
پرسیارەکە لێرەوە دەستپێدەکات “جیهان پێویستی به چ شتێکه؟” و “مێژوو چ شتێکی کەمە؟”. لە نێوان گەڕان به دوای وەڵامی ئەم دوو پرسیارەدا، هەستم کرد وەکو هەر تاکێکی ئەم کۆمەڵگەی جیهانییه، من دەبێت ئەرک و ڕۆڵی خۆم پەیدا بکەم و جێبەجێ بکەم. هەستی بەرپرسیاریەتی لەسەر ئاستی جیهانی، چۆن جێبەجێ دەکرێت؟ کەسێک له نێوان ٧ ملیار مرۆڤی زیندوو، چۆن دەتوانێت خزمەت بکات، به زۆرترین مرۆڤ له زۆرترین ناوچەی جیهانی؟
به ڕوونی دیاره که دەبێت خاوەن بیرۆکه و بەرهەمێک بیت، که بتوانێت له نێو کۆمەڵگەی جیهانی خاوەن پێگە و دەسەڵاتێک بێت پەیامی خۆت بگەینێت و ئەنجامی دروست بەرهەمبێنێت.
چ بەرهەمێک له سەردەمی دیجیتاڵی و ئینتەرنێت پێویسته له خزمەتی مرۆڤدا بێت که سوودبەخش بێت و کاریگەریی دروست بکات و گۆشەیەک بێت لە ئازار و ڕەنج و گرفتەکانیان چارەسەر بکات؟
چ هەنگاوێک دەتوانێت به ڕەچاوکردنی گرنگی کات و دەستکەوتەکانی داهاتوو، ئامرازی سەرکەوتن و وزەی ئەرێنی و دەرفەتێک بێت بۆ پشتگیری له مافەکانی کۆمەڵگەی جیهانی؟
من هەر وەرزێک له ژیانم، هەوڵم داوه به توانا و زمان و ئەزموونەکانی خۆم له بواری زانست، هونەر، کۆمەڵایەتی و میدیا، دەنگ و چالاکی خۆم به کرداریی له نێو کۆمەڵگەکەی خۆم بڵاو بکەمەوە. لە کۆتا هەنگاو و له نوێترین ئەزموونی تێگەیشتن له سیستمی جیهانی، بۆم دەرکەوت له هەر کوێی جیهان بژیت، دەتوانیت کاریگەری و گۆڕانکاری دروست بکەیت، به مەرجێک زمانی تاک به تاکی مرۆڤەکان بزانی، زمانی بیرکردنەوە و ئامانجەکانیان.
دوای ماوەیەک خوێندنەوە لە سەر دۆخی ژنان، منداڵان، ڕووناکبیران، هونەرمەندان، نوخبەکان و… که زۆرترین گرفت و کێشەی پیشەیی و ژیان لەوانەدە نەبوونی یارمەتی مەعنەووی و ماددی بووه، بۆ ئەوەی بتوانن بگەن به ئامانج و ئەنجامی پێویستی خۆیان.
ئەو کەسانەم پەیدا کرووە کە لە بیرکردنەوەدا هاوشێوەی مننن، یەکمانگرتووە و دەمانەوێت پێکەوە لە پێناو دروستکردنی ژیانێکی پیشەیی و بەهرەمەند لە دەستکەوتەکان کار بۆ خەڵک بکەین.
سۆلینا ئێڤێ له چوارچێوەی کەسێکی هەستیار و بەرپرس له دۆخی ناگونجاوی ئێستای جیهان له دایک بووە و کاراکتەرێکە بۆ به ئەنجام گەیاندنی چارەسەرێکی جیهانی تەواوکەر، که وزەی جیهانی بخاتە گەڕ بۆ چاکسازی.
پلان و بەرنامەکانی SOLINA eve له ڕێگەی تۆڕی میدیایی فەرمی ڕادەگەینرێت و هاووڵاتیان دەتوانن بەشداری بکەن له پرۆژەکان و چالاکیەکان و سوودمەند بن له داهاتی ماددی و مەعنەوی هەنگاوەکان.
سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە زێڕینه که بەخشیتان به قۆناغی دەستپیکی ناساندنی من، هیوادارم له داهاتوویەکی نزیکدا، به فەرمی تەواوی ئامانج و بەرهەمەکان بخەینە بەر دەستی هاووڵاتیان.