به‌ڵام، به‌رگرى وبهرپهرچدانهوهى ڕاسته‌قینه هێشتا زیندووه‌و، ئاڕاسته‌ى خه‌باتیشمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه”، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كات” كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌تونس كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى زیندووه، كاردانه‌وه‌ى به‌هێزیشى ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر مه‌ترسییه‌ك ماف وئازادییهكانى ژنان بكاته ئامانج.
* ئه‌گه‌ر به‌ووردى ئاوڕ له‌مێژووى خه‌باتى بزووتنه‌وه‌ى ژنان بده‌ینه‌وه له‌وڵاتى تونس، به‌ڕوونى د‌رك به‌و ڕاستییه ده‌كه‌ین كه‌خودى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌درێژایى مێژوو له‌هه‌وڵى چه‌سپاندنى مافه مرۆیی ودهستورییهكانى تایبه‌ت به‌ژنان بووه، به‌ئاڕاسته‌ى جێگیربوونى ته‌واوى مافه سیاسى ومهدهنییهكان به‌ڵام، سه‌ربارى هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش هه‌میشه نه‌یارانى بزووتنه‌وه‌ى ژنان له‌بۆسه‌دا بوون بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه.. ده‌پرسم، كێن ئه‌و نه‌یارانه‌ى له‌قۆناغى ئێستادا كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنى ده‌ستكه‌وته‌كانتان ده‌كه‌ن؟
خه‌وله: نه‌یارانى ئێمه‌ى ژنان له‌ئێستادا، ئه‌و ئاڕاسته‌و لایه‌نانه‌ن كه‌ئامانجیان ئه‌نجامدانى كوده‌تاى یه‌كجارییه بۆسه‌ر ئه‌و دهستكهوتانهى ساڵانێكى زۆره ژنانى تونس به‌ده‌ستیان هێناوه، وهه‌ر له‌سه‌ره‌تاى جێگیربوونى مافه‌كانى ژنان له‌چوارچێوه‌ى گۆڤارى بارى كه‌سیه‌تى له‌ساڵى 1956 وئه‌و مافانه‌ى له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جێگیركران وه‌كو مافه‌كانى ژنان له‌به‌خێوكردنى منداڵ، دایكایه‌تى، وزۆرێك له‌و یاسایانه‌ش كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كار له‌سه‌ر جێگیربوونیان كرا به‌تایبه‌ت یاساكانى بنبڕ‌كردنى توندوتیژى دژ به‌ژنان به‌هه‌موو جۆر وشێوازهكانهوه.. به‌ڵى، له‌ئێستادا گوێبیستى كۆمه‌لێك بانگه‌شه ده‌بێن تایبه‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌شێك له‌و ماف ویاسایانه، وهاوكات لێره‌و له‌وێش ده‌بیستین ڕه‌خنه‌ى جۆراوجۆر له‌ڕاده‌ى ئاماده‌بوونى ژنان له‌كایه سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گیرێت له‌لایه‌ن هه‌ندێك ئاڕاسته‌و ئایدییانهوه كهخوێندنهوهیان بۆ ژنان ته‌نها له‌ڕوانگه‌ى جه‌سته‌وه‌یه.
*له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و سیناریۆ سیاسییه‌ى له‌ئێستادا باڵى به‌سه‌ر تونس كێشاوه، تاچه‌ند پێت وایه یاسا ته‌شریعییه‌كان به‌یه‌كێك له‌به‌هێزترین بنه‌ماكانى جێگیربوونى مافه‌كانى ژنان هه‌ژمارده‌كرێن له‌ڕووى یاسایى وكۆمهڵایهتیشهوه، به‌شێوازێك كه‌ببێته په‌ناگه‌یه‌كى ئارام بۆ پاراستنى ژنان له‌هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌ك ڕووبه‌ڕویان ببێته‌وه؟
خه‌وله: له‌ڕوانگه‌ى یاسا ته‌شریعییه‌كانه‌وه، ده‌كرێت ئاماژه به‌وه بده‌ین تونس خاوه‌نى كۆمه‌لێك یاسایى زۆر كاریگه‌ره تایبه‌ت بهچۆنییهتى پاراستنى ژنان ودهستكهوتهكانیان به‌ڵام، به‌شێك له‌و یاسانه هێشتا له‌سه‌ر كاغه‌ز ماونه‌ته‌وه‌و نه‌خراونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، پێویستمان بهئالییهتێكى حكومى كاریگه‌رتره بۆ ئه‌وه‌ى ببنه سه‌ره‌تاى قۆناغێكى نوێ له‌مێژووى بزووتنه‌وه‌ى ژنان.. بۆنموونه له‌سه‌رجه‌م بنكه‌كانى پۆلیس له‌وڵاتدا یه‌كه‌ى تایبه‌ت بهپاراستنى ژنان هه‌یه به‌ڵام، كێشه گه‌وره‌كه له‌وه‌دایه هه‌ندێك جار ژنانى قوربانى سكاڵا تۆمار ناكه‌ن، یاخوود ترسیان له‌وه‌دایه ڕوبه‌ڕووى كێشه‌ى گه‌وره‌تر ببنه‌وه چ له‌سه‌ر ده‌ستى هاوسه‌ره‌كانیان یاخوود ئه‌و پیاوانه‌ش ده‌ستدرێژیان كردونهتهسهر.. به‌داخه‌وه هه‌ندێك دۆسییه‌ى لاقه‌كردن هه‌یه ساڵانێكى زۆره به‌كراوه‌یى ماونه‌ته‌وه ونهگهشتونهته ئه‌نجام، وهه‌روه‌ها نه‌شمانبیستووه لهدۆسییهكانى گێچه‌ڵ پێكردن دادپه‌روه‌رى یاسایى بۆ ژنانى قوربانى هاتبێته ئاراوه… بۆیه زۆر پیًویسته كارى زیاتر له‌سه‌ر پاراستنى ئه‌و ژنانه بكرێت كهسكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر مه‌ترسییه‌ك ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه، وهاوكات خودى ژنان خۆشیان متمانه‌ى ته‌واویان به‌یاسا هه‌بێت وه‌كو ده‌روازه‌یه‌كى له‌بار بۆ وه‌گرتنى مافه‌كانیان.
*دۆخى رۆژنامه‌وانى له‌تونس وكۆى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌ناوچه‌كه، چۆن ده‌بینیت؟
خه‌وله: به‌ڕاستى دۆخێكى دژواره.. له‌وڵاتێكى وه‌كو مه‌غریب كهسنورى ههوابهشى له‌گه‌ڵ تونس‌دا هه‌یه هاوپیشه‌كانمان ڕوبه‌ڕووى ده‌ستگیركردن ده‌بنه‌وه وبهشێوازێكى ناعادیلانه دادگایى ده‌كرێن، وهه‌ندێك جاریش تۆمه‌تى سێكسى وبهدڕهوشتییان ده‌خرێته پاڵ.. فشارى ده‌سه‌ڵات ومیدیای نزیك له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر میدیایى ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ.. هاوكات له‌جه‌زائیر، میسر وهه‌روه‌ها لوبنان وبه‌شێكى تر‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ش رۆژنامه‌نووسان ڕوبه‌ڕووى هه‌راسان كردنى بهرداوامى ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه وبه‌شێكیان ناچار ده‌كرێن به‌جێهێشتنى وڵاته‌كانیان وبه‌شێكى تریشیان به‌ند ده‌كرێن، ده‌ستبه‌ردارى پێشه‌كه‌یان ده‌بن یاخوود تۆمه‌تى به‌كرێى گیراویان بۆ لایه‌نێكى ده‌ره‌كى یاخوود دیاریكراو ده‌درێته پاڵ هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى ڕوویدا له‌لوبنان، وبه‌شێك هاوپیشانمان له‌ماڵپه‌رى ده‌ره‌ج به‌هۆى به‌دواداچوونێكى رۆژنامه‌وانییه‌وه تۆمه‌تى به‌كرێ گیراویان خرایه پاڵ وئازادى زۆر دران، وكه‌ره‌سته رۆژنامهوانێكانیشیان تێك‌شكێنران.
له‌ڕاستیدا دۆخه‌كه مه‌ترسیداره ودهخوازێن ده‌سه‌ڵاته‌كانى ناوچه‌كه‌ش به‌گشتى پێداچوونه‌وه بكه‌ن وڕووبهرێكى فراوانتر بۆ كارى رۆژنامه‌وانى ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.. ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه كه‌میدیا ئاڕاسته‌كراو بێت، نابێت میدیا بكرێته گۆره‌پانى ململانیی هێزه سیاسى ناوخۆى وئیقلیمییهكانهوه.. له‌ئێستادا هه‌ندێك وڵات لهرێگاى به‌ره‌ى سیاسى ومیدیاییهوه كار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى ململانییه‌كان ده‌كه‌ن، بوونى به‌ره‌ى سعودىـ ئیماراتى ومیسرى له‌لایه‌ك، وبه‌ره‌ى قه‌ته‌رى ـ توركى له‌لایه‌كى كه‌ش دۆخه‌كه‌ى ئاڵۆزتر كردووه.. وه‌كو وڵاتى تونسیش ده‌توانم بلێم جۆرێك له‌ئازادى رۆژنامه‌وانى بوونى هه‌یه به‌ڵام، له‌هه‌مان كاتدا جۆرێك لهههڵگهڕانهوهش به‌دى ده‌كرێت.. هێرشى به‌رده‌وام هه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌و نووسه‌رو لایه‌نانه‌ى لهرێگاى نووسین وبابهتهكانهوه كار له‌سه‌ر ده‌رخستنى گه‌نده‌لییه‌كان ده‌كه‌ن.. ههندى لایه‌نى سیاسیش وه‌كو ئیئتیلافى كه‌رامه كهبهرهیهكى سیاسى نزیكه لهبزووتنهوهى نه‌هزه‌ى ئیسلامى له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر كۆمه‌لێك پرۆژه یاساى تایبه‌ت ده‌كات به‌مه‌به‌ستى به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادى میدیایى وكۆنترۆڵ كردنى میدیای بینراو بیستراو له‌تونس.
*هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى دۆخى رۆژنامه‌وانى ده‌مێنمه‌وه، مه‌به‌ستمه بۆچوونى ئێوه بزانم ده‌رباره‌ى راپۆرتێكى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌وانى تونس كه‌له‌م دوواییانه‌دا ڕاگه‌ێنرا، وئاماژه به‌وه ده‌كات 80% كچان وژنانى رۆژنامه‌نووس له‌تونس ڕوبه‌ڕووى گێچه‌ڵى سێكسى بونه‌ته‌وه له‌شوێنه‌كانى كاردا، ئه‌وه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌كۆمه‌لێك داتاى فه‌رمى ناوخۆیى… ئه‌م داتایه تاچه‌ند دروسته، به‌تایبه‌ت خودى راپۆرته‌كه‌و ناوهرۆكهكهشى كۆمه‌لێك كاردانه‌وه‌ى جیاوازى له‌نێو كچانى رۆژنامه‌نووس هێنایه ئاراوه له‌وه‌ى ئامارێكى دروست نییه‌و دووره له‌حه‌قیقه‌ته‌وه؟
خه‌وله: له‌ڕاستیدا ئاگادارى ناوه‌رۆكى ئه‌و راپۆرته‌ى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان نیم، ناشزانم به‌چ پێوه‌رێك كاریان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه كردووه.. هاوكات له‌و كچه رۆژنامه‌نووسانه‌ش نه‌بووم كه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان په‌یوه‌ندیم بهراپۆرتهكهوه بێت به‌ڵام، به‌گشتى ناكرێت نكۆڵى له‌نه‌بوونى دۆسییه‌ى گێچه‌ڵ پێكردن بكه‌ین به‌هه‌موو جۆره‌كانه‌وه وئه‌وه‌ى ئێمه لێى دڵنیانین ته‌نها رێژه‌كه‌یه.. وه‌كو خۆشم ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تم له‌و بواره‌دا ئه‌نجامدا، وتێدا 120 كچه رۆژنامه‌نووس به‌شداربوون.. وپرسیارى ئه‌وه‌م لێ‌كردن ئاخۆ گێچه‌ڵ پێكردن بۆته هۆكارى له‌ده‌ستدانى پیشه‌كه‌یان؟.. هه‌موو ئه‌و كچانه‌ى به‌شداربووى توێژنه‌وه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد به‌ڵى، به‌هۆى بوونى گێچه‌ڵه‌وه ناچاربوون ده‌ستبه‌ردارى پێشه‌ى رۆژنامه‌وانى ببن.
*ساڵانێكى دوور‌و درێژه ناسنامه‌ى فه‌رمى ژیانى سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى تونسییه‌كان ناسنامه‌یه‌كى ته‌واو عیلمانییه، زۆریش به‌تایبه‌ت له‌و دۆسییانه‌ى په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆیان بهبزووتنهوهى ژنانه‌وه هه‌یه.. نكوڵى له‌وه ناكرێت كه‌تونس له‌پێشه‌نگى وڵاتانى عه‌ره‌بیه‌وه بوو كه‌مافى له‌باربردن، به‌شدارى ژنان له‌پرۆسه‌ى سیاسى، یه‌كسانى له‌میرات وهاوسهرگیریشى له‌گه‌ڵ كه‌سانى غه‌یره موسوڵمان له‌یاسا كارپێكراوه‌كاندا جێگیر كرد.. لێره‌شه‌وه ده‌پرسم ئایا تونس به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مان رێڕه‌وى رابردوو به‌ئاڕاسته‌ى هاتنه‌كایه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتى زۆر زیاتر له‌داهاتوودا، یاخوود ئیدى كاتى ئه‌وه هاتووه پشت له‌رابردوو بكه‌ین وقۆناغى ئێستا به‌قۆناغى مه‌ترسییه نوێیه‌كان وه‌سف بكه‌ین؟
خه‌وله: له‌ئێستادا ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌مه‌ترسیدایه، وهه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه مه‌به‌ستیانه ئه‌و دهستكهوتانهى بزووتنه‌وه‌ى ژنان له‌تونس پاشه‌كشه پێ بكه‌ن به‌ڵام، خاڵه زۆر گرنگه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه به‌رگرى وبهرپهرچ دانه‌وه‌ى ڕاسته‌قینه هێشتا زیندوه، وئاڕاستهى خه‌باتى چڕتر ده‌كاته‌وه .. ئه‌وه‌ى جێگاى دڵخۆشییه كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌تونس كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى زیندووه، وبه‌ده‌ر لهبزووتنهوهكانى ژنانیش ته‌واوى ئه‌و رێكخراوانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌مافه‌كانى مرۆڤه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گروپ وسهندیكایانهش كار له‌بوارى ئازادى ڕاده‌ربڕین ده‌كه‌ن له‌یه‌ك به‌ره‌و یه‌ك سه‌نگه‌ر دان ئه‌و ده‌مه‌ى دۆسییه‌كانى ژنان وبزووتنهوهكهشیان ڕوبه‌ڕووى مه‌ترسى ده‌بنه‌وه.. وخودى هه‌موو ئه‌و دۆسییانه‌ش كه‌په‌یوه‌ستن به‌ماف وئازادییهكانى ژنانه‌وه ته‌ماسى ته‌واویان له‌گه‌ڵ كۆى لایه‌نه مه‌ده‌نییه‌كانى تونس‌دا هه‌یه وهابیر وهاودهنگن له‌و باره‌یه‌وه .. ململانیى به‌رده‌وام هه‌یه له‌نێوان هێزه مه‌ده‌نییه‌كان وهێزه ته‌قلیدى وكۆنهپارێزهكاندا به‌تایبه‌تیش له‌قۆناغى ئێستا، ولهسایهى ده‌سه‌ڵاتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌هزه‌ى خاوه‌ن ریفۆرمى ئیسلامخوازى كه‌ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌میشه ئێمه‌ى ژنان به‌ئاگابین وپارێزگارى له‌و ده‌ستكه‌وتانه بكه‌ین كه‌ساڵانێكى زۆر، ولهرێگاى خه‌بات وقوربانی دانێكى زۆر زیاتره‌وه به‌ده‌ستمان هێناوه.
پرۆفایل:
ـ خه‌وله بوكهریم / چالاكوان ورۆژنامه‌نووس ـ تونس
ـ دبلۆمى خوێندنى باڵا له‌بوارى سیاسه‌ت وئابورى / زانكۆى قاهیره ـ په‌یمانگاى توێژینه‌وه‌ى ئه‌فریقى
ـ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى پسپۆرى له‌رۆژنامه‌گه‌رى وزانستى هه‌واڵ ـ به‌شى میدیاى ته‌له‌فزیونى / زانكۆى منوبه له‌تونس
ـ له‌چه‌ندین ده‌زگاى میدیایى له‌هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانى تونس، میسر.. وله‌ئێستاشدا له‌لوبنان وئه‌رده‌ن ده‌ستبه‌كاره
ـ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ده‌زگاكانى دهرهجى لوبنانى، مراسلونى ئه‌ڵمانى، كه‌ناڵى ONTV میسرى وتۆرى ئه‌ریج بۆ رۆژنامه‌وانى بنكوڵكارى ده‌ستبه‌كاربووه .
ـ چالاكوانه له‌بوارى مافى مرۆڤ، هه‌ڵگرى دووخهڵاتى تایبه‌ته به‌بوارى به‌دواداچوونى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ ماڵپه‌رى دهرهجى لوبنانى له‌باره‌ى ( ئه‌شكه‌نجه‌دانى كه‌سانى هاوڕه‌گه‌زخواز لهبهندینخانهكانى میسر، وهه‌روه‌ها دیارنه‌مانى 70 ملیۆن دۆلار له‌كه‌رتى خوێندنى باڵا له‌تونس).
ـ له‌ئێستادا سه‌رنووسه‌رى مالپه‌رى ” كه‌شف میدیا”یه له‌تونس، كهماڵپهرێكى تایبه‌ته به چاودێری كردنى چالاكییه‌كانى حكومه‌ت وخستنهڕووى دۆسییه‌كانى گه‌نده‌ڵى.. وهاوكات وه‌كو رۆژنامه‌نووسى بنكوڵكاریش له‌گه‌ڵ تۆرى ئه‌ریج وماڵپهرى دهرهجى لوبنانى ده‌ستبه‌كاره.
دیمانه: ئه‌ڤین ئه‌حمه‌د
چاوی خەڵک / تایبەت