
دۆسیەی جینۆسایدی، دەستدرێژی کردنە سەر ژنانی ئێزیدی، تاکە دۆسیەیە کە رێز غاردی وەک پارێزەرێک خۆی بۆ تەرخان کردوە و کاری لەسەر دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ بی بی سی، رێز دەڵێت “هەر کاتێک کارێکی باش و بە موچەیەکی باش دەهاتە پێشم، ئەوەم بیر خۆم دەهێنایەوە کە دۆسییەیەکی گەورەترم هەیە کاری لەسەر بکەم. من بەشی یاسام تەواو کرد تا بتوانم لە ڕێی یاساوە گۆڕانکاریی دروستبکەم.”
هەر بۆیە ڕێز دەچێتە ریزی ئەوانەی پاڵپشتی و داکۆکی لە مافی ئەو ژنانە دەکەن کە ڕوبەڕوی فرۆشتن و دەستدرێژی بونەتەوە لەلایەن داعشەوە.
ده‌نگێكى ژنانه‌ى تر به‌ڕووى سته‌مى ئیسلامى سیاسی دا
ڕێز غاردى، ساڵى ١٩٩١ له‌یه‌كێك لهکهمپهكانى په‌نابه‌ران له وڵاتى پاكستان چاوى به‌ژیان ههڵهێنانوه، له دایك و باوكێكى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی عێراقین.
له‌ته‌مه‌نى ٧ ساڵیدا به‌یاوه‌رى خێزانه‌كه‌ى به‌رەو وڵاتى نیوزله‌ندا كۆچیان كردووه، ده‌رچووى كۆلێژى مافناسییە لە هارڤارد. وه‌كو خۆشى ده‌لێت” خێزانه‌كه‌م هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه بوو، دووربم له‌ژیانى چەرمەسەری به‌ڵام من رێگاى گه‌رانه‌وه‌م هه‌ڵبژارد، جارێكى تر ڕووم له‌و بسته جوگرافیایه كرده‌وه كهسهرەتاكانى نووسیمه‌وه”.. له‌ئێستاشدا یه‌كێكه له دیاریترین ئه‌و ده‌نگه بوێرانه‌ى كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه ده‌كات، تایبه‌ت بهدۆسییهكانى جینوساید و ڕفاندنى ژنانى ئێزیدى و هاوڕه‌گه‌زانی خۆى له‌باكوورى ئێراق، له‌سه‌ر ده‌ستى رێكخراوى تیرۆرستى ” داعش”. هاوكات به یه‌كێك له چالاكترین ئه‌و ژنانه‌ش داده‌نرێت كهسهرسهختانه به‌رگرى له‌مافه‌كانیان ده‌كات له‌كۆڕو كۆربه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
تاوانى جه‌نگ
ڕێز، پێى وایه ڕووداوه‌كانى ساڵى ٢٠١٤ له‌ناوچه‌كانى شه‌نگال و ده‌ورووبه‌رى و ڕفاندن ودهستدرێژى كردنه سه‌ر ژنانى ئێزیدى به هه‌موو پێوه‌رێك دوور بوون له‌به‌ها مرۆییه‌كان و هاوكات سته‌مێكى به‌رنامه بۆ داڕێژراوبوون به‌رامبه‌ر بهكهمینهیهكى ئاینى دیاریكراو، كه له‌ڕوانگه‌ى چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه‌وه هاوشێوه‌ى كه‌سانى هه‌ڵگه‌ڕاوە له‌ئاین ههژماركراوان و ڕووبه‌ڕووى سته‌مێكى سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى زۆر بوونه‌ته‌وه.
ڕێز دەڵێت: “چیرۆكى ژنانى ئێزیدى چیرۆكێكى ته‌واو خه‌مناكه، ئه‌و ده‌مه‌ى گوێبیستى ئه‌و چیرۆكانه ده‌بم له‌سه‌ر زارى خۆیانه‌وه هه‌ست بهتوڕهییهكى زۆر ده‌كه‌م، هاوكات بیر له‌وه‌ش ده‌كه‌مه‌وه ڕه‌نگه ئه‌وه‌ى له‌ژیانى ئه‌واندا ڕوویدا به‌هه‌مان شێوه له‌ژیانى من و كه‌سوكاره‌كه‌شم وه‌كو سیناریۆیه‌كى ترسناك ڕوویان بدایه‌ته‌وه”
له‌ئێستادا سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى زۆرترین به‌ڵگه‌یه ده‌رباره‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌ناوچه‌كانى شه‌نگال ئه‌نجامیان داوه، هاوكات هه‌موو ههولێكیشى بۆ ئه‌وه‌یه كار له‌سه‌ر دۆسییه‌ى ئه‌و ژنه ئێزیدیانه بكات كه‌هێشتا نه‌بوونه‌ته جێى بایه‌خى میدیا جیهانییه‌كان و دۆسییه‌كانیان به‌شاراوه‌یى ماوه‌ته‌وه.
وه‌كو خۆشى ئاماژه‌ى پێده‌كات ” بابه‌ته‌كه زۆر هه‌ستیاره‌و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندى زۆریش له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌ركى من بریتییه له‌خستنه‌ڕووى ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ژنانى ئێزیدى ئه‌نجام دراون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵى ته‌واو ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ دوزینه‌وه‌ى ئەو ژنانەی کە دەتوانن ئەو تاوانانە بدركێنن کە بەرامبەریان ئەنجامدراوە، هه‌رچه‌نده به‌شێك له‌و ژنانه تاوه‌كو ئێستاش گیرۆده‌ى ئاسه‌واره ده‌روونییه‌كانى رابڕدوویهكى ئێجگار تاڵ ودژوارن”
ڕێز نایشارێته‌وه و دەڵێت “جگه له‌چه‌كدارانى داعش هاوكات، به‌شێك له‌عه‌ره‌به باڵاده‌ست و خاوه‌ن پێگه‌كانى ناوچه‌ى موسلێیش رۆڵیان گێراوه له پرۆسه‌كانى كڕین و فرۆشتن به ژنانى ئێزیدى ناوچه‌ى شه‌نگال، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه به‌شداربوون له‌و تاوانه‌دا “.
مێژووی خێزانى
ڕێزغاردى، یه‌كێكه له‌و كچانه‌ى كه مێژوویه‌كى دژوارى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانانه‌ى ساڵى ١٩٨٨ له‌سه‌ر ده‌ستى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسین، دكتاتۆرى پێشووى عێراق به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد ئه‌نجامدراون و به‌تایبه‌تیش تاوانى كیمیابارانى شارى هه‌ڵه‌بجه، له‌و بارەیەشەوە ده‌ڵێت” دایكم و دوو لهپورهكانم له تاوانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه گیانیان سپارد، پاپیریشم به‌هۆى ئه‌و ڕووداوه‌وه تووشى ئیفلیجی به‌شێك له‌جه‌سته‌ى بوو.
زياتريش ده‌لێت” پرۆسه‌ى له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسینى دیكتاتۆرى پێشووى عێراق هه‌رچه‌نده چاره‌نووسێكى دادپه‌روه‌رانه بوو به‌ڵام هه‌لى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى بۆ گه‌لى كورد له‌ده‌ستدا وه‌كو تاوانبارێكى سه‌ره‌كى پرۆسه‌كانى جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی”.