بەڕیوبردنی کەیسەکانی توندوتیژی و چەند گرفێتك

گرنگ بوو لێرەوە هەندێ بابەت ڕوون بکەمەوە بۆ دەرخستنی هەندێ خاڵی گرنگ.. سەرەتا ئەوەی گرنگە بووتریت کاری وەرگرتنی کەیس و یەکیكیە لە کارەکان کە ئەگەری ئەوەی هەیە خەتەر بۆ سەر ژیانی هەر کەسیك دابنیت جا لە ناو ڕیکخراو دا کار بکات یان لە ناو حکومەت دا ، بۆیە گرنگە ئەم کارەدا لە کوردستانێش تایبەتمەندی  وەرگریت ، ڕاستە لێرە زۆر شت هەڕەمەکیە و جاری وا هەیە کەسی دلسۆز ڕەچاوی ئەوە ناکات کە ئەگەری ئەو خەتەرە هەیە لەسەر ژیانی ، بەلام  چۆن مامۆستایەک کارەکەی وانە ووتنەوەیە دەبیت ئەم کارەش جیا بکریتەوە و کار بۆ ئەوە بکەین کە لانی کەم ئەو کەسانەی دڵسۆزانە بە دەم کەیسەکانەوە دەچین فێر ببن چۆن خۆیان لە خەتەر بپارێزن.

خالێكی تر ئەوەیە کە وەرگرتنی کەسی وەرگرتنی بەرپرسیاریەتەیە و ئەمە جیاوازە لە کەمپین و کاری سەر شەقام و خەخۆری و فشار ، بەلام لە کوردستان تا ئێستا ئەمە تێکەلاو دەکریت وادەزانریت کەسیك ئەگەر ڕەخنەی گرت و چوە ناو خۆ پشاندانەوە ئیتر دەبیت بزانیت چۆن کار لەسەر کەیس دەکات و چۆن پشتوانی لە ژنیك دەکات و چۆن دەجێت بەدەم کەسێکەوە کە توشی توندوتیژی یان ئغتساب بەوەتەوە

دەبیت ئەم کارانە لە یەک جیابکەینەوە نابیت ئەمانە تێکەڵ بە یەک بکریت ، ئەمەش وانەو یاسا و ڕایسای خۆی هەیە کە چەندین قۆناغی تایبەتە بۆ بەڕیوبردنی کەیسەکان ، ڕاستە لە کوردستان ئیمە دەناڵێنین بەدەست زۆر کێشەوە کە ڕووبە ڕوومان دەبیتەوە ، جاری وا هەیە تا هەڕەشەی کوشتن ، چ کارمەندی ناو ڕیکخراو چ کارمەندی حکومەت .. بۆیە زۆر گرنگە هامئاهەنگی و لیتگەشتن هەبیت لەم قورسایانەی کە دروست دەبیت.

خالێكی تر ئەوەیە کە زۆر ڕەخنە دەگرین هەموومان کە حکومەت زۆر بی دەربەستە ئەمە لە سەدا سەد ڕاستە هەموومان زۆرمان هەیە لەسەری ، بەلام بیرتان بەچیت وە بزانن کارمەندانی حکومەت زۆر جار لە ژیر هەڕەشەو فشاردان نموونەکەی هەر ئەم شەوانەی ثێشوو دا بوو  نەك تەقە بەلکۆ بە (ئاڕ بی جی) چونەوەتە سەر بەڕیوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕۆژهەلات ، ئەم ڕوداوە خەتەری ئەم کارانە نیشان دەدات و دەبیت بە بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵەی لەگەل بکیەن ..

زۆرێک لە  ڕیکخراوەکان کە بە هانای کەیسەوە دەچین  توشی کیشە بووین  لە لایەن خێزانی کەیسەکەوە، بۆیە من لێرە دا داوا دەکەم کە هەلە نەکریت . دراسەی کەیس بکریت تاکۆ کەس ژیانی نەکەوێتە خەتەرەوە. وا باشترە ئەو ڕیکخراوانەی کاریان ئەوەیە کەسی وەرگرن و ئەو خزمەتگوزاریانەیان هەیە هەموو (کەس بیزانیت) ، تاکۆ هامئاهەنگی هەبیت ، کەسانیك دەتوانن تەنها پەیوەندی دروست بکەن لەگەل کەسانێک کە کەیس بەڕێوەدەبەن.

ئەمە تەنها پەیوەدنی بە ئەزموونی کارەوە نیە بەلکۆ ئیمە هەمیشە پێوستمان بە ئاگا لە خۆبوونە بۆ بەردەامی و هاوکاری ژنانێك کە پێوستیان بە هاوکاری و پشتیوانە. ( بابەتەکە ئەوە نیە کە کار نەکەین لەبەر ئەوەی خەتەرە و بەلکۆ دەبیت فیر بین جۆن کار بکەین؟ چۆن خۆمان و ئەوان بپاریزین ؟ چۆن بەشداری لە کۆرسی ڕاهێنانەکاندا بکیەن بۆ فیر بوون و پاراستنی خۆمان و دۆپسیەکان ) ، ئەوانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەیان دەیبینیت جیگەی ئەوەیە هەلوێستە بکەین لەسەری هەر کەس هەلدەستیت ڕایدەگەینیت کە کەیس وەردەگریت لە کاتیك دا ڕۆژ هەیە لە ڕیکخراویك (٤) کەیس پیوستی بە پاراستنە ، ئەمانە هەڵە دروست دەکەن ، ئیمە چەندین جار هاوکاری هەر کەیسیك بووین کە پێوستی پیمان بوە بەلام ئیتر ئەوەی هەیە کە کەسانێك ڕایدەگەینن چونکە نازانن هونەری کاری کەسی چۆنە و دەبیت چی بکریت . لە کاتیكدا یەکەم شت ئەوەیە تۆ زانیاری کەسەکە بپاریزیت ، ئینجا بیدۆزیتەوە لای خۆت بزابنیت کی دەتوانیت هاوکارت بێت؟

بۆیە من داوام ئەوەیە هەر کەس کاتێك کەیسێك وەردەگریت بە نهینی هاوکاری بکات و بزانیت چۆن دەبتوانیت پشیوانی بۆ پەیدا بکات ، زۆر دڵنیام کە هیچ ڕیکخراویك کە بە (جدی) کاردەکات ڕەتی بکاتەوە کە کەیس وەردەگریت!.. بۆیە بە پێوستم زانی ئەم بابەتە بنووسم چونکە دەزانم ژنەکان زۆر یان پیوست بە هاوکاری بە دەنگەوە هاتنە وە گرنگیشە هامئاهەنگ کاربکریت بۆ کەمکردنەوەی خەتەری کوشتن و کارکردن لەسەر دۆزینەوەی ڕێگاکانی کە ئەگەری ڕزگار بوونی هەر کەیسێک هەیە.

توانای ڕیکخراوکان زۆر لەو هەموو کەیسە قورسانە کەمترە بە جیا لەوە هەموو فشارە نا دروستەی لە لایەن پیاوسالارانی ئەم وولاتەوە هەیە ، لە کاتیك دا هەموو مان دەزانین ئەرکی پاراستن لە هەر وولاتێك دەبیت حکومەت بیکات .

ئیمە لیرە کەیسەکان لە ناو نیوەی ئەم کۆمەلگایەوە بیت کە پلە دوە ، لە ناو نیوەی ئەم کۆمەلگایەوە دیت کە بی مافە ، کە دەدریت بە شوو بە مندالی ، کە مافی خوێندنی لیدەسەنریتەوە ، کە دوای دەستدریژی شوو بە هەمان پیاو دەکات ، کە لەسەر پەیوەندی خەلتانی خوین دەکریت . لە کۆمەلگایکداین پیاوسالاری بە بەرگی جیاوازەوە خۆیمان بۆ نمایش دەکات ڕۆژانە . بۆیە گرنگە ئەوە بزانین کە کار لێرە قورسە ، باوەری تەواوی دەویت توانای و لە خۆ بردووی دەویت لە هەمووی زیاتر تەحەمولی دەویت کە هیچ فشاریك کاریگەری دانەنیت بۆ ساردبوونەوە بە دەمەوە نەچوون . بۆیە گرنگە ئەم کارانە بە کاری گرنگ ئەژمار بکریت ، بە جیا لە ڕەخنە گرتن و فشار هێنان ویژدان هەبیت بۆ وەرگرتنی ئەم کارە قورسانە وەك خۆی کە ڕۆژانە مانووبون و قوربانی دانی دەوێت .

بۆیە جیگای خۆیەتی کە کاری وەرگرتنی کەیسەکانی توندوتیژی وەك کاریكی تایبەت و گرنگ ئەژمار بکریت ، و خەتەر و قورسایی کارەکە گرنگی پیبدریت . هەر ڕێکخراویك بە ئەرکی خۆی بزانیت کە زانیاری و هۆشیاری تەواوی لەسەر بڵاو بکاتەوە بۆ زیاد بوونی ئاستی توانانی بەڕیوبەرانی کەیس و کارمەندانی کۆمەلایتی ، وە بەرنامەی تۆکمەی هەبیت بۆ پاراستنی کارمەندانیك کە ئەم کارە سەختە دەکەن بۆ بە هاناچوونی کەیسەکانەوە. 

 

 

 

 

 


ئه‌م بابه‌ته 202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:18:04/12/2018


زۆرترین خوێندراو