كه‌ناڵى ئه‌هلی ودرامای پرۆفیشنال !

له‌هه‌موو دونیادا کاری میدیا و رۆژنامه‌نووسی یه‌ک له‌و پیشانه‌یه‌ که‌ده‌توانییت رۆلی سه‌ره‌کی بگیریت له‌گۆرینی هاوکیشه‌ سیاسی وکۆمه‌لایه‌تییه‌کان به‌شیوه‌یه‌کی تایبه‌ت.. رۆژنامه‌نووس له‌ولاتانی دونیا چه‌ندین سالی ته‌مه‌نی خۆی وپیشه‌که‌شی بۆکردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ داخراوه‌کان ته‌رخان ده‌کات تائه‌وکاته‌ی ده‌گاته‌ ئه‌نجامه‌ کۆتاییه‌که‌ که‌پیویسته‌ رای گشتی وکومه‌لگای لیی ئاگاداربیت.. دواتریش ئه‌گه‌ر به‌وکاره‌ی خه‌لات نه‌کریت هاوشیوه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی نیشتمانی سه‌یر ده‌کریت له‌بوواره‌که‌ی خۆیدا.. زۆر دوور ناچم وپوخته‌ی ئه‌م باسه‌ له‌کاری میدیایی له‌م هه‌ریمه‌دا چرده‌که‌مه‌وه‌ که‌پراوپره‌ له‌گه‌نده‌لی وکاره‌سات لای زۆریک له‌و كه‌ناڵ و ده‌زگایانه‌ی ئه‌رکی پیشخستن ورینوینکردنی کۆمه‌لگایان له‌ئه‌ستۆگرتووه‌ ( زۆرینه‌یان نه‌وه‌کو هه‌موویان) ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ده‌نگ وره‌نگی جه‌ماوه‌ر ده‌زانن له‌سایه‌ی نه‌بوونی سانسۆرو چاودیری دا .
له‌م هه‌ریمه‌ جه‌نگه‌لستانه‌ کاری میدیایی به‌لاریدا براوه‌ ، میدیا سه‌نگ وقورسایی خوی له‌ده‌ستداوه‌ له‌سه‌رۆی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه‌ رۆلی رۆژنامه‌نووس له‌گه‌یاندنی راستییه‌کان ته‌نگو چه‌له‌مه‌ی بۆدروست کراوه‌ ئه‌مجاره‌یان له‌لایه‌ن کیییه‌وه‌ ؟ له‌لایه‌ن خودی راگه‌یاندنکاران خۆیانه‌وه‌.. ده‌ست رۆشتووکان یاخوود به‌شیاوتر بازرگانیکه‌ران به‌کاری راگه‌یاندنه‌وه‌.. ئاخر سه‌خته‌ رۆژنامه‌نووس بیت وخاوه‌ن په‌یام بیت، به‌لام له‌ده‌رخستنی راستییه‌کاندا ته‌نگه‌شه‌ت رووبه‌روو بکریته‌وه‌ له‌هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌لک.. ناره‌وایه‌تییه‌ که‌ناله‌که‌ت به‌که‌نالیکی هاوسه‌نگ بزانیت له‌ئاراسته‌و ئامانج که‌چی له‌هه‌مان کاتیشدا ده‌ستیک بیت بۆ بلاوکردنه‌وه‌ی ژه‌هری فیکری به‌ناو کۆمه‌لگادا وله‌وه‌ش کاره‌ساتتر ناوی ئازادی کاری میدیایی لی بنییت وئه‌نجا داواش بکه‌یت لیپیچینه‌وه‌ نه‌بیت چونکه‌ ئه‌وه‌ ئازادییه‌! چ ئازادییه‌که‌ ئه‌مه‌ که‌ویرانکاری بۆ کۆمه‌لگا به‌رهه‌م بهینیت ؟.
ئه‌مرۆ له‌کوردستاندا
زۆریک له‌که‌ناله‌کان هه‌موو سنوریکی ئه‌خلاقی وپیشه‌یيان به‌زاندووه‌ ئه‌وه‌ش له‌ژیر سیبه‌ری کاری میدیای ئه‌هلی ودونیای راگه‌یاندنی ئازاد دا بچووکترین نموونه‌ش بۆئه‌م باسه‌م ئه‌و دراما ته‌له‌فزیونییانه‌یه‌ که‌تیهه‌لکیشی میدیای کوردی کراون وبه‌یانی تا ئیواره‌ جگه‌ له‌گواستنه‌وه‌ی ژه‌هری فیکری بۆ ناو بیرو میشکى تاکی کورد هیچ سوودیکیان به‌کۆمه‌لگا نه‌گه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ده‌ستکه‌وتنی به‌رژه‌ونییه‌ مادی وشه‌خسییه‌کان له‌ژیرناوی نویگه‌ری وپیشخستنی کۆمه‌لگادا.. هه‌لبه‌ته‌ لیره‌شدا مه‌به‌ستم زنجیره‌ دراما دۆبلاژکراوه‌کانی که‌ناله‌ ئاسمانییه‌ کوردییه‌کانه‌ که‌پراوپرن له‌کاره‌ساتی کۆمه‌لایه‌تی هاورده‌کراو، ئیدی بینه‌ریش چ کاردانه‌وه‌یه‌ک ده‌نوینیت وئاسه‌واره‌کانیش چی ده‌بن وكیش قوربانی ئه‌م بی سه‌رۆبه‌رییه‌ ده‌بیت ئه‌وه‌ که‌ی کیشه‌یه‌ به‌لای پیاوه‌ مۆدیرنه‌کانی نیوکه‌ناله‌کانه‌وه‌، کی هه‌یه‌ هه‌ستی به‌ئاسه‌واره‌ نه‌رینییه‌كانی ئه‌و درامایانه‌ نه‌کردبیت له‌سه‌ر خیزان وکۆمه‌لگا ؟.
میدیای ئه‌هلی كاتیك میدیانیكی هاوسه‌نگ وكاریگه‌ر ده‌بیت كه‌بتوانیت هاوسه‌نگی راگریت له‌نیوان واقیعی كۆمه‌لگاو ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌ده‌یه‌ویت بیاته‌وه‌ به‌گۆمه‌لگا.. واتا به‌هاو پیوه‌ره‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان له‌ئه‌وله‌وییه‌تی كاركردنی میدیایی دا بن، به‌لام كه‌تۆ كۆمه‌لگایه‌كت هه‌بیت نوقمی بیری پیاوسالاری بیت ودادگاكانیشت پراوپربن له‌سه‌دان كیشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی هه‌مه‌جۆر ئاخر كه‌ی پرۆفیشنالییه‌تییه‌
درامایه‌ك بخه‌یته‌وه‌ پیش چاوی بینه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ كۆمه‌لایه‌تییانه‌ی تیدا به‌رجه‌سته‌كراو كراوبیت به‌شیوه‌ نه‌گه‌تیڤه‌كه‌ی؟ ئه‌مه‌ كاره‌ساته‌و هیچی له‌تاوان كه‌مترنییه‌.. تاوانیك كه‌پیش ئه‌وه‌ی كۆمه‌لگا بكاته‌ ئامانج مالویرانی بۆخیزان ده‌هینیت وپیویسته‌ چیتر له‌ئاستیدا بیده‌نگی هه‌لنه‌بژیریت، به‌لكۆ به‌دواداچوونی جدی بۆبكریت به‌تایبه‌تيش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه‌.

ئه‌ڤین 
لەيلا

ئه‌م بابه‌ته 922 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:26:20/08/2016


زۆرترین خوێندراو