هەرکەسێک دێتە کەباب خانەکەمان دەڵێت نەسرین خان ناوبانگی کەبابەکەی تۆمان بیستووە بۆیە بۆ ئێرە هاتووین”
هانە عوسمان، ئەو ژنەی لە ناوچەی هەورامان دەژی و لە هەموو شارەکانی کوردستان بە هانە نەسرین ناسراوە، بە هۆی تاموو چێژی کەبابەکەی ڕێژەیەکی زۆر لە گەشتیاران و هاوڵاتیان سەردانی کەبابخانەکەی دەکەن.
” بێگومان کارێک ژنی تێدا بێت جوانتر و ڕێک و پێک تر دەڕوات بەڕێوە وەک لەوەی چەند پێاوێک کارەکە بکەن”
هانە نەسرین دەڵێت ” هەورامان شوێنی باب و باپیرانمانە لە ٢٠١٢ لەگەڵ هاوسەرەکەم بڕیارماندا ئەم کەبابخانەیە بە ناوی هانە نەسرین لێرە دابنێین، سەرەتا لە بەشی سەرەوەی ناوچەکە بە چەند کەپرێک کردمانەوە و بەردەوام بوین تا دوای ساڵێک هاتینە ئەم شوینەی ئێستامان کە ئەم بینایەمان تایبەت بە کەبابخانەکە دروستکرد، نەسرین نازناوم بوو کاتێک کەباب خانەکامان بەو ناوە کردەوە لەوکاتەوە من بە هانە نەسرین ناسراوم و خەڵکی بەو ناوە بانگم دەکەن.”
هەروەها وتی ” کاتێک دەستمان بەمکارە کرد بەس خۆم و هاوسەرەکەم بووین لە ڕێگەیەوە بژێوی ژیانی خۆمان پێ دابین دەکرد، کاتێک من بەردەوام بووم لە کارەکەم خوشک خوشکەزاکانیشم هاتنە لای ئێمە کار بکەن کە ئێستا ٥ ژنین جگە لە پیاوەکان کە کار دەکەین، بێگومان کارێک ژنی تێدا بێت جوانتر و ڕێک و پێک تر بەرێوە دەڕوات لەوەی چەند پیاوێک کارەکە بکەن.”
” من سەرەتا کەباب دروست کردنم نەدەزانی لە هاوسەرەکەمەوە فیر بووم، هەرکەسێکیش دێتە کەبابخانەکە دەڵێ نەسرین خان ناوبانگی تۆم بیستوە بۆیە هاتووم ”
سەبارەت بەکارکردنی ئەم خێزانە لە کەبابخانەکە هانە نەسەرین دەڵێت ” خۆم کەباب و خواردنەکان دروست دەکەم، هەرکەسێک دێتە کەبابخانەکە دەڵێ نەسرین خان ناو بانگی تۆم بیستوە بۆیە هاتووم، من سەرەتا کەباب درووست کردنم نەدەزانی لە هاوسەرەکەمەوە فیر بووم چوونکە پێشتر درووستم نەکردبوو، هەروەها چونکە شوێنەکە هی خۆمانە تەنیا خواردن درووست ناکەم ، بەڵکو گەر ئیشێکی تریش هەبێت لەوێ بێگومان من دەیکەم، خوشکەکەشم لە کاشێرەکەیە و خوشکەزاکانیشم کاری نوسینی داواکاریەکان دەکەن”
” لەکاتی کردنەوەی ئەم شوێنە تووشی کێشەو گرفتی زۆر بووین، بەڵام هاوسەرەکەم دەیوت مادام حەز بەم کارە دەکەیت و لەگەڵی ئاسودەی هەرگیز نابێت وازی لێ بهێنیت ”
هانە نەسرین تایبەت بۆ چاوی خەڵک وتی ” لەکاتی کردنەوەی ئەم شوێنە بەڕاستی تووشی کێشەو گیرو گرفتی زۆر بووین وە زۆر سەختیمان بڕی، بەڵام هاوسەرەکەم دەیوت مادام حەز بەم کارە دەکەیت و لەگەڵی ئاسودەی هەرگیز نابێت وازی لێ بهێنیت، بۆیە بەخۆشحاڵییەوە ماوەی ٨ ساڵە من لەم کارە بەردەوامم”
من زۆر گرنگی بەکارەکەم دەدەم، و کارو باری ماڵەوەشم پشتگوێ نەخستوەو بەردوام کاری ئەوێش دەکەم، چونکە کاتێک ڕێکخستنت لە کارەکاندا کرد ئەوا تووشی قورسی و گرفت نابیت، بەیانیان زوو هەڵدەستم سەرەتا کارە گرنگەکانی ماڵەوە دەکەم، پاشان دەچم بۆ کاری کەبابخانەکە و لەوێ کاردەکەم .
هەروەها دەڵێت” بڵاو بونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی زۆری بە کارەکەی ئێمە گەیاند، لە کاتی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆدا بۆماوەی سێ مانگ ئەم شوێنەمان نەکردەوەو کارمان نەکرد، ئێستاش تەنیا ڕۆژانی هەینی و شەممە دەیکەنەوە چونکە ڕۆژەکانی تر گەشتیاران و هاوڵاتیانی دەرەوەی ناوچەکە ڕوو لێرە ناکەن، ئێمە لێرە زۆر گرنگی بە ڕێنماییەکانی تەندروستی دەدەین. ئەو ڕۆژانەی کاردەکەین لەبەیانیەوە تا ئێوارە خۆمان و شاگردەکان دەستکێش و دەمامکمان پێوەیە، هەروەها بەردەوام دەرمانی پاکەرەوە بۆ شوێنەکە بەکاردەهێنین چونکە ئەو دوو ڕۆژە قەرەباڵغ دەبێت و ئێمەش دەمانەوێت هەموو لایەک تەندرووست بن، بۆیە وەکو خۆپارێزی ئێمەش خۆمان دەپارێزین و دەرمانی پاکەرەوە بۆ دەستەکانمان بەکاردێنین کە زیانی زۆری بەدەستەکانم گەیاندووە، بەڵام تەندروستی هاوڵاتیان پێش هەموو شتێکە بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.
چاوی خەڵک /تایبەت