لاڤان ئەحمەد، یاریزانی تیپی پاسکیلسواری یانەی وەرزشی نەورۆز و هەڵبژاردەی عێراقە، ماوەی ٨ ساڵە وەرزشی پاسکیل سواری دەکات، ههر له سەرەتای دەستپێکردنی تاوهكو ئێستا نازناوى جۆراو جۆرو یهكهمی بەدەستهێناوە. و بهدهر لهوهى یاریزانێكى بهتوانایه له ئێستادا له شارى سلێمانى لهرێگهى فێرگهیهكهوه دهیهوێت نهوهكانى داهاتووى یارییهكهى دروست بكات و وهك شوێنگرهوهى خۆیان بیان كات به پاڵهوانى ئهو یارییه .
لەسەرەتادا لاڤان نەیدەزانی یانەیەکی لەو جۆرە هەیە کە یاری پاسکیل سواری و بەشداری پاڵەوانێتیەکان دەکەن، تاوەکو لە ڕێگەی هاوڕێیەکیەوە زانیویەتی، و لە ٢٠١٢ دەستی بەم وەرزشە کردوە، بە خۆشحاڵیەوە خۆی بۆ تەرخان دەکات و بەهۆی سیستمی خۆراکی باش و ڕاهێنان کردن لە کۆتایی ئە وساڵەدا توانیویەتی ببێت بە یارزیانی هەڵبژاردەی عێراق.
“هەندێک لە ئارەزومەندانی پاسکیل سواری کە ئارەزویان دەکرد بەشداربن بەداخەوە لەلایەن خێزانەکانیانەوە توشی هەڕەشە دەبوونەوە”
لاڤان تایبەت بۆ چاوی خەڵک دوا” لەدوای ئەوەی بووم بە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق جیا لەوەی بەشداری پاڵەوانێتیە ناوخۆییەکانی کوردستان وعێراقم دەکرد، توانیومە بەشداری پاڵەوانێتیەکانی دەرەوەی عێراقیش وەکو وڵاتانی عەرەبی و ئاسیا و ئەوروپا بکەم، هەروەها بەشداری یاریە سیانیەکانیم لە پاڵەوانێتی ئەفریقاو وڵاتانی عەرەبی کردوە، خۆشبەختانە توانیومە لەو یاریانەی بە گروپ دەکرێت ئەنجامی باشم هەبێت، لە یاریە تاکەکەسیەکانیشدا توانیەومە پلەی دووەم و سێیەم بەدەست بهێنم، ئەو پاڵەوانێتیانەی کە بە گروپ ئەنجاممانداون بۆ یانەی وەرزشی نەورۆز پلەی یەکەمم بەدەست هێناوە ”
ماوەی ڕابردوو نوسراوێکم بۆ بەڕێوبەرایەتی پەروەردە نوسی کە تێیدا داوام کرد بتوانم بچمە قوتابخانەکان باسی ئەم وەرزشەیان بۆ بکەم بۆئەوەی ئەو کەسانەی نازانن کە شوێنێک لەم شێوەیە هەیە کە تایبەتە بە پاسکیل سواری کچان تاکو ئاگاداربن، بە خۆشحاڵیەوە پێشوازیەکی باشی لێکرا چەند خولێکمان کردەوە بۆ ئەو کچە ئارەزومەندانە، لەگەڵ ئەوەی هەندێک ڕێگری هەبوو لەلایەن خێزانی هەندێکیانەوە کە خۆیان زۆریان حەز دەکرد بەشداربن بەداخەوە ماڵەوە هەڕەشەیان لێ دەکردن، بەڵام یاریزانی ترمان هەبوو کە دایک و باوکی زۆریان پێخۆش بوو تەنانەت خۆشیان دەیان هێنان بۆ ڕاهێنان ودەیان وت پێمان خۆشە ببێت بە یاریزان و وەرزش بکات.
” لەکاتی ڕاهێنان هەندێک کەس لەسەر شەقامەکان قسەی ناخۆشیان کردوە و سەیارەیان بەسەرماندا شکاندۆتەوە ”
لاڤان دەڵێت ” پشتگیری کردن لای ئێمە دوو لایەنی جیاوازی هەیە، هەندێکیان ماڵەوە ڕێگری لێناکات بەڵام پشتگیریشی ناکات بۆیە ئەمە پشتگیری و هاندان نییە، بەڵام هەندێکیان نەک ڕێگری ناکەن بەڵکو زۆر هاوکاری دەبن تا بگات بەو ئاستەی دەیەوێت، کاردانەوەی کۆمەڵگا بۆ ئێمە بە هەردوو شێوازەکە بە باش و خراپ هەبووە، لە کاتی ڕاهێنا هەندێک کەس پشتگیری و دەستخۆشیمان لێ دەکەن و بەداخەوە هەندێکی تریان لەسەر شەقامەکان قسەی ناخۆشیان کردوە و سەیارەیان بەسەرماندا شکاندۆتەوە هیوادارین ئەمە نەمێنێ.”
” وەرزشی پاسکیل سواری حەزو خولیایەکی خۆمە چ بە ڕاهێنەرایەتی بێت یاخود بە یاریزانی بێت نامەوێت هیچ کاتێک دەستبەرداری بم تا ئەو کاتەی بتوانم دەمێنمەوە و وەرزش دەکەم ”
هەروەها وتی ” لە ئێستادا ڕاهێنەرم و زۆرم پێخۆشە ئەو کچانەی خولیای وەرزشی پاسکیل سواریان هەیە بەباشترین شێوە بە ئەکادیمی فێری وەرزشەکەیان بکەین و بتوانن بەشداری پاڵەوانێتیەکانی ناوخۆ و عێراق و دەروەی عێراق بکەن.”
“وەرزشی پاسکیل سواری حەزو خولیایەکی خۆمە چ بە ڕاهێنەرایەتی بێت یاخود بە یاریزانی بێت نامەوێت هیچ کاتێک دەستبەرداری بم تا ئەو کاتەی بتوانم دەمێنمەوەو وەرزش دەکەم، لەژیانی وەرزشی خۆمدا خێزانەکەم نەک ڕێگرنەبوون بەڵکو پشتگیریەکی زۆریشیان لێ کردوم پێیان خۆش بووە ئەو وەرزشە بکەم، توانیومە ئاستێکی دیارو بەرچاو تێپەڕێنم کە ئەمە بۆ منیش و خێزانەکەشم سەربەرزیە ” لاڤان وتی.
” ماوەی ڕاهێنانەکانیش بەپێی پاڵەوانێتیەکان جیاوازن، لە ئێستادا بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ پاڵەوانێتییەک لە ئارادا نییە و ڕاهێنانەکان لەماڵەوە لەسەر پاسکیلی جێگیر دەکەین. ”
لاڤان دەڵێت” تا یاریزانی باش بەرهەم بێت، دەبێت پشتگیریەکی باشی هەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی وەرزشی نەورۆز بە هەموو شێوەیەک پشتگیریمان دەکات لە دابین کردنی پاسکیل و پاس بۆ کۆکردنەوەی یاریزانە کچەکان تا بیانهێنێت بۆ ڕاهێنان، کە ئەم یانەیە لە ئێستادا لە شاری سلێمانی تەنیا یانەیە کە یاریزانی پاسکیل سواری کچمان هەبێت ”
ماوەی ڕاهێنانەکانیش بەپێی پاڵەوانێتیەکان جیاوازن، لە ئیستادا بە هۆی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هیچ پاڵەوانێتیەک لە ئارادا نییە و ڕاهێنانەکان لەماڵەوە لەسەر پاسکیلی جێگیر دەکەین و هەفتانە ٣ بۆ ٤ ڕۆژ ڕاهێنان دەکەین، بەڵام ئەگەر پاڵەوانێتەکە نزیک بێت هەفتەی ٦ ڕۆژ ڕاهێنان دەکەین وە بەپێی پاڵەوانێتەکەش جۆری ڕاهێنانەکان جیاواز دەبن.”
هیوادارم ژنان هەر هیوایەتێکیان هەیە لە وەرزش یان هەر بوارێکیتر بتوانن لەگەڵ خێزانەکانیان بە گفتوگۆو قسە کردن بتوانن بگەنە ئەو شوێن و ئاستەی خۆیان ئارەزوی دەکەن و سەرکەوتن بەدەست بێنن.
چاوی خەڵک / تایبەت