
ئاماده‌كردن و نووسین: كاشما جه‌بار
مێژووی مرۆڤایه‌تی پره له رووداوی جیاواز له‌لایه‌نه‌كانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی، لە هەمان کاتدا لایه‌نی ته‌ندروستیش به‌شێكی گرنگ بووه له رووداوه مێژووییه‌كاندا، به‌تایبه‌تی به‌هۆی دروستبوونی په‌تا له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا له سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتە بابه‌تی سه‌ره‌كی هه‌واڵی جیهان و كاریگه‌ری سیاسیی و ئابورییانه‌ی خستۆته سه‌ر كۆمه‌ڵگاكان، وه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیش به شێوازێكی تایبه‌ت و جیاواز مامه‌ڵە له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تایه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه تاكو ئێستا نه‌توانراوه ڤاكسینێك و ده‌رمانێك بۆ ئه‌م په‌تایه بدۆزنه‌وه و ناشزانرێت تاكو كه‌ی ئه‌م په‌تایه به‌رده‌وام ده‌بێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا یاخود COVID-19 بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٠دا دەرکەتووە، بەرپرسیارە لە گرتن و لەناوبردنی سیستەمی هەناسەدان و بۆڕی هەناسە، بەشێوەی هەوکردن و تەنگە نەفەسی لە سیستەمی هەناسەدا.
کۆمەڵە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Sars-Cov) لە ساڵەکانی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ لە وڵاتی چین سەری هەڵدا و (Mers-cov) لە ساڵی ٢٠١٢-٢٠١٣ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەی سەند، کە سەرچاوەکەی سعوودیە بوو. لەو رۆژەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ناسراوە بە کۆڤید 19، سەریهەڵداوە؛ لەئاستی جیهاندا مشتومڕێک هاتۆتەپێش کە ئاخۆ ئەم ڤایرۆسە جەنگێکی تەندروستی مرۆڤکردە یاخود ڤایرەسێکی سروشتی؟ ئەمە شەڕی نوێی سیستمی چەوسێنەرەکانە یان بەڕاستی پەتایەکی جیهانیە؟ لەگەڵ ئەمەشدا زۆرێك لە خه‌ڵكی و میدیا جیهانیەکان پێیان وایه ئه‌م په‌تایه شتێكی سیاسییه و دروستكراوه، قسه و باسی زۆر و جیاواز له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت و رۆژانه گوێبیستی ده‌بین.
کۆرۆنا لای من بابەتێکی سیاسی چڕوپڕی جیهانی پرس هەڵگرە، ڤایرۆسێکی گەشەپێکراو و دەستکاری کراوە دروستکراوە بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی دانیشتوانی جیهان. ئەوەی ئەم بیرکردنەوەیەی تۆختر کردۆتەوە وه له‌وانه: رۆمانێکی ئەمریکی کە نزیک چل ساڵ پێش، پێشبینی ئەم ڤایرۆسەی کردوە.
رۆمانی چاوەکانی تاریکی (The eyes of darkness)، لەلایەن رۆماننوسی ئەمریکی دین کونتز-ەوە لەساڵی 1981 نوسراوە، لەناو رۆمانەکەدا بەئاشکرا باسی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی کوشندە دەکات لەشاری وهان-ی چینەوەو وەک چەکێکی تۆکمە وەسفیدەکات، وە جگە لەمە لە فیلم کارتۆنێکی (ئه‌نیمه‌یشن)دا زۆربەی ڕوداوەکان وەک خۆی دروستکراوە و ئاماژە ی پیکراوە ته‌نانه‌ت پرۆفیسۆرێکی فه‌رەنسی به‌ناوی (لوچ مونتانی) له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیدا بە تەواوی ئەوە پشت‌راست دەکاتەوە کە ئەم ڤایرۆسە سروشتی نیە! ئەمەش باسێکی ئێجگار گرنگی تەم و مژاویە، کە پێویستی بهڵێكۆڵینهوهی ورد و گه‌وره هه‌یه بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان.
سەرهەڵدان و گەشە کردنی کۆرۆنا بەشێوەیەکی زۆر خێرا لە ئاستی جیهاندا لە لایەک و کەم توانای سیستمی تەندروستی جیهانی لەلایەک دیکە یاخود بۆرژوازی یان (چینی چه‌وسێنه‌ر )له‌ناو ئه‌م هه‌موو قه‌یران و نه‌هامه‌تییانه‌دا كه بۆ خه‌ڵك و چینی كرێكاری دروستكردووه، ئه‌مه‌ش بۆ گیانی هەزاران هەزار خەڵك بە پانتای گۆی زەوی، یاخود خەم ساردی و بێباکی سیستهمهکە لە ئاست چینێک لە دانیشتوانی زەوی!
ئەگەر چی ئەم پەتا جیهانییە لە ئاستی سیسته‌می تەندروستی خۆی دەنوێنێت، بەڵام دوور یان نزیک پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سیاسەتی جیهاندا هەیە، ئهگەرچی ئەم ڤایرۆسە گەشەپێکراو بێت ، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر سیستمی ئابوری جیهان بەڕێژەیەکی ئیجگار بەرچاو هەیە بە پێی ڕاپۆرتێكی ”زە یكۆنۆمست” ی بەریتانی كە گۆڤارێكی ئابوری ە لە مانگی ئازاردا باس لەو زانیاریانە دەكات كە كەم كەس دركیان پێ دەكات كە زەرەرە مادییەكان لە جیهاندا تا ئێستا بە نزیكەی ٨ ترلیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت كە وا دەكات نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە ٤٩$.، ئەم قەیرانی ئابوریە خۆی بە شێوەیەکی توند و ترسناك نیشان داوە و هەلومەرجێکی نوێی لە ئاستی جیهانیدا پێکهێناوە ،چینی چەوسێنەر (بۆرژوازی) وەکو هەموو قەیرانەکانیتر دەیەوێت لەسەر مەرگ و ژیان و گوزەرانی چینی کرێکاری جیهانی و جەماوەری کەمدەرامەت و زەحمەتکێش قەرەبووی زیانەکانی بکاتەوە.
ئەم هەلومەرجە ئابوری و سیاسیەی جیهان باڵی بەسەر حوکمەتێکی بۆرژوازی وەک کوردستانیشدا گرتووە ، دەرگایەکی باشی بەڕوی سەرهەڵدانی پشێوی و دزی و تاڵانی و تاواندا کردۆتەوە. تاكو لەگەڵ هەر بارگرژیەکدا دووبارە بخرێتەوە ئەستۆی ئەم ڤایرۆسە. لە کۆتایدا وڵاته گه‌وره‌كان قه‌یرانێكی قورس‌تر لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە برسی کردن و بێکار کردنی ملیۆنان کەس دا دەخەنە پێش چینی زەحمەتکێش و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ، ئه‌مه جگە لە پاشەکشێی چەندین پرۆسێسی وه‌به‌رهێنان بە شێوەی جیهانی کە تووشی زه‌ره‌رێكی کوشندە بووە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەزمە گەورەکانیتری بە دوای خۆیدا هێنا له چەشنی باڵادەستبوونی پرۆتەکشنیزم لە جێی بازرگانی ئازاد و قه‌یرانی نەوت و جیاوازییە گەورەکانی نێوان دوو زلهێزی ئابووری جیهان (ئەمریکا و چین). ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌مریكادا (دۆناڵد تره‌مپ) ده‌لێت “تكایه ئه‌م ڤایرۆسه تێكه‌ڵی سیاسه‌ت مه‌كه‌ن!”، لە ناو هەموو ئه‌م کێشمە كێشم و قه‌یران و ناڕونیەدا، جیهان تا دێت بارگرژیەکانی توندتر دەبێتەوە. مرۆڤایەتی بەرەو هەڵدێر و چارەنوسێکی لێڵ و گوماناوی دەبات.
ئە گەرچی تاوکو ئێستا زیانەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بە دەیان ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، بەڵام جەیمس فریمان(گەورە راوێژکاری پێشووی ئابووری سەرۆک ئۆباما)، کەهاوکات کاراکتەرێکی سەرەکی روبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی ساڵی 2008 بوو، دەڵێت “ئەوەی ئێستا روودەدات، مەترسیدارترە لەقەیرانی ئابووری ساڵی 2008”. له ئه‌نجامی ئه‌م په‌تایه‌وه ، ویلایه‌ته یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە خێراترین شێوە لە مێژوویدا ڕێژەی بێ‌کاری تیایدا زیادیكردووه، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئامریکا لەسەرەتاکانی ئەم ڤایرەسەدا دڵنیایی دایە خەلک کە لەماوەیەکی کورت‌دا چارەسەر و ڤاکسین بۆ ئەم پەتایە دەدۆزنەوە. بۆ ئه‌مه‌ش لە پێگەی بزنس ئینسایدەر ڕاپۆرتێک بڵاو کراوەتەوە، كه لینیت لوبیز نوسەری ڕاپۆرتەکەیه و پێی وایە: بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کڕین و فرۆشتن لە بازاڕەکانی چین دابەزینی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت، بەهۆی هەڵپەساردنی کار و مانەوەی خەڵكی لەمالەکانیان.
ئەم هەلومەرجەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە زەمینەی گەشانەوە و سەرهەڵدانی مەیل و ڕەوتێکی رەخنەگرانەی جیهانی بەرامبەر بە خودی سیستەمی سەرمایەداری سازدەکات. هه‌روه‌ها بایەخ نەدانی دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهان بە کەرت و سیستمی تەندروستی لەکاتێکدایە كه بودجه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بۆ كرین و تاقی کردنەوەی چەندان چەکی ئەتۆم خەرج دەکرێت، بەڵام تاكو ئیستا ڤاکسینێک نەخراوەتە ڕو بۆ چارەسەری تەواو بنبڕکرنی (كۆڤید 19).
ڕزگاربوون لە بەڵای کۆرۆنا و سەرجەم ڤایرۆس و نەخۆشیەکان وە هەروەها رزگاربوون لە برسێتی و هەژاری و بێ ئیرادەکردنی مرۆڤ لە هەموو بێ مافهكانیتر، تەنها لە رێگای لەگۆڕنانی سیستەمی سەرمایەداری و بە دەسەڵات گەیشتنی چینی کرێکار و دامەزراندنی سیستەمی ئابوری سۆشیالیستیەوە لە توانادا هەیە. قەیرانی کۆرۆنا ئەو ڕاستییەی خستەڕوو کە سیسته‌می بۆرژوازی جیهانی تەنها لە خزمەت سەرمایەداران و سود و قازانجی کۆمپانیاکاندایە.
خەبات لە دژی پەتای کۆرۆنا و ئەو بارودۆخەی کە بەدوای خۆیدا دەیهێنێ، بەشێكی دانەبڕاوە لە خەباتی سەرجەم چینی کرێکار و زەحمەتکێشی جیهان بۆ پاراستنی سەلامەتی ژیان و گوزەرانی مرۆڤ و لە دژی بێدەربەستی بۆرژوازی بەرامبەر بە ژیان و تەندروستی و ئایندەی چینی کرێکار و هێرشەکانی بۆ شکاندنەوەی باری ئەم قەیرانە بەسەرئەم چینەو خەڵکی زەحمەتکێشدا. چینی کرێکار و بزووتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی، پێویستە لە دوو ئاستدا ئامادەبێت بۆ وەڵامدانەوە بەو ئاکامە مرۆیی و ئابوری و کۆمەڵایەتییانەی کە ڕووبەرووی مرۆڤایەتی به‌گشتی و بەتایبەت چینی کرێکار دەبێتەوە. ته‌نانه‌ت له ویلایه‌ته یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا 20 ملیۆن و 500 هەزار کەس لە مانگی 4 دا کارەکانیان لەدەستدا، كه ئەمەش زۆرترین لەدەستدانی کاربووە کە ڕاگەیاندرابێت و ڕێژەی بێکاریش گەیشتە لەسەدا 14 و لەدەیا 7 کە بەرزترین ئاستە لەدوای قەیرانە مەزنەکەی ئابوری ئەمەریکاوە .
ئه‌وه‌ی پێیوسته ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین له كۆیتاییدا ئه‌وه‌یه كه‌وا وڵاتانی زلهێزی جیهانی و بۆرژوازیهیكان له هه‌وڵی ئه‌وه دا ئه‌م ڤایرۆسه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار بهێنن و سیاسه‌تێكی چه‌وتی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌كاتێكدا ئه‌م ڤایرۆسه ده‌ریخست هێشتان ناتوانن ڤاكسینێك بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه بدۆزنه‌وه و كارێكی وابكه‌ن كه مرۆڤایه‌تی له به‌ڵای گه‌وره بپارێزن . یاخود جارێ خەم ساردن لە گیان لە دەستدانی ئەم ژمارە زۆرە ی مرۆڤ چونکە کارێک و پلانێکی چەند ساڵەی پێشووی خۆیانە كارێكی وابكه‌ن كه مرۆڤایه‌تی له به‌ڵای گه‌وره بپارێزن.
سەرچاوە: VOA- الجزیرە – Businessinsider – The economist