شیاو لە ڕیگەی سەنتەرەکەیەوە توانیویەتی دەست بخاتە سەر کۆمەڵە برینێکی کۆمەڵگە تاوەکو تاکەکان هان بدات بچن چارەسەر بۆ کێشەکانی خۆیان بدۆزنەوە، ئەمەش بەهۆی نهێنی پارێزی و پڕۆفیشناڵ بونی بە ڕێگەی زانستیانە لەبوارەکەیدا.
شیاو لەتیف ناسراو بە شیاو نەوڕۆڵی (٣٠)ساڵ، خاوەن و دامەزرێنەری فام ئەکادیمی((family and marriage ) لە سلێمانی، حەزو خولیای بۆ(ڕاوێژ و پەروەردەی خێزانی) وایکرد لەگەڵ هاوسەرەکەی لە وڵاتی تورکیا بڕوانامەی ماستەر لەو بوارەدا بەدەست بهێنن هەرچەندە پێشتر شیاو بڕوانامەی لە ئەندازیاری کۆمپیوتەردا هەبووە.
کاتێک شیاو گەڕایەوە کوردستان بەشداری کرد لە دانانی پڕۆگرامەکانی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی، کە خول بۆ تازە دەستگیراندارەکان دەکاتەوە، دوای ئەوە دەستیکر بە دانانی چەند پاکێجێکی پەروەردەیی کە یەکێک لە پاکێجەکان( پڕۆژەی خێزانەکەم )بوو.
” لە میانی خوێندنەکەماندا لەگەڵ هاوسەرەکەم توانیمان ٨ بەرهەمی پەروەردەیی وەربگێڕینە سەرزمانی کوردی، کاتێک کۆمەڵێک خولمان وەرگرت لەکەسانی یەکەمی بوارەکە لە تورکیا، ئەڵمانیا وئەمریکادا هەستمان کرد کۆمەڵگەی خۆمان زۆرپێویستی بە بواری پەروەردەی خێزانی هەیە کە بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵانە و زانستیانە بە خەڵک بگات” شیاو وای وت.
ئەم پڕۆژەیە دەنگۆی زۆر باشی دایەوە لە کوردستان، مەرجی بەشداریکردنیش ئەوەبوو کە هاوسەرەکان دەبێت بەیەکەوە بەشداری بکەن، ئامانجیش لەمە بۆ ئەوەیە کە هەمیشە ژن خەمی پەیوەندییەکانێتی و دەیەوێت بەرەو پێشی ببات، یان لە خەمی پەوەردەی منداڵەکانێتی بۆیە بەردەوام ژن بەشداری خولەکان دەکات”
پەوەردەی جنسی بریتییە لە دواخستن و کۆنترۆڵ کردنی حەز، لەکاتێکدا بابەتی پەروەردەی جنسی منداڵ لە کوردستان زۆر کەم کاری لەسەرکراوە کە چۆن پەروەدەیەکی جنسی تەندروست فێری منداڵان بکرێت و چۆن لەداهاتودا شێوازێکی جنسی تەندروست بەسەر بەرێت کە لە تەمەنی منداڵی تا گەورەبوونی بتوانێت حەزەکانی دوا بخات.
شیاو بە(چاوی خەڵک)ی وت” کاتێک( پڕۆژەی خێزانەکەم) بە سەرکەوتویی جێبەجێکرا کاردانەوەی زۆر باشی هەبوو،بەڵام هەستمان کرد شتی زۆر زیاتر ماوە، بۆیە دەستمان کرد بەدامەزراندی فام ئەکادیمی(family and marriage)،کە یەکەمین سەکۆی پەروەردەیی تایبەت بە ڕاوێژ و پەروەردەی خێزانییە.
خزمەت گوزارییەکانی ئەوسەنتەرە لە بواری نوسین، ڕاهێنان و ڕاوێژدایە لەسەر چەند ئاستێک کاردەکات وەک( گەشەپێدانی خود، ئەرکی دایک و باوکایەتی، پەیوەندی سۆزداری نێوان ژن و مێرد و چارەسەرکردنی کیشەکان، پەروەردەی جنسی و مامەڵەی هاوسەرەکان، ڕاوێژی پێش هاوسەرگیری، ڕاوێژی پێش جیاوبونەوە).
چاوی خەڵک- تایبەت