پزیشکە خۆبەخشەکەی شنگال و رۆژئاوای کوردستان بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

168448622_1125748484596262_7335039272293599876_n

پزیشکە خۆبەخشەکەی شنگال و رۆژئاوای کوردستان،نەمام غەفوری پێش چەند رۆژێک لە ناو کەمپی ئاوارە ئێزیدییەکان لە دهۆک توشی کۆرۆنا بوو و لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.

نەمام غەفوری پاش توشبوونی بە کۆرۆنا هەر بەزوویی بارە تەندروستی تێکدەچێت و بەمەبەستی چارەسەرکردنی لە ڕێگەی تیمەکانی فریاگوزاری تەندروستی وڵاتی سوید بە فرۆکە لە کوردستانەو بۆ سوید دەبرێتەوە و هەر لەوێ کۆچی دوایی دەکات.

دکتۆر نەمام غەفووری، کچی مەحموود ئاغای کاکە زیاد خەڵکی شاری کۆیە، و ماوەی ٣٥ ساڵە نیشتەجی وڵاتی سویدە و پێش ٧ ساڵ بە مەبەستی هاوكاری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە كوردانی ئێزدی شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان و ئاوارەکان بۆ کوردستان گەڕا بووەوە.

پزیشکی کورد  لە ماوەی رابردوودا لە هەموو ئەو ناوچانەی شەڕی تیادابووە لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان خزمەتی لێقەوماوانی جەنگی کردووە و دواینجار خزمەتی ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعشی دەکرد.

 

Leave a comment