لە ئەڵمانیا، هەراسانکردنی سێکسی لە شوێنی کاردا بۆتە دیاردە

ئەنجامی توێژینەوەیەک نیشانی دەدات کە سێ ساڵی ڕابردوو لە ئەڵمانیا نزیکەی لە هەر هەشت ژنێک و لە هەر بیست پیاوێک، یەک کەس لە شوێنی کارەکەی ڕوبەڕوی هەراسانکردنی سێکسی بوەتەوە.

ئەم هەراسانکردنانە لە هەندێک کاردا زیاترن، نزیکەی لە هەر ١١ کەسی ئەڵمانی یەک کەس لە شوێنی کارەکەی ڕوبەڕوی هەراسانکردنی سێکسی بۆتەوە.

ئەمە ئەنجامی توێژینەوەیەکە کە لە لایەن  "دائیرەی فیدڕاڵی دژ بە جیاکاری ڕەگەزی" ئەنجامدراوە.

١٣٪ ژنان و ٥٪ پیاوان وەڵامی پرسیارەکانیان داوەتەوە وتویانە، قسە و گاڵتە، ڕەفتاری نەشیاو یان دەستلێدان چەند شتێکی دیکە بۆیان بۆتە هەراسانکردن لە شوێنی کارەکانیاندا. 

هەراسانکردنی گوفتار زۆرترینە 

ئەم توێژینەوەیە نیشانی دەدات کە هەراسانکردنی سێکسی لە شوێنی کاردا بە شێوەی گوفتار زۆرترینە ڕێژەی هەراسانکردنە. لە هەر سێ کەسێک دوو کەس ڕوبەڕوی ئەم هەراسنکردنە بونەتەوە. ٤٤٪ لە شێوەی نیگا و ڕەفتاری نەشیاوەوە شکایەتیان کردووە، نزیکەی ٪٣٣ ڕوبەڕوی هەراسانکردنی سێکسی لە شێوەی دەستلێدان بونەتەوە.

توێژینەوەکە نیشانی دەدات کە لە زۆرینەی قوربانییان زیاتر لە جارێک ڕوبەڕوی هەراسانکردن بونەتەوە و هەراسانکردن لە هەندێک کاردا ڕێژەکەی زیاترە.

هەراسانکردنەکان بە گشتی پیاوان ئەنجامی دەدەن. هەروەها لەم توێژینەوەیەدا لێدوان لە قوربانی و ئازاردەر وەرگیراوە. لە نیوە زیاتری ئەو کەسانەی کە ڕوبەڕوی هەراسانی سێکسی بونەتەوە وتویانە لەلایەن کەسانی دەرەوەی کارەکەمانەوە بووە، واتە موشتەری یان ئێشکگر...بووە، لە پلەی دووەمیشدا هاوکارانی کار و خاوەنکارەکان دێت.

فرانسیسکا گیفای وەزیری ژنان لە ئەڵمانیا دەڵێت "ئەم توێژینەوەیە نیشانی دەدات کە هەراسانکردنی سێکسی لە شوێنی کارد زۆر فراوانە و بۆتە دیاردە." 

بە بڕوای ئەو تەنانەت یەک کەسیش زۆرە ئەگەر ڕوبەڕوی هەراسانکردنی سێکسی ببێتەوە، هەروەها دەڵێت کاربەدەستان و ئەرکییانە بەشێوەیەکی کارا بێنە ناو ئەم بابەتەوە بۆ چارەسەرکردن. جیاوازیشی نییە ئەم هەراسانکردن لە لایەن کێوە ئەنجام دراوە، موشتەری یان هاوکار یاخود سەرۆک.


 
سەرچاوە: Deutsche Welle

PM:09:11:20/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌