وێنەکێشان هاوکارم بوو بۆ فێربونی ئارایشتی سینەمایی

photo_2020-07-02_14-26-14

 

 

شاتوو کامەران، ماوەی پێنج ساڵە دەستی بەکاری ئارایشتی سینەمایی کردووە و ئێستا کار بۆ ئەکتەرانی ڕیکلامی کۆمپانیا و فیلمەکان دەکات.

“لەوەتەی خۆم دەناسم لە بواری هونەریدا کاردەکەم، خۆم لە وێنەکێشان و شت درووستکردندا بینیوەتەوە”

 

یەکێک لە ئارایشتە سینەماییەکانی شاتوو کامەران

 

شاتو دەڵێت “سەرەتا وێنەی زۆرم دەکێشا، لەمەوە فێری ئارایشتی سینەمایی بووم، کە بۆ خۆشی خۆم تاقیم دەکردەوە و بەدڵم بوو، دواتر بەردەوام بووم لەسەری تا نزیکەی ٢ بۆ ٣ ساڵ کە جار جار وێنەیم دەگرت وبڵاومدەکردەوە، بینیم کۆمپانیاکانی ڕیکلام و فیلم داواکاریان نارد تا کاریان لەگەڵدا بکەم. هەر لەمەشەوە توانیم لە فیلم و کاریتردا کاریتردا، کاربکەم”

 

یەکێکی دی لە ئارایشتەکانی شاتوو

 

تەمەنم ١٥ساڵ بوو کە دەستم پێکرد، لەوکاتەوە تا ئێستاش  لێرە هیچ شوێنێک نییە بۆ فێربوونی ئەو هونەرە، منیش لە کۆلێژی زمانم و نە پەیمانگای هونەری و نە لەکۆلێژی هونەرییم خوێندووە، بەڵام بە سەیرکردنی یوتوب و پاشان دوبارە کردنەوەی شتەکان خۆم فێر کرد.”

هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە ڕۆژێک بێت ئەمە ببێت بە کارێک بۆ من و خەڵک داواکاری لەسەری هەبێت، چونکە تەنیا بۆ حەز و خولیای خۆم کارم دەکرد و تاقیم دەکردەوە، لەگەڵ هەر کارێکیش کە دەمکرد داوای شتێکی تازەیان لێدەکردم، شتی تازەم تاقیدەکردەوەو شتی نوێ فێر دەبووم.

نەبونی کەرەستە لە کاتی دەست پێکردنم بە ئارایشتی سینەمایی و تا ئێستاش، کێشەی گەورەی منە، چونکە ئەم  ئیشە لێرە کەمەو کەرەستەکانیش لێرە دەست ناکەوێت و نایهێنن، ناچارم هەموو ئەو کەرستانەی من بەکاری دەهێنم خۆم درووستی بکەم، هیچی ئەوە نیە کە حازر بێت و خۆم بیکڕم بەڵکو لە شتەکانی ماڵەوە لە ئارد و هەویرو ڕەنگی خواردنەکان بۆنمونە خوێن دروست دەکەم یان شتی تر، ئەگەر بەراورد بکەین لەگەڵ کەسێک کە لە وڵاتێکی تر ئەم کارە دەکات زۆر جیاوازە، ئەو کەرەستانەی لەبەردەستی ئەواندایە تایبەتە بەم کارە و بۆ ئەو مەبەستە درووست کراوە.

کارە هونەرییەکانی شاتوو

 

لەبواری مکیاجی سینەماییدا لقی زۆری هەیە یەکێک لەوانەی من زۆرم حەزم لێیەتی گۆڕینی کارەکتەرەکانە لە شتێکەوە بۆ شتێکی تر، بۆ نمونە لە پیاوەوە بۆ ژنێکی بەتەمەن وە بە پێچەوانەشەوە کە ئەم گۆڕانکاریە هەستێکی خۆشم دەداتێ.

تا ئێستا دەتوانم بڵێم  کارم بۆ ١٠ بۆ ١١ کورتە فیلم کردووە و وە لەگەڵ زۆر کۆمپانیای جیاواز جیاواز لە کاری ڕیکلام دا ئیشم کردووە.

کاری ئارایشتی سینەمایی ئێستا بووە بە پیشەی سەرەکی من ولە کاتێکدا کە حەزو خولیای منداڵیم بوو.

 

 

 

چاوی خەڵک/تایبەت

 

 

Leave a comment