زیادبوونی فۆتۆگرافەرانی کچ و شێوازێکی نوێ لەدنیا بینینی وێنەدا

Untitled design

ماوەی چەند ساڵیک دەبێت ژمارەی فۆتۆگرافەرانی کچ لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیاد بوونە، کە تەنیا لە باری فۆتۆگرافیدا نەماونەتەوە بەڵکو لە کەناڵەکانیشدا وێنەگری ڕەگەزی مێ بونیان هەیە بۆ ڕوماڵ کردن.

فۆتۆ بۆ ئەڤین منداڵی دووەمە، چونکە لە ئێستادا دوگیانە بە منداڵی یەکمی، فۆتۆ لەلای ئەو خەونێکە دەتوانێت ژیانی پێوە ببەستێتەوە، ئەو٧  ساڵە ڕێگەی خۆی دۆزیوەتەوە کە سەرنجی لەسەر فۆتۆو کامێرایە.

” کاتێک لە زانکۆ بووم شتەکانم بە جیاواز تر دەبینی و هاوڕێکانم دەیان وت تۆ فۆتۆمان بگرە و منیش بە گۆشەیەکی جوان وێنەم دەگرتن، هۆکارێکیتریش ئەوەبوو من پێشتر کاری نوسینم دەکرد، کاتێک تێکستم دەنوسی زۆر دەگەڕام بۆ وێنەیەک لەگەڵی بگونجێت، دواتر وتم بۆ خۆم فۆتۆکەی بۆ نەگرم.” ئەڤین ناسڕوای وت.

یەکەم کامێرای ئەڤین بەفرۆشتنی ئەو وێنانە بوو کە بە کامێڕایی هاوڕێکەی گرتبووی.

 

 

 

ئەڤین وتی: ” بۆ بەشداریکردنم لە پێشانگایەک کامێرای هاوڕێیەکەمم وەرگرت و  کۆمەڵێک فۆتۆم پێگرت، بە فرۆشتنی وێنەکانم کامێرام پێکڕی. بەڵام لە ئێستادا چرکاندنی فۆتۆ بووە بە بزنسێک بۆم و لە٩٠% ی ژیانیمی داگیرکردووە. من شێوازێکی تایبەت بەخۆمم هەیە کاری لەسەر دەکەم ئەویش ژن و ئاڕتە.”

بەشێکی زۆری فۆتۆکانی ئەڤین ئاڕتە و پەیج و پێشنگای تایبەتیشی بۆ فۆتۆ ئاڕتەکانی لە دوو شوێنی تایبەت لە سلێمانیدا هەیە. هەروەها لەهەولێر، دهۆک، زاخۆ، هەڵەبجە،کەرکوک و موسڵ، بەغداد، ئێران ئیسپانیا بەشداری پێشانگای هاوبەشی کردوە کە بەشێکی زۆری فۆتۆکانی لەسەر ژن بوون.

ژوان قادر مەجید لە تەلەفیزیۆنێکی تایبەت بە ژنان وێنە و ڤیدیۆیی بەرنامەکانی ئەو کەناڵە دەگرێت.

ژوان بە (چاوی خەڵک)ی وت”هەر بە تەواو کردنی بەشی ڕاگەیاندن لە کەناڵی ژن دەست بەکاربووم. سەرەتا کەدەستم دایە کامێرا وتم ڕەنگە کاتێکی زۆری بوێت  بۆئەوەی بتوانم بەتەنها بچم بۆڕوماڵی ڕوداوەکان یان بۆ وێنەی پڕۆگرامێکی تەلەفیزۆنی بکەم. بەڵام توانیم لەماوەیەکی کەمدا  ئەوە بکەم.”

 

 

لەم پیشەیەشدا کچان و ژنان توانیویانە ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە کە لەم بوارەدا هەیە بۆیە هەر یەکێکیان لە کاری فۆتۆدا خۆیان تەرخان کردووە بۆ لایەنێکی ژیان.

سانا بە (چاوی خەڵک)ی وت”من زیاتر فۆکەسم کردۆتە سەر کاری ژنان و منداڵ دەبینم زۆر فۆتۆگرافەرمان هەیە کار بۆ گشتی دەکات من ئەوەم پێ باش بوو تەنها تایبەت بێت بە ڕەگەزی مێ و لە کچ و دایک و منداڵ و بەتایبەت ئەو دایکانەی وێنەی مانگانەی دوگیانیان دەگرن چونکە لەوکاتەدا ناتوانێت بە ئاسودەیی لای وێنەگرێکی پیاو وێنە بگرێت.”

هەروەها سانا وتی “کاتێک ئیش لەگەڵ ژنان و کچان دەکەم  زوتر لێیان تێ دەگەم کە چییان دەوێت و لە هەمان کاتیشدا پشویەکی زیاترمان هەیە لە ڕەگەزی نێر.”

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment