کوێستان محەمەد؛ هەواڵی بلۆک کردنی ژمارە تەلەفۆنی زیندانیانی سلێمانی دوورە لە ڕاستییەوە

کوێستان محەمەد وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم  سەبارەت بەو هەواڵەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ژمارە تەلەفۆنی زیندانیانی سلێمانی بلۆک کردووە  بەهەموو شێوەیەک رەتدەکاتەوە.

کوێستان محەمەد تایبەت بۆ چاوی خەڵک دوا” لەسەردەمی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا من سێ جار چومەتە چاکسازی گەورانی سلێمانی، چاکسازی گەورانی هەولێر، چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر، لە نزیکەوە گوێم لە هەموویان گرتووە،هەروەها لەگەڵ ئەوکەسانەی نەخۆشی کۆرۆنایان هەبووە من ڕوبەڕوو لەگەڵی وەستاوم و یەک مەتر دووری نێوانمان بووە گوێم بۆ هەموو قسەکانیان گرتووە، من سەردانی چکسازی دهۆکم کردووە چۆن سەردانی سلێمانی و هەولێر ناکەم.”

ئەم قسانەی کوێستان محەمەد لەکاتێکدایە کە دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە لە ژمارەیەک زیندانی لە چاکسازی گەورانی سلێمانی پەیوەندیان بە دامەزراوەی میدیایی بی تڤی کردوە کە گوایە وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم، ژمارەی تەلەفۆنی زیندانیانی سلێمانی بلۆک کردوە، ئامادە نییە گوێ لەداواکاری زیندانیەکان بگرێت.

 

 

هەر لەم بارەیەوە کوێستان محەمەد دەڵێت” ڕۆژانە دەیان پەیوەنیم لەلایەن کەس و کاری زیندانیەکانەوە بۆ دێت وەڵامیان دەدەمەوە، هەروەها ئەوەندە سەردانی ئەو چاکسازیانەم کردوە لە یەکێک لە چاکسازییەکان تووشی نەخۆشی گەڕی پێست بووم و بۆماوەی مانگێک چارەسەرم وەرگرت تا چاکبوومەوە، ئەگەر ئەمە پەرۆشی نەبێت و چونە ناو زیندانیەکان نەبێت چۆن تووش دەبم، دواتر زانیم لە کام چاکسازی توشبووم پەیوەندیم بە د.سامان کرد و تیمی تەندروستی ناردوەو هەموویان چارەسەر کران.”

سەبارەت بە ژمارەی توشبوانی زیندانیەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم وتی” تەنها لە سلێمانی ٢٧ حاڵەتی کۆرۆنا هەیە بەڵام سوپاس بۆخوا کە هەموویان باری تەندروستیان جێگیرە، خۆم سەردانم کردون وە ڕام سپاردون کە ڕۆژانە شەربەت و میوەی فرێشیان پێبدرێت و غەرغەرەی گوێیان بۆ بکرێت وە ناو لوتیان بە ئیسپرتۆ پاک بکرێتەوە، تەنانەت کە زانیومە مێخەک بۆ کۆرۆنا باشە بەدەستی خۆم بۆم بردوون بە پزیشکەکەم وتوە من نازانم لەڕووی تەندروستییەوە ئەمە تاچەندڕاستە بەڵام خۆت وەکو پزیشکێک ئەگەر سوودی هەبوو با ئەم ٢٧ کەسە بەکاری بهێنن.

هەروەها لە باشترین دوو هۆڵی چاکسازییەکە توشبوەکان کەرەتینە کراون، بۆئەوەی بەرگری جەستەشیان بەهێز بێت پێم وتوون کە ئێواران ئەو شۆربایەیان بۆ ئامادە بکرێت کە لە شتی تەندروست درووست کرابێ.”

کوێستان محەمەد وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت ”ئەو زیندانیانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون هەموویان حاڵەتیان جێگیرەو پێویستیان بە چارەسەر نیە، لەگەڵ گرنگی دان بەو خواردنانەی سوودی هەیە بۆیان ڕۆژانە دەبرێنە بەر هەتاو و وەرزشیان پێدەکرێت کە سوودی هەیە و بەرگری جەستەیان بەهێز دەکات.

 

چاوی خەڵک / تایبەت

 

 

Leave a comment