نەوال سەعداوی کێ بوو؟

_115613037_saadawi1

پزیشک و نوسەری میسڕی نەوال سەعداوی ڕۆژی یەکشەممە لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.  پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوادا باری تەندروستی تێک چوو، ئەمەش بەپێی وتەی مونا حیلمی کچی نەوال ئەلسەعدوای کە لە میدیا ناوخۆییەکانی قاهیرەدا بڵاوی کردوۆتەوەو دەڵێت “دۆخی تەندروستی دایکم ماوەی پێنج مانگە تێک چوەو هیچ بەروپێشچونکی بەخۆیەوە نەبینیووە و بەردەوام لە نەخۆشخانەدا بووە.

نەوال سعداوی، ژنە نووسەر و داکۆکیکاری بواری مافەکانی ژنان و پزیشکی نەخۆشیە دەرونیەکان بوو لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٣١ دا لە گوندی کەفەر تحلە، سەر بە پارێزگای القلیوبیە لە دایك بووە، نەوال لە خێزانێکی پارێزگار بە داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکانەوە لە دایكبووە لەلایەن خێزانەکەیەوە لە تەمەنی ٦ ساڵی خەتەنە کراوە.

ئەو پیاوەی لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی، خوشکی سەر دەبڕێت، خۆی دەست لەگەڵ خوشکی ئەم و ئەودا تێکەڵ دەکات! ئەو پیاوەی ناپاکی لە ژنەکەی دەکات، ئەگەر ژنەکەی ناپاکیی لێ بکات، دەیکوژێت! ئەو پیاوەی بەردەوام گوێ بۆ گۆرانی خۆشەویستی دەگرێت، لەسەر خۆشەویستی کچان ناچار دەکات، ئاگر لە خۆیان بەر بدەن!

نەوال کۆلێژی پزیشکی زانکۆی قاهیرەی تەواو کردووە، ئەو وەک ژنێکی گەنج دەستی کرد بە نوسین و دەیان کتێبی بڵاوکردەوە کە هەندێکیان وەردەگێڕدرانە سەر چەندین  زمانی بیانی، کتێبێکی لە ١٩٧٢ بەناونیشانی (ژن و سێکس) بڵاوکردەوە بەڵام هەندێک لە کتێبەکانی قەدەغەکراون و ڕوبەڕووی ڕەخنە بونەتەوە بەهۆکاری ئەوەی لەگەڵ بنەماکانی ئیسلامدا ناگونجێت.

نەوال لە کتیبی ( قضايا المرأة المصرية) دەڵێت “کاتێک فێری نووسینی ناوی خۆم بووم بەدوای ناوەکەمدا ناوی دایکمم دەنووسی (نەوال زەینەب)، بەڵام ڕۆژێک باوکم هاتوو ناوەکەی دایکمی سڕیەوە ناوی سعداوی خستە پاڵ ناوەکەم لەو ڕۆژەوە ڕقم لە ناوی سعداویە چونکە بووە هۆی سڕینەی ناوی  دایکم.”

ئەو پێی وابوو کۆمەڵگەی میسڕی لەبەر زۆر هۆکار و دابونەریتی ئاڵۆز ی میراتگری ڕۆڵی ژنانی بە منداڵ بوون و خزمەتکردنی مێرد و منداڵ پێناسەکردووە، هەر بۆیە ژنان لەدوای هاوسەرگیری زوو لە ژیانێکی سێکسی دادەبڕێن،  ئەمەش بەهۆی خەتەنەکردنیان لەتەمەنێکی زودا، کە سەعداوی دەیان ساڵ بوو شەڕی دەکرد لەسەر ئەم بابەتە  تا ئەوکاتەی  بە بڕیارێکی حکومی لە ٢٠٠٨ خەتەنەکردنی مێنە بە تاوان دانراو سزای بۆ دەرچوو .

بۆچی پیاوان سەرداری ژنانن؟ ماقووڵە پیاوێکی نەزان، سەرداری ژنێکی زانا بێت؟ ماقووڵە ژنێک مێردەکەی بەخێو بکات و ژێرچەپۆکەی مێردەکەیشی بێت.

لەبارەی خەتەنەکردنیەوە لە کتێبی (قضایا مرآە المصریە)ەوە نەوال دەڵێت ” باوکم پێی دەوتم خودا دروستکارێکی کامڵ و تەواوە سەرجەم کارەکانی تەواو و کامڵە و لەش و لاری ئێمەی بە جوانترین شێوە دروست کردووە، بەڵام لە شەوێکی تاریکدا ژنێك بە گوێزانەوە هات بۆ خەتەنە کردنم، ئەوکاتە تەمەنم شەش ساڵ بوو پارچەیەکەی لە ئەندامیکی لەشم بڕی و وتی ئەوە فەرمانی خودایە، نەم دەتوانی بپرسم چۆن خودا فەرمان بە بڕینی پارچەیەکی جەستە دەکات کەخۆی دروستی کردوو.! ”

نەوال سەعداوی لە ١٩٨٢ دا کۆمەڵەی هاوکاری ژنانی عەرەبی دامەزراندو ئەندامی ئەنجومەنی باڵای هونەرو زانستە کۆمەڵایەتیەکان بووە لەقاهیرە،هەروەها کۆمەڵەی پەروەردەی تەندروستی و کۆمەڵەی ژنە نووسەرانی میسری دامەزراندوە . ئەو وەک سەرنووسەری گۆڤاری تەندروستی قاهیرە و سەرنووسەری کۆمەڵگە خزمەتی کردووە لەگەڵ ئەوەشدا نوسەری کۆچکردو لەماوەی ژیانیدا چەندین پۆستی وەرگرت وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی تەندوستی لە وەزارەتی تەندروستی قاهیرە و سکرتێری گشتی یەکێتی پزیشکانی قاهیرەبووە.

خوا کە خۆشەویستی و دادپەروەری و ئازادی و جوانییە، لە ناخی خۆمانەوە گوێمان لە دەنگی دەبێت، نەک لە بڵندگۆوە.

بەڵام لەگەڵ بڵاو بوونەوی کتێبی (ژن و سێکس) لە ١٩٧٢ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی تەندوستی لە وەزارەتی تەندروستی قاهیرە دورخرایەوە، چونکە وەک دەستدرێژی جەستەیی بۆ سەر ڕەگەزی مێیان دانا.

لە ساڵی ١٩٨١ نەوال  بەشداردەبێت لە دەرکردنی ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە ژنان بە ناوی (ڕوبەڕوبونەوە) ئەمەش دەبێتە هۆی دەستگیرکردنی و مانەوەی لە زیندان ژیان بەسەر دەبات.
نەوال کاتێک لە زینداندا دەبێت دەست بە نوسینی کتێبێکی بەناوبانگی دەکات بەناوی (بیرەوەریەکانی زیندانی ژنان) لەساڵی ١٩٨٣ دا  و رۆژەکانی ناو زیندان بە جوانترین رۆژەکانی ژیانی دادەنێت.

ترس بەشێک بوو لە ژیانم کاتێک قەڵەم و نووسینم بەرز کردەوە، بەڵام ئێستا هیچ شتێك لە وتنی ڕاستی ترسناکتر نییە لە جیهانی درۆیا

ئەمانەش هەندێک لە ناونیشانی  کتێبەکانی نەوال سەعداوی (یادەکانی دکتۆرێک لە ١٩٦٠، یاداشتەکانی زیندانی ژنان، زەرقە، پاییزی ئیمام لە ١٩٨٧ و پەڕاوەکانی ژیانم لە ٢٠٠٠دا.

Leave a comment