گەڕان بەدوای باوەڕ و ئازایەتی بۆ بەدەستهێنانی خەونەکان

9_85675

چیرۆکی ژیانی  یاریزانی جومباز کە نمونەی ژینێکە پڕە لە بەهرە و سۆز جیهان تووشی سەرسوڕمان دەکات.

جێن بریکەر لە دوای لەدایک بوونی دەرکەوت خاوەن پێداویستی تایبەتە و هەردوو قاچی نییە، دایک و باوکی بەخێوکردنی ڕەت دەکەنەوە و وازی لێدەهێنن. پاشان خێزانێک بەخێو کردنی لە ئەستۆ دەگرن.

 

 

جێن ئەو ڕاستیەی نەشاردەوە کە ئەوانەی وازیان لێهێناوە و بەجێیانهێشتووە هۆکار بوون بۆ بەدیهێنانی ئەو شتەی چاوەڕوان نەکراو بوەو بەلایەوە قورس بووە.

هەر بۆیە ئەم بارودۆخەی جێن کە تێدا ژیا وای لێ نەکرد لە ژیان بێ هیوا بێت ،بەڵکو بەهۆی باوەڕ بەخۆبون و ئەو ئاواتەی هەیبوە توانی خۆشەویستی و سەرنجی هەموو جیهان بەدەست بهێنێت وە خەونەکەی بهێنێتە دی کەبە یەکێک لە ئەستێرەکانی جیهان لە جومباز بناسرێت.

 

 

جێن دەڵێت “ئەو ژن و پیاوەی منیان بەخێو کردووە و بوون بە دایک و باوکم بڕیاریاندا هەموو ڕۆژێک بمنێرنن بۆ هۆڵی وەرزش،بەردەوام ڕاهێنانم دەکرد تا  لە یاری جومباز بە ئاستێکی باش گەیشتم.”

هەروەها دەڵێت” کە بەشداری زۆرێک لە پاڵەوانێتیەکانی کردوەو زۆر گرێبەست و پێشنیاری بۆ هاتووە، هەر بۆیە ئەوەی تواناکانی جێن بریکەر دەبینێت تووشی سەرسوڕمان دەبێت.”

 

بەدەر لەهەموو ئەمانە جین خاوەنی چیرۆکێکە گەر بێت و لە فیلمەکاندا ببینرێت باوەڕکردنی مەحاڵە، بەڵام ئەمە چیرۆکی ڕاستەقینەی جێنە کە دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵیک  لە ژیان وەک یاریزانی جومباز ڕاستییک ئاشکرا بوو، ئەو یاریزانەی لە ئۆڵۆپپیاد دا جێگەی سەرنج و وزە بەخشی جێن بوو، هەمیشە نمونەی باڵای ئەو بووە ویستویەتی لەسەر ڕێچکەی ئەم یاریزانە بڕوات، دەرکەوت کە خوشکی ڕاستەقینەی خۆیەتی بەناوی (دۆمینیک ماکیانۆ) کە جێن تاڕادەیەکی زۆر سەسامی وەرزشەکەی بووە، بەڵام کەتەمەنی بووە بە ١٦ ساڵ بۆی دەکەوتووە کە خوشکی خۆیەتی و بەهۆی خێزانەکەیەوە لەیەک دابڕاون.

دۆمنیک لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت “لەڕێگەی نامەوە بە جێنم وتووە کە خوشکی تۆم و بەهۆی شێوەی ڕوخسارمانەوە کە زۆر لەیەک دەچین ناسیومەتەوە، دوای ئەم ڕوداوەش جێن دەگەڕێتەوە لای خێزانە ڕاسەقینەکەی خۆی”

 

جێن کتێبێکی نوسیووە کە چیرۆکەکانی خۆی تێدا گێڕایەوە لەژێر ناونیشانی (گەڕان بەدوای باوەڕو ئازایەتی بۆ بەدەست هێنانی خەونەکان) کە لە نیویۆرک فرۆشێکی زۆری هەبوو.

لە کتێبەدا دەڵێت هەموو ئەو جووڵانەی لە تەلەفیزۆن دەمبینی دەمتوانی خۆم دوبارەی ئەنجامیان بدەمەوە ، تا بەڕا‌هێنان و وەرزش کردن بووم بە یاریزان لەو بوارەدا وتوانیم لە ئۆڵۆمپیاد بەشداری بکەم و ئێستا بووم بە ئەستێرەیەکی جیهانی.

 

 

 

Leave a comment