توشبوانی کۆرۆنا چیرۆکی هیواو چاکبونەوەیان دەگێڕنەوە

Untitled-1

رزگاربوانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڤید ١٩، چیرۆکی چاکبونەوەیان دەگێرنەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن کە نەترسن و نەشلەژێن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.

”کاتێک هەموو ئەندامانی خێزانەکەم بەیەکەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابووین هێشتا لەیەک نزیک نەدەکەوتینەوە بەردوام دووری نێوانمان دەپاراست”

نارین کەمالی ٢٧ ساڵان چیرۆکی توشبونی دەگێڕێتەوە بۆ چاوی خەڵک و  دەڵێت ”لە سەرەتاوە کە توشی لەرز و تا بووم وامزانی تەنها سەرمامبووە، بۆیە هەرزوو چوم بۆ دەرمانخانە و دەستکێش و دەمامک بکرم و خۆمبپارێزم چەند جۆرێک دەرمانم وەرگرت و تا هەفتەیەک بەکارمهێنا بەڵام هیچ باش نەبوم هەتا دەهات خراپتر دەبوم. نەمزانی کە توشی کۆرۆنا بوم و هەڵگری ڤایرۆسەکەم.”

نارین و خێزانەکەی پشکنینیان ئەنجامدا و دوای شەش رۆژ وەڵامی پشکنینەکەیان وەرگرتەوە کە هەمویان پۆزەتیڤ بون واتە توشی کۆرۆنا ببون.

“هەموو خێزانەکەم ڕۆژێک پێش من نەخۆش کەوتبوون و چاک نەدەبوون، بۆیە چوین پشکنینمان کرد بەڵام پێیانوتین کە شەش ڕۆژی پێدەچێت تا پشکنینەکە دەردەچێت، ئەو شەش ڕۆژە زۆر هیلاک بووم  بەتەواوی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنام تێدا دەرکەوت  و لەچاو ئەندامانی تری خێزانەکەم قورستر گرتبوم، ئازارێکی زۆر توندی سەرم هەبوو لەگەڵ ئازاری ماسولکە و پلەی گەرمیم زۆر بەرز بۆوە بەڵام هەناسە تەنگیم لەگەڵ نەبوو بۆیە نەچومە نەخۆشخانە، کاتێک پشکنینەکانمان وەرگرتەوە دەرچوو کە هەموومان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووین.”

نارین دەڵێت “توشبونەکە بۆ من دووجار قورس بوو، چونکە لە ماڵەوە خۆمان کەرەنتین کردو باوکم لەناو خۆشماندا نەیدەهێشت من لێیان نزیک ببینەوە لەبەرئەوەی من لەوان قورستر گرتبوم دەیوت با ئەوانیش قورس نەیگرن.”

کۆرۆنا گۆڕنکاری زۆری لە ژیانی ئێمەدا درووست کرد، چونکە لەگەڵ ماڵی خوشکەکانم و کەس و کار زۆر تێکەڵین ئەمە وای لێکردین لە هەموویان داببڕێین و گۆشەگیر بین.

نارین دەربارەی هەستەکانی لەکاتی توشبونی بە کۆرۆنا دەڵێت “هەرگیز ئەو شەوەم بیرناچێت کە بەدەست ئازارەوە چەن هیلاک بووم و وتم ئیتر ئەمە کۆتایمە و دڵنیا نەبوم لە مانەوەم لەژیان.”

هەروەها وتی” ناخۆشترین هەست لەو کاتدا کە هەرگیز بیرم ناچێتەوە لەدەست دانی هەستی تام و بۆنکردن بوو، ئەو کاتە زانیم کە هەستەکان چەند گرنگن بۆ مرۆڤ.”

”پێش ئەوەی ڤایرۆسەکە بگرم زۆر خۆم دەپاراست بەتایبەت لەبەر دایکم چونکە نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵە، بەڵام ئێستا ڤایرۆسەکە زۆر بڵاوە و لە هەموو شووێنک هەیە، کە ئێمە توش بوین سەرچاوەکەیمان نەزانی چۆن و لەکێوە گرتومانە”

لارە مەحمەد ، ٢٢ ساڵان دەڵێت” سەرەتا نەمزانی کە ئەم نەخۆشیە ڤایرۆسی کۆرۆنایە، وامزانی پەتایی وەرزیە، پێنج ڕۆژ خۆم چەن دەرمانێکم بەکارهێنا، کاتێک زانیم  توشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنام لە ڕێگەی خزمێکمانەوە کە پزیشکە لە ماڵەوە چارەسەرەکانم وەرگرت، وەک کاتی ئاسایی نەمدەتوانی خواردن بخۆم، بۆیە ئاویان بۆ هەڵواسیم و سەوزەو میوەو ڤیتامین سیم زۆردەخوارد، لەگەڵ ئەوەش خۆم کەرەنتینە کرد تا ئەو ماوەیەم بە سەلامەتی تێپەڕاند، بێگومان زۆر خۆمدەپاراست لەو بڕوایەدا نەبووم بیگرم بەڵام دیارە ئیتر چارەنووس وابووە”

پێش ئەوەی ڤایرۆسەکە بگرم زۆر خۆم دەپارست بەتایبەت لەبەر دایکم چونکە نەخۆشی درێژ خایەنی لەگەڵە، باوەڕم وابوو تووش نابم بەڵام لە کۆتاییدا گرتمان، چونکە ئێستا ڤایرۆسەکە زۆر بڵاوەو لە هەموو شووێنک هەیە، کە من توش بوم سەرچاوەکەیمان نەزانی چۆن لەکێوە گرتومە بۆیە هیوادارم هەموو لایەک خۆیان بپارێزن چونکە خۆپارستن زۆر باشترە و ئاسانترە لەوەی کە ڤایرۆسەکە بگرتیت.”

”ناخۆشترین هەست لەو کاتەدا ئەوەبوو نەمتوانی منداڵەکەم وەک جاران لەباوەش بگرم کە ئەمە بۆ منداڵ و دایک زۆر سەختە ئەو ماوە درێژە  لە باوەشی خۆتی بەدوور بگریت بەڵام ناچار بووم ”

سۆنیا عومەری ٣١ ساڵ وتی ” من منداڵیکی بچوکم هەیە کاتێک تووشی کۆرۆنا بووم ناچاربووم لەبەر پاراستنی ئەو لەماڵەوە دەمامک بەکاربهێنم، بەڵام منداڵەکەم کاتێک منی بەو شێەوەیە دەبینی زۆر لێم دەترسا و لەگەڵی ڕانەدەهات بۆیە ئیتر بەکارم نەهێنا، بەڵام بەتەواوی خۆم لە هەموو کەس بە دوور گرت تاکو توانیم بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵ بم، زۆر ورەم بەهێزبوو، ئەمە زۆر گرنگە نەشلەژێیت تا زاڵ بیت بەسەرئەم نەخۆشیەدا، لەهەمان کاتدا زۆر گرنگیم بەو خواردنانە دەدا کە سوودیان هەیە، بەتایبەت سەوزە و میوەکان”

ناخۆشترین هەست لەو کاتەدا ئەوەبوو نەمتوانی منداڵەکەم وەک جاران لەباوەش بگرم کە ئەمە بۆ منداڵ و دایک زۆر سەختە، هەرگیز بیرم ناچێتەوە، بەڵام لەبەر پاراستنی ئەو ناچار بووم.

هەروەها دەڵێت ”بەڕاستی هیچ خۆم نەپاراست و گرنگیم پێ نەدەدا چونکە بڕوام وابو بەرگری جەستەم بە هێزە گەر ڤایرۆسەکە زۆریش بڵاو بێتەوە من نای گرم،  بەڵام وا نەبوو هیوادارم هەموو لایەک زۆر گرنگی بە خۆپارێزی بدەن و هەموو هاوڵاتیان تەندرووست و لەش ساخ بن و بە خۆپارێزی و هاوکاری هەموو لایەک  بتوانین ئەم دۆخە تێپەڕێنین.”

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment