مونا ئەحمەد؛ چیتر کچان نابێت بەرامبەر تاوانی دەستدرێژی بێدەنگ بن

muna-ahmed-assult-1024x683

کچێکی سۆماڵی بەناوی مونا ئەحمەد رێچکەی دابونەریتەکانی کۆمەڵگ دەشكێنێت و چیتر بێدەنگ نابێت بەرامبەر ئەو دەست درێژییە سێکسیەی کراوەتە سەری، و لەڕێگەی باسکردنی چیرۆکی خۆی هەوڵدەدات هانی کچانیتر بدات کە چیتر لەبەرامبەر ئەم تاوانە بێدەنگ نەبن.

مونا ئەحمەد کچێکی وڵاتی سۆماڵە لە ساڵی ٢٠١٦ دەست درێژی سێکسی کراوەتە سەر، لە کلتوری ئەو وڵاتەدا ژنان ناچار دەکرێن بێدەنگی هەڵبژێرن، بەڵام مونا چیدیکە ئەوە قبوڵ ناکات و ئەو ڕێچکەیە دەشکێنێت، بە ئاشکرا باسی ئەوە دەکات کە پێویستە  کچانی دیکە بێدەنگی هەڵنەبژێرن و دەوڵەت ناچار بکەن کە بە یاسا دەستدرێژیکاران سزا بدات.

”هەوڵ بۆ ئەوە دەدەم کە دەوڵەت ناچار بکەین بە یاسا بەرنگاری دەست درێژیکاران ببێتەوە”

مونا دەڵێت ” لە ترس و شەرمم لە کۆمەڵگە، ئەو شەوەی دەستدرێژیی سێکسیم کرایە سەر بڕیارمدا خۆم بکوژم، هەوڵمدا بەڵام سەرکەوتوو نەبووم، پاشان بیرم کردەوە پێویستە لە جیاتی خۆکوشتن ڕێگایەکی دیکە بگرمەبەر، ئەمەش بەوەی کە چیدیکە وەك كچانی تر بێدەنگ نەبم و هانی هەموو ئەو كچانەی تربدەم کە دەست درێژیان کراوەتە سەر، هەوڵ بۆ ئەوە بدەم کە دەوڵەت ناچار بکەین بە یاسا بەرنگاری دەستدرێژیکاران ببێتەوە ”

هەروەها وتی” لە ڕێگەی هاوڕێیەکی پێشووی قوتابخانەم هەڵخەڵەتێندرام و ناچاری کردم بچێنە گەرماوی هاوڕێیەکەی ئەو لە باڵەخانەیەک، پاشان هاوڕێکەم خۆی ڕۆشت و هاوڕێکەی هێرشی کردە سەرم، ناچاری کردم کە سێکسی لەگەڵ ئەنجام بدەم، سەرەتا زۆر شڵەژابووم، دەمویست هەر لەوێ کۆتایی بە ژیانی خۆم بهێنم بۆی شەرمەزاری ناو کەس و کار و کۆمەڵگە نەبم، بەڵام نەمتوانی خۆمبکوژم، ئەو ئازار و نەهامەتیەم بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە ناخم هەڵگرت، بەڵام لە کۆتایی بڕیارم دا کە قسە بکەم و باسی نەهامەتیەکانی کچانی وڵاتەکەم بەهەموو جیهان بگەیەنم”

”زیاد لە ٤٠٠٠ کەس لە هەژماری تایبەتی خۆیان تویتی منیان دووبارە بڵاو کردۆتەوە، وە بە سەدان ژنی دیکە بێدەنگیان شکاند”

مونا دەڵێت ” لە مێژووی کۆمەڵگەی مینیسوتای سۆماڵی و خێڵی ئۆرۆمۆ  من یەکەم ژنم کە باسی چیرۆکی دەستدرێژی کرنە سەرەکەی خۆم بگێڕێمەوە، زیاد لە ٤٠٠٠ کەس لە هەژماری تایبەتی خۆیان تویتی منیان دووبارە بڵاو کردۆتەوە، وە بە سەدان ژنی دیکە بێدەنگیان شکاند، باس لە چیرۆکی دەستدرێژیکردنە سەریان دەگێڕنەوە، چەندین ڕێکخراو و لایەن  لە ئێستادا پشتگیریمان دەکەن و داوا دەکەن کە یاسایەكی تایبەت بۆ قەڵاچۆکردنی ئەو دیاردە قێزەونەی کۆمەڵگای سۆماڵی دەربکرێت”

”من تەنانەت ناو و وێنەی ئەو کەسەم دیاری کردوە لە تویتەکەیدا، کە ئەمەش خێزانی کوڕەکەی زۆر توڕەکردو هەڕەشەیان لێکردم”

مونا وتی ” سەرەتا چیرۆکەکەم بۆ هاوڕێیەکەم گێڕایەوە کە ڕۆژنامەنووسە، هەر ئەو هاوڕێیەم هاوکاری کردم کە هەژماری تایبەت بە خۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دروست بکەم و لەوێوە دەنگم بە هەموو جیهان بگەیەنم، من تەنانەت وێنە و ناوی ئەو کەسەم دیاری کردوە لە تویتەکەدا،  کە ئەمەش  خێزانی کوڕەکەی زۆر توڕەکرد، بە چەندین شێوە هەڕەشەیان لێکردم کە دەبێ ئەو بابەتە دابخەم و وێنەی کوڕەکەیان بسڕمەوە،  تەنانەت هەوڵی کوشتنیشیان دام، بەڵام من بڕیاریم داوە کە بێدەنگ نەبم و تاکو بە سزای یاسایی نەگەیەنم واز ناهێنێم. لە پاش ئەوە هاوڕێ ڕۆژنامە نوسەکەم هەوڵی داوە لە ڕێگەی کورتە نامەوە پەیوەندی بکات بە تاوانبارەکەوە وتەی لێ وەربگرێت، بەڵام خێزانی کوڕەکە هێرشیان کردۆتە سەر ئەویش و داواین لێکردوە کە چیدیکە ئەو بابەتە نەوروژێنێت و دایبخات.”

 

 

 

 

چاوی خەڵک/هەواڵی پەیوەندیدار

 

 

Leave a comment