شا مانگی ئێران “گوگوش” بە ٢٥ فیلم و نزیکەی ٢٠٠ گۆرانییەوە بووە ٧٠ ساڵ

6 (Demo)

گوگوش ناوێکی ئەرمەنییە، کاتێک دایک و باوکی دەیانەوێت کچەکەیان ناو بنێن گوگوش، فەرمانگەی ناسنامەی ئێران دەڵێن ئەم ناو سەیرو سەمەرەیە نابێت، پێویستە ناوێکی فارسی یان عەرەبی لە منداڵەکەتان بنێن، بەڵام دواتر گوگوش ئەم ناوە وەک نازناوی هونەری بۆ خۆی بەکاردەهێنێت و لە تەواوی ئێراندا بە گوگوش دەناسرێت.

گوگوش هەر لە منداڵییەوە تێکەڵی کاری هونەری بوو بە شێوەیەک لە تەمەنی ٨ ساڵییدا لە ڕادیۆی تاران هەموو هەینییەک گۆرانی دەگوت و تا تەمەنی ١٥ ساڵی لە ٣ فیلمدا ڕۆڵی بینیبوو.

گوگوش لە دەیەی حەفتادی سەدەی ڕابردودا یەکێک بوو لە پێشڕەوانی گۆرانی پاپ لە ئێراندا کە زۆرێک لە خانمەکانی هاوتەمانی دەیانویست لاسایی گوگوش بکەنەوە.

لە شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا کە زۆرێک لە گۆرانیبێژەکان بەتایبەت ئەو گۆرانیبێژانەی بڕوایان بە ئازادی هەبوو ئێرانیان جێهێشت تا ئێستایش لە دەرەوەی ئێران دەژین و ڕێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە ئێران، لەوانە لەیلا فروهەر، داریوش ئێبی، بەڵام گوگوش یەکێک لەو گۆرانیبێژانە بوو کە نەیتوانی لە ئێران بێتە دەرەوە، هەر بۆیە ٢٢ ساڵ بێدەنگ کرا و بولبولەکەی ئێرانیان لە چریکە خست.