بۆ خۆشی خۆم مکیاجەکانم تاقی کردەوە، هەلی کارم بۆ هات

20225777_692620800933925_4883097057834827776_n

شاتوو کامەران زیاتر لە پێنج ساڵە مکیاجی سینەمایی بۆ ئەکتەرانی ناو فیلم و ڕیکلامەکان ئەکات.

شاتوو ١٥ ساڵ بوو کاتێک هەستی بە بۆشاییەک کرد لە بواری مکیاجی سینەما لە هەرێمی کوردستاندا. تائێستاش هیچ شوێنێک نەبووە لەبوارە دا ئارەزوومەندان پێبگەیەنێت.

“سەرەتا وێنەی زۆرم دەکێشا، لەمەشەوە فێری مکیاجی سینەمایی بووم، ٢ بۆ ٣ ساڵ بۆ خۆشی خۆم مکیاجم تاقیم دەکردەوە، هەندێکجار وێنەیم دەگرت و بڵاوم دەکردەوە، و کۆمپانیاکانی ڕیکلام و فیلم بۆ کارکردن لەگەڵیان داواکاریان نارد. هەر لەمەشەوە توانیم لە فیلم و چەند بواری تردا ئیشبکەم” شاتوو وای وت.

 

بەهۆی نەبوونی ئەو کارە لە کوردستان شاتوو کێشەی دەستنەکەوتنی کەرەستەکانی مکیاجی هەبووە و ناچار بووە کە خۆی دروستی بکات.

شاتوو لەم بارەیەوە دەڵێت “بۆ ئەوەی کەرەستەکان ئامادە بکەم خۆم لە کەرەستەکانی ماڵەوە وەک ئارد و هەویر و ڕەنگی خواردەنەکان خوێن یان شتەکانی تر دروست دەکەم. ئەگەر بەراورد بکەین لەگەڵ کەسێک کە لە وڵاتێکی تر ئەم کارە دەکات زۆر جیاوازە، ئەو کەرەستانەی لەبەردەستی ئەواندایە تایبەتە بەم کارەو بۆ ئەو مەبەستە درووست کراوە.”

 

قژ ق مکیاج لەلایەن شاتوو

 

مکیاجی سینەما لقی زۆری هەیە، یەکێک لەوانەی شاتوو زۆر ئارەزووی دەکات گۆڕینی کارەکتەرەکانە لە شتێکەوە بۆ شتێکی تر، بۆ نمونە لە پیاوەوە بۆ ژنێکی بەتەمەن وە بە پێچەوانەشەوە کە ئەم گۆڕانکاریە هەستێکی خۆشی پێدەبەخشێت.

شاتوو دەڵێت “هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە ڕۆژێک بێت ئەمە ببێت بە کار و پیشەیەک بۆ من و خەڵک داواکاری لەسەری هەبێت، چونکە تەنیا بۆ حەزو خولیای خۆم دەمکردو تاقیم دەکردەوە، کاتێکیش داوای شتێکی تازەیان لێدەکردم شتی تازەم تاقی دەکردەوەو شتی نوێتر فێر دەبووم.”

دروستکردنی ڕیش و قژ لو مکیاج لەلایەن شاتوو

 

تا ئێستا شاتوو کاری بۆ ١١ کورتە فیلم کردووە ، هەروەها لەگەڵ زۆر کۆمپانیای جیاواز لە کاری ڕیکلام دا ئیش دەکات.

شاتوو خوێندکاری کۆلێژی زمانە و بە سەیرکردنی یۆتۆب و دووبارە کردنەوەی ئەو مکیاجانەی بینیویەتی فێری کارەکە بووە.

 

 

Leave a comment