لوسی ماسیاس چیرۆکی توشبونی بە پەتای کۆرۆنا دەگێڕێتەوە

ماسیاس  تەمەنی ١٩ ساڵە، بەڕێوبەری تیمی هاندەرانی باسکەی نۆرس کارۆلینایە، نزیکەی دوو مانگ دەبێت توشی پەتای ناسراو بە کۆڤید ١٩ بووە، باسی ژیانی خۆی دەکات لە ماوی ئەو کاتە زۆرەی کە لەماڵەوە لە ژێر چاودێری دایە و بە دەست پەتای کۆرۆناوە دەناڵێنێت.

ماسیاس دەڵێت کاتێك لە سەرەتای مانگی ٣ لەخولی کۆلێژەکەمان بەشداری یارییەکی دۆستانەمان کرد، من سەرپەرشتی هاندەرانی تیمەکەمانم دەکرد، شوێنی من لە نێوان یاریزانان و تیمی هاندەرانی یانەکەمان بوو، بۆیە  نازانم چۆن و لە کێوە توش بووم. 

دوای ئەنجامدانی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامەکەم پۆزەتیڤ بوو، بۆیە بڕیارم دا لەماڵەوە خۆم لەژێر چاودێری ووردا دابنێم، سەرەتا هەستم بە ئازاری زۆری جومگەکان دەکرد، وە پاشان کۆکەو نەمانی هەستی تامکرد و بۆنکردن. 

بەڕاستی چەند ڕۆژێکی سەختم بەسەر برد، هەستێکی زۆر ناخۆشە کە نزیکەی ٢ مانگ لە ماڵەوە زۆربەی کاتەکانت بە خەوتن و بێهێزی بەسەر بەریت. تەنانەت لەم دوایانەدا کاریگەری کردۆتە سەر چالاکی گورچیلەکانم. 

لەپاش ئەم هەموو ماوە زۆرە دووبارە ئەنجامدانی پشکنین هێشتا بە تەواوی چاکنەبومەتەوەو ئەنجامی پشکنینەکە پۆزەتیڤە. دایکم مۆلەتی لەشوێنی کارەکەی وەرگرتوە بۆی بتوانێ چاودێریم بکات.

ئێستا ڕەوشی تەندروستیم بەرەو باشبوون دەچێت، یەکێك لە هۆکارەکان کە توانیم بەرگەی ئەم پەتا کوشندەیە بگرم، بوونی خێزانەکەم و هاوڕێیانم بوو کە بەردەوام ورەیان بەرز کردومەتەوە.




سەرچاوە/ mail online





PM:03:02:18/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 49 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌