پەنجەی کۆڤید چییە؟

0_Healthcare-and-medical-concept-Female-scratching-the-itch-on-her-hand-cause-of-itching-from-skin-d

یەکێکی تر لە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخورانی پێستە، لە نەخۆشخانەکانی ئسپانیا لەلایەن پزیشکەکانەوە توێژینەوە لەسەرئەوە کراوە و بۆیان دەرکەوتووە کە داخورانی پێست یەکێکە لە نیشانەکانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید-١٩.

داخورانی پێستی پەنجەکان بە زۆری لای منداڵان ڕودەدات و بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت، ئەمەش شتێکی نامۆو چاوەڕوان نەکراو نەبوو، ئەم حاڵەتە یەکێک بێت لە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاتێک پێستیان سوور دەبێتەوە هەستیار دەبێت.

بەڵام پزیشکەکان و توێژەرەوەکانی ئەم بوارە سەریان لەوە سوڕماو شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو بۆیان کاتێک زانیان ئەم داخورانی پێستەی تووشی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت چەند جۆرێکی هەیە و یەک جۆر نیە بەپێی کەسەکان  و تەمەنەکان جیاوازن ودەگۆڕێت.

ڕاپۆرتەکان ئەوە دەردەخەن  نیشانەی داخورانی پێست لەسەرهەندێک لە توش بووەکانی کۆرۆنا دەردەکەوێت هەتا ئەگەر نیشانە دیارەکانی تری دەرنەکەوتبێ ،ئەمەش پێی دەوترێت (پەنجەی کۆڤید).

د. ئیگانسیو گارسیا دوفاڵ لە ڕاپۆرتێکدا بۆ (بی بی سی عەرەبی ) دەڵێت “داخورانی پێست یەکێکە لە بڵاوترین نیشانەکان و وە شتێکی سەیرە کە چەند جۆرێکی هەیە و زۆر زو لای هەڵگرانی ڤایرۆسەکە  پێش نیشانەکانی تری وەک هەناسە تەنگی و ئازاری ماسولکەکان دەردەکەوێت، بەڵام تا ئێستا ناتوانین بەیەکێک لە نیشانە سەرەکیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەقەڵەمی بدەین و هەر کەسێک توشی داخورانی پێست بێت بڵێین توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.”

لە ماوەی ڕابردوودا هەموو پزیشکانی تایبەت بە پێست لە وڵاتی ئیسپانیا پشکنینیان بۆ نەخۆشەکانیان دووبارە ئەنجامدایەوە کە تووشی کۆرۆنا ببون، بۆیان دەرکەوت لە ٣٧٥ کەس لەوانەی  هەڵگری ڤایرۆسەکەن داخورانی پێستیان هەبوە، ئەمەش پێنج جۆری هەیە:

١-یەکێک لە جۆرەکانی ئەوەیە کە بڵاو نابێتەوە بەڵکو تەنیا لەنێوانی پەنجەکانی دەست و قاچەکاندا دەمێنێتەوە و ئەمەش زیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە تەمەنیان منداڵن و وە بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ ئەم هەستیاریە بەردەوامی دەبێت.

٢- ئەم جۆرەیان زۆر دەخورێت و  بڵاو دەبێتەوە بەلاتەنیشتەکانی قاچ و دەستدا و لە ١٩% ی توشبوەکان لەم جۆرەن.

٣- هەموو جەستەی توشبو دەگرێتەوە و کە وەکو تۆزی گوڵ وایە لەسەر پێسیتی تووش بووکە ١٩%ی ڕێژەی توشبوان لەم جۆرەن.

٤- پێستەکە سوور دەبێتەوە بە شێەوەی پەڵە پەڵە کە لە٤٧% ی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم جۆرەیان هەیەو بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ لەسەر پێستی نەخۆشەکە دەمێنێتەوە.

٥- ئەم جۆرەیان لەشێوەی تۆڕوایە کە پەڵەی سور و شین لەسەر پێستی نەخۆشەکە بڵاو دەبێتەوە و هەست بە جوڵەی خوێن دەکرێت لە ژێر پێستەکە ،لە ٦% ی توشبووەکان ئەم حاڵاتەیان هەیە، زیاتر ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەساڵا چون و تەمەنیان زۆرە .

 

 

سەرچاوە/ بی بی سی 

Leave a comment