ئەم توێژینەوەیە کار لەسەر دەرخستنى ئەوپێگە کۆمەڵایەتییە کە وەرزش بۆ کچى وەرزشوانى کوردى دروستکردووە لە کۆمەڵگا،بەتایبەتى لەئێستادا کەژمارەى کچانى وەرزشوان لە زیادبووندایە بەبەراورد بەپێشوو.
لێرەدا گرنگە لەڕێى ئەم توێژینەوە وەڵامى ئەو پرسیارانە دەستکەوێت کە ئەچێتە چوارچێوەى ئەم بابەتەوە، کە وەرزش چ پێگەیەکی بەخشیوە بە ڕەگەزى مێ ،تێڕوانین و مامەڵەکردنى تاکەکانى چۆنە بەرامبەر کچى وەرزشوان ، ئایە خێزانى وەرزشوان چۆن مامەڵەدەکەن لەگەڵ ئەم پێگەیەدا وە ئایە پشگیرى یاخود دژایەتى خێزانى وەرزشوان هیچ جیاوازییە دروست دەکات بۆ سەر ژیانى کچى وەرزشوان وە یان وەرزش جیاوازییەکى دروستکردووە بۆ کچان وە هیچ تایبەتمەندییەکى پێبەخشیوون کەپێشتر نە یانبووە، یاخود بەپێچەوانەوە ئەم پێگە کێشەکانى ڕەگەزى مێى زیاترکردووە و ژیانى کۆمەڵایەتى قورستر کردووە، ئەمانەدەکرێت وەک کێشەى توێژینەوەکە خاڵى بنەڕەتى بن بۆ دەرخستنى ئەو پێگەکۆمەڵایەتییەى کچى وەرزشوان هەیەتى لە کۆمەڵگادا.
ئەم توێژینەوە چەندین بابەتى گرنگ لەخۆدەگرێت بۆ ڕاڤەکردنى پێگەى کۆمەڵایەتى کچى وەرزشوان لە کۆمەڵگادا وە ڕونکردنەوە و شیکردنەوەى ئەوبوارانەى ئەم پێگەى کۆمەڵایەتى دەیبەخشێت یان وەریدەگرێتەوە لە ڕەگەزى مێ لە پێکهاتەى کۆمەڵایەتى کۆمەڵایەتیدا، ڕوونتر ئەم توێژینەوەیە جەختدەکاتە سەر دەرخستى تایبەتى مەندییەکانى ئەم پێگەکۆمەڵایەتى وە تێڕوانین و مامەڵەکردنى تاکەکانى کۆمەڵگا لەگەڵ ئەو کچانەى کە وەرزشبەشێکى گرنگى ژیانیان پێکدە هێنێت ، بۆیە گرنگە جەخت لە چۆنیەتى دروست بوونى ئەم پێگەکۆمەڵایەتى و کاریگەری لەسەر کچ کورد بکرێت لەبەرئەوەى ژمارە کچانى وەرزشوان لە زیادبوندایە وە بوار هەیە لەبەردەم ئەو کچانەى دەیانەوێت وەزرشوانى بێتە پێگەیەک لە پێگەکانى ژیانى کۆمەڵایەتییان.
بۆ دەستکەوتن و خوێندنەوەی ئەم توێژینەوەیە دەتوانی لەرێگەی ئەم ئیمەیلەوە دەست بکەوێت..
چاوی خەڵک/ تایبەت