یەکەم ئامێری موزیکم لە تەمەنی شەش ساڵیدا هەبوو

photo_2020-06-27_15-24-24

من ناوم هێلینە  لە منداڵییەوە حەزم لە موزیکە.

یەکەم ئامێری موزیک هەمبوو کەمانچە بوو ئەوکات تەمەنم شەش ساڵان بوو، دایک و باوکم بۆیان کڕیم.

بەشداری زۆر خولی موزیک و چالاکی هونەریم کردووە تا ئەوکاتە چومە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی.

موزیک هەموو ژیانمی گۆڕی، کۆمەڵێک لە هونەرمەند و کەسانی باشم ناسی.

بە هۆی خۆشەویستیم و بەردەوامیم لە موزیکدا بڕیارم دا بە شێوەیەکی ئەکادیمی درێژە بە خوێندن لە بواری موزیکدا بدەم، دوای تەواوکردنی پێنج ساڵ خوێندنم لە پەیمانگە چوار ساڵی زانکۆشم خوێند.

ئێستا مامۆستای موزیکم لە قوتابخانەی بەڕیتانی لە سلێمانی وە لە شوێنێک بە ناوی “ماڵی موزیک” وانەی موزیک دەڵێمەوە و وەک مامۆستایەکی ئەکادیمی بە سودوەرگرتن لە ئەزمون و ئاستی خۆم هەوڵدەدەم سودم بۆ فێرخوازەکانم هەبێت.

وەک موزیکژەن لە ئۆرکێسترای سلێمانی و گروپی کیژانی سلێمانی و کۆمەڵێک گروپی دیکەشدا بەشدارم.

هونەر هێندە جیهانێکی قوڵە کە هەمیشە وەک خوێندکار تێیدا دەمێنیتەوە، بەڵام ئەزمونێکی جوانە بۆ ئەو کەسانەی ئەو ڕێگەیە هەڵدەبژێرن.

ئێستاش خەونەکانم وەک هەمان ئەو ساتەیە کە چومە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان و بڕیارمدا موزیک بەشێک بێت لە ژیانم و دەمەوێت لەڕێگەی هونەرەکەمەوە زیتر پێشکەش بکەم.

 

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

 

 

Leave a comment